سادق بەهائەدین
ساڵی لەدایكبوون و كۆچی دوایی : ١٠١٨ز- ١٩٨٢ز
لە ساڵی (١٩١٨)ز لە شاری ئامێدی لەدایکبووە، سەرەتا بە خوێندنی ئاینی دەستی پێکردووە، لە پاشان چووەتە قوتابخانە، قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی بە سەرکەوتوویی بڕیووە، لە خانەی بڵندی مامۆستایان لە بەغداد وەرگیراوە و لە ساڵی (١٩٤٤)ز دەرچووە و لە قوتابخانە ناوەندی و ئامادەییەکان بووە بە مامۆستا. ماوەیەکی زۆر لە گەلێک شاری عێراقدا مامۆستا بووە.
ئەم نووسەرە زۆر لە مێژ بوو خەریکی خوێندنەوەی گۆڤارەکانی (هاوار) و (گەلاوێژ) بوو، ئەم گۆڤارانە زۆر کاریان کردە سەر ڕەوشی ڕووناکبیری و سەرچاوەکانی هاندانی بوون بۆ نووسین، گەلێک گوتار و نووسینی لە گۆڤار و ڕۆژنامە کوردییەکاندا بڵاوکردووەتەوە، ئەندام بوو لە کۆڕی زانیاری کورد و ماوەیەکیش وانەبێژ بوو لە بەشی کوردی کۆلێژی ئادابی زانکۆی بەغداد، لە ساڵی (١٩٨٢)ز کۆچی دوایی کرد
بەرهەمەكانی
بەرهەمێکی زۆری لەدوای خۆی بەجێهێشت گرنگترینیان ئەمانە بوون:
١- ئیدیەمێت کوردی ١٩٧٣.
٢- دیوانا مەلایێ جزیری ١٩٧٧.
٣- دیوانا پەرتەیێ هەکاری ١٩٧٨.
٤- نەوبەهارا سەیدایێ مەزن ئەحمەدی خانی ١٩٧٩.
٥- هۆزانڤانێت کورد ١٩٨٠.
٦- خان و مان ١٩٨١.
٧- مەولیدا مەلایێ باتەیی ١٩٨٢.
٨- ڕێزمانا کوردی.
نمونەیەک لە نووسینەکانی
( سیامەند بازرگانەکێ مەزن بوو، گەلە لێ ب ڕاها ڤێر بوو، خەلکی باژێرێ ب جارەکی سەر تێ دکر، هەمی پێ تڤیێت خۆ ژێ دکرین ژ بەرکو مرۆڤەکێ ڕاستگۆ، چاڤ قسەکری، ئاخافتن خۆش، دەستگر، خێرخاز و جامێربوو. دلێ کەسی نەدەهێلا، دەست گرتن دگەل ژار و دەست کوردتان دکر، ژبەر ڤێ چەندێ گەلەکێ ژ جهێ خۆدا ناڤدار بوو، بەڵێ لسەر جامێری و خۆش مرۆڤیا وی ژی ڕا، خودێ ژ ڕەنگ نەدیتبوو چو بچویک نەبوون).