پەیوەندی نێوان وازهێنان لە جگەرەکێشان و خەمۆکی

له‌لایه‌ن: - ڕاژان ڕاژان - به‌روار: 2024-10-06-17:07:00 - کۆدی بابەت: 14816
پەیوەندی نێوان وازهێنان لە جگەرەکێشان و خەمۆکی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پەیوەندی نێوان وازهێنان لە جگەرەکێشان و خەمۆکی (بە ئینگلیزی: The relationship between smoking cessation and depression، بە عەرەبی: العلاقة بين الإقلاع عن التدخين والاكتئاب).

جگەرەکێشان

جگەرەکێشان کێشەیەکی بەربڵاوی ڕەفتارییە، وەک ئامرازێک بۆ نەهێشتنی باری دەروونی نەرێنی و ئارامگرتن و کەمکردنەوەی هەندێک کاردانەوەی سۆزداری مرۆڤ بەکاردەهێنرێت، لەگەڵ ئەوەشدا پەیوەندییەکی بەرچاوی هەیە بە بەرزبوونەوەی ئاستی خەمۆکی لەکاتی جگەرەکێشان و وازهێنان لێی. توێژینەوە و ڕاپۆرتەکانی ئەم دواییە باسیان لەوە کردووە کە ئاستی فشاری دەروونی لە جگەرەکێشەکاندا زیاترە لە چاو ئەوانەی جگەرە ناکێشن. بەم شێوەیە ژمارەیەک لە توێژەران تێبینی ئەوەیان کردووە کە ئەو نەخۆش و ئالوودەبووانەی وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە، بەرکەوتنێکی زۆریان بە ئەڵقەی خەمۆکی توندەوە هەبووە، هەروەها ڕێژەیەکی بەرزیان باری دەروونی نەرێنییان هەبووە بە تایبەت لە قۆناغە سەرەتاییەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان، و بۆ دیاریکردنی پەیوەندی بەهێزی نێوان خووی جگەرەکێشان و زیادکردنی ڕێژەی خەمۆکی لێرەدا ئەم بابەتە دەخەینەڕوو.

جگەرەکێشان و خەمۆکی

ژمارەیەکی زۆر لە توێژەران لە گەورەترین گۆڤارەکاندا ئاماژەیان بەوە کردووە کاتێک جگەرەکێشەکان کە مێژوویەکی دوورودرێژیان لە خەمۆکی تونددا هەیە هەوڵدەدەن واز لە جگەرەکێشان بهێنن، بەرکەوتنیان بە مەترسی بەردەوامی خەمۆکی حەوت هێندە زیاترە لە ڕێژەی خەمۆکی لەنێو ئەو کەسانەی کە بەردەوامن لە جگەرەکێشان بە شێوەیەکی ڕۆژانە و بەردەوام. توێژەران ڕوونیان کردەوە کە نیکۆتین کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە لەسەر پلەی بەرگری لەش دژی خەمۆکی، هەروەها دەریانخستووە کە نیکۆتین کە لە شێوەی چەسپدا دەخرێتە سەر پێست دەتوانێت چارەسەرێکی کاریگەر و باش بێت بۆ خەمۆکی، و ڕێگەیەکیش بێت بۆ ڕزگاربوون لێی. 

تاقیکردنەوەکان دەریانخستووە کە ئەو نەخۆشانەی وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە، تووشی خەمۆکی توندتر بوون لە چاو ئاسایی، وە ئەوانەی کە چەند ساڵێک دووبارەبوونەوەی خەمۆکییان نەبووە، هەستیان بە خەمۆکی دوو هێندە زیاتر کردووە کاتێک گەڕاونەتەوە بۆ جگەرەکێشان .

تاقیکردنەوە کلینیکیەکان و پەتازانییەکان

تاقیکردنەوە کلینیکیەکان و پەتازانییەکان پەیوەندییەکی گرنگیان لە نێوان جگەرەکێشان و خەمۆکی تونددا دامەزراندووە، هەروەها لە نێوان خەمۆکی و بێتوانایی بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان و ڕزگاربوون لێی ئەم توێژینەوەیە ١٠٠ جگەرەکێشی لەخۆگرتووە کە بەدرێژایی ڕۆژ زیاتر لە ٢٠جگەرەیان کێشاوە، و بە بەردەوامی چەند مانگ و ساڵێک، هەستیان بە خەمۆکیەکی زۆر دەکرد.
 
ئەم توێژینەوەیە دوای وازهێنان لە جگەرەکێشان بۆ ماوەی دوو مانگ لەسەریەک بەردەوام بوو، توێژەران پشکنینی ئاستی نیکۆتینیان لە خوێندا کرد بۆ ئەوەی بزانن ئایا خەمۆکی توند بۆ جگەرەکێشان دەگەڕێتەوە یان نا، دەرکەوت ژمارەی ئەو حاڵەتانەی توانیویانە سەرکەوتوو بن لە وازهێنان لە جگەرەکێشان تەنها ٤٢ حاڵەت بووە لە کۆی ١٠٠ حاڵەت، بە زانینی ئەوەی کە ٣٤ لە حاڵەتەکان گەڕاونەتەوە بۆ جگەرەکێشان، هەروەها بۆیان دەرکەوتووە کە ١٣ بەشداربووی تر کە وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە دوو جگەرەکێشیان تووشی خەمۆکییەکی توند بوون و هەستیان بە خەمۆکییەکی توند کردووە دوای وازهێنان لە جگەرەکێشان بە ڕێژەیەکی یەکسان بە درێژایی ماوەی توێژینەوەکە.


سەرچاوەکان



27 بینین