گرنگترین نەخۆشییەکانی پەنکریاس

له‌لایه‌ن: - محمد ادریس محمد ادریس - به‌روار: 2024-10-05-15:47:00 - کۆدی بابەت: 14811
گرنگترین نەخۆشییەکانی پەنکریاس

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پەنکریاس (بە ئینگلیزی: pancreas) یەکێکە لە ڕژێنەکانی لەشی مرۆڤ و بەشێکە لە کۆئەندامی ھەرس و کۆئەندامی کوێرەڕژێنەکان، درێژییەكەی نزیكەی 6 بۆ 10 سانتیمەتر دەبێت، پەنكریاس بە ڕیخۆڵەباریكە و سپڵ و جگەر دەورەدراوە، و وەك ئەندامی ڕژێنی جۆگەدار كاردەكات و شلەی تایبەت دەردەكات بۆ هەرسكردنی خۆراك، هەروەها وەك كوێرەڕژێن كارەكات و شلەیەك دەردەدات بۆ ڕێكخستنی ڕێژەی شەكر لە لەشدا.

باوترین و گرنگترین نەخۆشییەکانی پەنکریاس

هەوکردنی پەنکریاس
هۆكارەكانی ئەم نەخۆشییە بریتییە لە زۆر خواردنەوەی وریاكەرەوەكان و خواردنەوە وزەبەخشەكان و خواردنەوە كحوولییەكان، زۆرجار چارەسەری ئەم هەوكردنە بە دەرمان دەكرێت یان لە حاڵەتە مەترسیدارەكاندا پێویستی بە نەشتەرگەری دەبێت.

شێرپەنجەی پەنکریاس
تا ئێستا هۆكاری دیاریكراو نییە بۆ توشبوون بەم نەخۆشییە بەڵام جگەرەكێشان و خواردنەوەی كحول یەكێكە لە هۆكارەكانی زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بەم نەخۆشییە، ئەم نەخۆشییە لە ڕێگەی چارەسەری كیمیایی و تیشك چارەسەر دەكرێت.

نەخۆشی شەکرە
نەخۆشی شەكرە بەهۆی هۆكاری بۆماوەیی یان تێكچوونی سیستمی بەرگرییەوەیە خانەكانی لەش هەڵدەسن بە هێرشكردنە سەر خانەكانی بێتا كە بەرپرسن لە دروستكردنی هۆڕمۆنی ئەنسۆلین.

لاوازی پەنکریاس Exocrine pancreatic insufficiency
نەخۆشییەكە كە پەنكریاس ناتوانێت ڕێژەی پێویست لە ئەنزیمەكان دەربدات.

نەخۆشی Zollinger-Ellison syndrome
ئەم نەخۆشییە بریتییە لە لوویەك لە پەنكریاس و دوازدە گرێدا كە دەبێتە هۆی زۆر دەردانی هۆڕمۆنی گاسترین.

هۆکارەکانی لاوازبوونی پەنکریاس

زۆر خۆری، بەدخۆری، نەخۆشی شەکرە و هەوکردنی پەنکریاس، زۆر خواردنەوەی کحول، بوونی بەردی زراو، زۆر بەکارهێنانی هۆڕمۆنی Estrogen، ئەنجامدانی نەشتەرگەری پەنکریاس، خۆپاراستن لە لاوازبوون و نەخۆشیەکانی پەنکریاس:

  • بەکارهێنانی خواردنی فرێش دوورکەوتنە لەخواردنی قوتو کراو.
  • خۆبەدوور گرتن لە کحول، چەوری زۆر خواردنی شەکر و  کاربۆهیدرات.
  • بەکارهێنانی Omega 3
  • پەلەنەکردن لەخواردنداو باش جوینی.
  • نەخواردنەوەی ئاو لەکاتی نان خواردندا.

باشترین خواردنەکان بۆ تەندروستی پەنکریاس

زەردەچەوە:- پارێزگاری لە بەرهەمهێنانی ئەنسۆلین لە پەنکریاسدا دەکات بەمەش ڕێگری لە نەخۆشی شەکرە دەکات، تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە و هەوکردنەکانی جەستە کەم دەکاتەوە.
سیر:- پارێزگاری لە تەندروستی پەنکریاس دەکات ڕێگری لە هەوکردنی دەکات.
سپێناخ:- بە یەکیک لە باشترین سەوزەواتەکان بۆ تەندروستی دادەنرێت دەوڵەمەندە بە ڤیتامین کانزا و دژەئۆکسانەکان ڕێگری لە هەوکردنی پەنکریاس دەکات
ترێ:- ماددەی ریسفیراترۆڵی تێدایە کە دژەئۆکسانێکی بەهێزە و مەترسی تووشبوون بە هەوکردن و شێرپەنجەی پەنکریاس کەم دەکاتەوە.


سەرچاوەکان



11 بینین