ناوهڕۆك
ناساندن
شڵەژانی کەسێتی دژە کۆمەڵگا (بە عەرەبی: اضطرابات الشخصية المعادية للمجتمع، بە ئینگلیزی: Anti-social personality disorder)، تێکچوونی کەسایەتی حاڵەتێکی تەندروستی دەروونییە کە کاریگەری لەسەر چۆنیەتی بیرکردنەوە، هەستکردن، یان پەیوەندییەکانی کەسێک لەگەڵ کەسانی دیکەدا هەیە، تێکچوونی کەسایەتی دژە کۆمەڵایەتی جۆرێکی تایبەتە لە تێکچوونی کەسایەتی کە بە ڕەفتاری نابەرپرسیارانە و زۆرجار تاوانکاری دەناسرێتەوە، کەسێک کە نەخۆشی کەسایەتی دژە کۆمەڵایەتی هەیە بە شێوەیەکی گشتی فێڵباز و بێباکە و گرنگی بە هەستی کەسانی دیکە نادات، وەک جۆرەکانی تری تێکچوونی کەسایەتی، تێکچوونی کەسایەتی دژی کۆمەڵگا، دەتوانێت لە توندییەوە دەست پێبکات لە ناوبەناو ڕەفتاری خراپەوە تا دووبارە شکاندنی یاسا و ئەنجامدانی تاوانی گەورە.
نیشانەکانی
- لەوانەیە نیشانەکان لە منداڵیدا دەست بەدەرکەوتن بکەن، ئەم جۆرە ڕەفتارانە بریتین لە ئاگرگرتن، دڕندەیی بەرانبەر بە ئاژەڵان و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات.
- زۆرجار کێشەی یاساییان هەیە کە لە ئەنجامی شکستهێنان لە خۆگونجاندن لەگەڵ پیوەرە کۆمەڵایەتیەکان و نەبوونی خەمی مافی کەسانی دیکەدا دروست دەبێت.
- زۆرجار بە شێوەیەکی سەرەڕۆ مامەڵە دەکەن و شکست دەهێنن لە لەبەرچاوگرتنی دەرئەنجامی کارەکانیان.
- شەڕانگێزی و توڕەیی نیشان دەدەن کە زۆرجار دەبێتە هۆی هێرشی جەستەیی بۆ سەر ئەوانی دیکە.
- بەزەحمەت هەست بە هاوسۆزی دەکەن بۆ کەسانی تر.
- نەبوونی پەشیمانی لە ڕەفتارە زیانبەخشەکان.
- زۆرجار پەیوەندی خراپ یان خراپەکاری لەگەڵ کەسانی تردا هەیە و ئەگەری ئازاردان یان پشتگوێخستنی منداڵەکانیان زیاترە.
- زۆرجار درۆ و فریودانی کەسانی تر بۆ قازانجی کەسی خۆی دەکات.
هۆکارەکانی توشبون بە ASPD
جینات
ASPD زیاتر لە نێوان کەسە نزیکەکان و پلە یەکەکان ڕوودەدات، ئەوانەی تووشی نەخۆشییەکە بوون زیاترە بەشێوەیەکی گشتی. توێژینەوەکان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە ASPD بە ئەگەرێکی زۆرەوە پەیوەندییەکی بەهێزی بە بۆماوەوە هەیە و ڕەنگە هۆکارە ژینگەییەکان گەشەکردنی حاڵەتەکە توندتر بکەن.
پەروەردەکردن
هەروەها پەروەردەکردن دەتوانێت کاریگەرییەکی گرنگی هەبێت. هەروەها دەستدرێژیکردنە سەر منداڵ و پشتگوێخستن و زەبر و زەنگ گێچەڵ پێکردنیان پەیوەندییان بە سەرهەڵدانی ASPD ەوە هەیە. ئەگەر دایک و باوکی منداڵێک توندوتیژ و ناکارامە بن، ئەوا منداڵان لەوانەیە فێری ئەو جۆرە شێوازە ڕەفتارانە ببن و دواتر لەگەڵ منداڵەکانی هاوتەمەنی خۆیان ڕەفتاری توندوتیژی ئەنجام بدەن. هەروەها ئەو منداڵانەی لە ماڵە ناڕێکخراو و پشتگوێخراوەکاندا گەورە دەبن شیرازەی خێزان تیایدا تێکچووە، دەرفەتیان نییە بۆ پەرەپێدانی هەستێکی بەهێزی ڕێکوپێکی خۆکۆنتڕۆڵکردن و هاوسۆزی بۆ کەسانی دیکە.
جیاوازی مێشک
کۆمەڵێک هۆکار دەرکەوتووە کە مەترسی تووشبوون بەو نەخۆشییە زیاد دەکەن، لەوانە جگەرەکێشان لە کاتی دووگیانیدا و نائاسایی کارکردنی مێشک. توێژینەوەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو کەسانەی تووشی ASPD بوون جیاوازییان هەیە لە بەشی پێشەوە، ئەو ناوچەیەی مێشک کە ڕۆڵی هەیە لە پلاندانان و بڕیاردان.
کاریگەرییەکانی شڵەژانی کەسیتی دژی کۆمەڵگا
ڕەفتاری تاوانکاری تایبەتمەندییەکی سەرەکی شڵەژانی کەسایەتی دژە کۆمەڵایەتییە و مەترسیی زۆر هەیە کە کەسێک کە تووشی ئەو نەخۆشییە بێت تاوان ئەنجام بدات و لە قۆناغێکی ژیانیدا زیندانی بکرێت. دەرکەوتووە ئەو پیاوانەی کە نەخۆشی شڵەژانی کەسایەتی دژە کۆمەڵگەیان هەیە، ئەگەری خراپ بەکارهێنانی کحول و ماددە هۆشبەرەکان بە بەراورد بە ژنان ٣ بۆ ٥ هێندە زیاترە لە چاو ئەوانەی کە ئەو نەخۆشییەیان نییە. هەروەها مەترسی مردنی پێشوەختەیان هەیە لە ئەنجامی ڕەفتاری بێباکانە یان هەوڵی خۆکوشتن. هەروەها ئەو کەسانەی کە نەخۆشی کەسایەتی دژە کۆمەڵایەتییان هەیە، ئەگەری تووشبوونیان بە کێشەی پەیوەندییەکان زیاترە لە تەمەنی گەورەییدا و بێکار و بێ ماڵ دەبن.
دەستنیشانکردنی شڵەژانی کەسێتی دژی کۆمەڵگە
بۆ ئەوەی کەسێک توشی ئەم حاڵەتە ببێت، بەزۆری پێش تەمەنی ١٥ ساڵی پێشینەی تێکچوونی کەسایەتی هەڵسوکەوتی دەبێت، کە دوای هەڵسەنگاندنی وردی دەروونی توند دەستنیشان دەکرێت، تەنها ئەو حاڵەتە دەتوانرێت دەستنیشان بکرێت کە کەسەکە تەمەنی ١٨ ساڵ یان زیاتر بێت و بە لایەنی کەم ٣ لەم پێوەرە ڕەفتارییانەی خوارەوەی تێدابێت:
- چەندین جار یاسا شکاندن
- دووبارە و سێبارە فێڵکردن
- سەرەڕۆی بوون یان بێتوانایی پلاندانانی پێشوەختە
- تووڕەیی و شەڕانگێزی
- بێباکی بۆ سەلامەتی خۆیان یان سەلامەتی کەسانی دیکە
- بەردەوام نابەرپرسیار بوون
- نەبوونی پەشیمانی
ئەم ڕەفتارە بەزۆری لە کۆتاییەکانی هەرزەکاری و سەرەتای بیستەکاندا زۆرترین توندڕەوی دەبێت و چالاک دەبێت و پەرەدەسێنێت، لەوانەیە تا ئەو کاتەی کەسەکە دەگاتە تەمەنی چلەکان باشتر بێت.
چارەسەرکردن
ئەم حاڵەتە بەهۆی کۆمەڵێک هۆکارەوە چارەسەرکردنی قورسە، ئەو کەسانەی کە ئەم نەخۆشییەیان هەیە بە دەگمەن بە تەنیا بەدوای چارەسەردا دەگەڕێن، ئەوانەی کە دەیکەن بەگشتی تەنها دوای ئەوەی لەگەڵ خودی خۆیان پێکدێنەوە چارەسەر وەردەگرن. لە کاتێکدا کە ئەو کەسانەی کە تووشی ASPD بوون زۆرجار بەرکەوتنیان لەگەڵ سیستەمی دادوەری تاوانکارییدا هەیە، لێکۆڵینەوەکان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە زیندانیکردن و ڕێوشوێنی سزادانی دیکە تا ڕادەیەکی زۆر کاریگەرییان نییە چونکە ئەو کەسانەی کە ئەم حاڵەتەیان هەیە زۆروەڵامی سزا نادەنەوە و گرنگی بەوە نادەن کە سزا دەدرێن.
چارەسەری دەروونی
چارەسەری ڕەفتاری مەعریفی (CBT) دەتوانێت بەسوود بێت لە یارمەتیدانی تاکەکان بۆ تێگەیشتن لە ڕەفتارەکانیان و گۆڕینی شێوازەکانی بیرکردنەوەی نەگونجاو، ئەنجامە کاریگەرەکان بەزۆری تەنها دوای چارەسەری درێژخایەن ڕوودەدەن. هەروەها چارەسەری گرووپی و خێزانی و هەروەها چارەسەری بنەمادار کە توانای ناسینەوە و تێگەیشتن لە باری دەروونی خۆیان و کەسانی دیکە دەکاتە ئامانج.
دەرمان
لەوانەیە دەرمانەکان بۆ چارەسەرکردنی هەندێک لەو نیشانانە بەکاربهێنرێن کە کەسێکی تووشبوو بە ASPD لەوانەیە تووشی بووبێت، هەندێک لەو دەرمانانەی کە ڕەنگە بنووسرێن بریتین لە:
خۆپاراستن
خۆپاراستن هیچ ڕێگەیەکی دڵنیا نییە بۆ ڕێگریکردن لە گەشەکردنی نەخۆشی کەسایەتی دژە کۆمەڵایەتی لەو کەسانەی کە مەترسییان لەسەرە، لەبەر ئەوەی وا بیردەکرێتەوە کە ڕەفتاری دژە کۆمەڵایەتی ڕەگ و ڕیشەی لە منداڵیدا هەیە، ڕەنگە دایک و باوک و مامۆستا و پزیشکانی منداڵان بتوانن نیشانەکانی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە ببینن، ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ هەوڵدان بۆ دەستنیشانکردنی ئەو کەسانەی کە زۆرترین مەترسییان لەسەرە، وەک ئەو منداڵانەی کە نیشانەکانی تێکچوونی ڕەفتار نیشان دەدەن، و پاشان دەستێوەردانی پێشوەختە پێشکەش بکەن.