خەمۆکی

له‌لایه‌ن: - ئاکار قطب الدین - به‌روار: 2020-12-31-01:33:00 - کۆدی بابەت: 992
خەمۆکی

ناوه‌ڕۆك

خەمۆکی

خەم حاڵەتێکی ئاساییە لە مرۆڤدا بەدی دەکرێت، ڕووداوەکانی ژیان وامان لێدەکات خەم بخۆین لە زۆر شت وەک کۆچکردنی خۆشەویستێک یان سەفەرکردنی، یان لەدەستدانی پۆست و پێگەیەکی بەرز. لەگەڵ ئەوەی ئەم هۆکارانە کاریگەریان لەسەرمان دەبێت بەڵام دوای تێپەڕبوونی کات کاریگەری کەم دەبێتەوە و نامێنێت. بەڵام کاتێک باسی خەمۆکی دەکرێت بارودۆخەکە دەگۆڕێت چونکە مرۆڤی تووشبوو بە نەخۆشی خەمۆکی تام و چێژ لە ژیان وەرناگرێت، بەردەوام هەست بە تەنیایی دەکات و ناتوانێت لەگەڵ خۆشیەکانی ژیان بگونجێت، ڕەتی هەموو هاوکاریەکانی دەوروبەری دەکات، بەردەوام چاوی بە گریان دەبینین بەڵام ئەم گریانەی خەمۆکیەکەی کەم ناکاتەوە، بەردەوام بیر لە ڕووداوە ناخۆشەکانی ژیانی دەکاتەوە، چالاکی نامێنێت، ئاستی بەردەوام لە نزیکبووندا دەبێت وە ڕەشبینانە سەیری دونیا دەکات.

خەمۆکی حاڵەتێکی کورت یان درێژە و ناخۆشحاڵیە لەگەڵ ترس و دڵ نیگەرانی نیشانە دەرکەوتنی لەسەر تووش بووان زۆرن لەوانە  لێدانی پەلەی دڵ، توڕەیی، زۆربوونی ژمارەی ژنارەی هەناسەدان، تووڕەیی، هەست کردن بە خنکان ، زیاد بوونی سووڕی خوێن ، سک ئێشە ، کەمەر ئێشە ، ئارەزوونەکردنی خواردن، کەم بوونەوەی ئارەزووی جنسی، سەرگێژ خواردن، کەم بوونەوەی ئێش، هیلاکی، زۆر میزکردن، لەرزینی دەنگ، لەرزینی ئەندامەکانی لەش لە خانماندا خەمۆکی زیاترە و لە تەمەنی ٣٠ بۆ ٤٥ ساڵی زیاتر دەبێتەوە.

هۆکارەکانی تووش بوون بەم نەخۆشیە

  • ڕووداوە ناخۆشەکان بێگومان لە کاتی ڕوودانی هەر ڕووداوێکی ناخۆش مرۆڤ دووچاری خەم دەبێتەوە بەڵام لەگەڵ ڕۆشتنی کات خەمەکە کەم دەبێتەوە، بەڵام هەندێک کات خەمەکە لەگەڵ کەسەکە درێژە دەکێشێت تا وای لێدەکات تووشی نەخۆشی خەمۆکی بێت.
  • دوای منداڵبوون لەناو دە ئافرەت یەک ئافرەت دوای منداڵبوون تووشی حاڵەتی خەمۆکی دەبێت، دیاردەکانی خەم خواردن بریتین لە بەردەوام گریان، تێکچوونی خەو، ڕق هەڵسان لە منداڵەکەی و گرنگی پێنەدانی و خۆ بە کەم زانین.
  • نەخۆشیە جەستەییەکان زۆر جار نەخۆشیە درێژخایەن و ترسناکەکان وا لە مرۆڤ دەکات تووشی خەمۆکی بێت وەک نەخۆشی دڵ و شەکرە و شێرپەنجە و سیل و پەک کەوتن.
  • کەسایەتی نەخۆش پێش تووشبوونی بە نەخۆشی پێکهاتەی کەسایەتی مرۆڤ کاریگەری هەیە لەسەر ڕادەی توشبوونی بە نەخۆشی خەمۆکی، ڕاستە هەموو مرۆڤێک ئەگەری تووشبوونی بە نەخۆشی خەمۆکی هەیە، بەڵام هەندێک مرۆڤ ئەگەری تووشبوونیان زۆرترە ئەویش لە دەرئەنجامی شێوازی ژیانی ڕابردوویان دەبێت.
  • تێکچوونی کیمیایی مێشک: ئەویش لە دەرئەنجامی تێکچوونی ڕژێنەرەکانن کە لە کۆئەندامی دەماری مرۆڤ ڕوودەدات، لەم حاڵەتانە پەنا دەبرێتە بەر دەرمان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکە.
  • ڕێگای پەروەردەکردنی دایک و باوک و دەروونی دایک و باب لەسەر منداڵ .
  • ئەو حاڵاتانەی پەیوەندیان بە کارکردنەوەیە کەسانێک کە زیاترکاری ناڕەحەت و هیلاک کەردەکەن زۆرتر تووشی خەتەری ئەم نەخۆشیە دەبنەوە.
  • بوونی چەند نەخۆشیەک :وەک سەرەتا و بێ چارەسەرەکان.
  • دەنگە دەنگی زۆر: کەسانێک کە لە شوێنی  پڕ دەنگە دەنگدا کاردەکەن زۆرتر دووچار دەبن.
  • حاڵەتەکانی دژواری ژیان : خەمۆکی لەو کەسانەدا کە کۆچ دەکەن بۆ وڵاتانی دەرەوە زۆرترە.

حاڵەتەکانی نیشانەی تووش بوون بەنەخۆشی خەمۆکی لە منداڵاندا جیاوازە لە گەورەکان .

نیشانەی توشبوون بە خەمۆکی لە منداڵاندا

جووینەوەی پەنجە ، جووینەوەی نینۆک ، میزکردنی شەوانە ، ناتەواوی زمان ، سک ئێشە ، و خەوی ناخۆش بینین . لە دەرمان کردنی ئەم نەخۆشی خەمۆکیەدا سەرەتا دەبێت . نەخۆشیەکە دیاری بکرێت پاشان لەلای دکتۆری چارەسەری بۆ بکرێت و بەم دەرمانانەش دەبێت  دیاز پام، لوراپام، گلونازم، ئەلپرازولام، کلۆریدی بۆکساید.

جۆرەکانی خەمۆکی

خەمۆکی دەرەکی

ناوەکەی ئاماژە بەوە دەکات ئەم نەخۆشییە لە دەرئەنجامی هۆکارێکی دەرەکی سەرهەڵدەدات، گرفتەکانی ژیان و کۆچ کردنی کەسێکی نزیک و ...هتد.

خەمۆکی ناوەکی

لێرەدا نەخۆشیەکە لەبەر چەند هۆکارێکی ناوەوە سەر هەڵدەدات، کاتێک سەیری بارودۆخی کەسەکە دەکرێت لەلایەنی دەرەکی هیچ پاساوێک نادۆزرێتەوە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیەکە.

جۆرەکانی نەخۆشی دەرەکی

  • خەمۆکی سەرەکی ئەو نەخۆشییەیە لە دەرئەنجامی نەخۆشی تر ڕوودەدات.
  • خەمۆکی لاوەکی ئەو نەخۆشییەیە لە دەرئەنجامی نەخۆشی جەستەیی و بەکارهێنانی دەرمان ڕوودەدات.

چارەسەرکردنی خەمۆکی

  1. چارەسەر بە گفتوگۆ.
  2. چارەسەر بە دەرمان.
  3. چارەسەر بە (هێدمەی کارەبایی).


سەرچاوەکان



7844 بینین