ئەدهەم شەرقاوی

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2023-12-09-19:32:00 - کۆدی بابەت: 11708
ئەدهەم شەرقاوی

ناوه‌ڕۆك

 

ناساندن

ئەدهەم شەرقاوی (بە ئینگلیزی: Adham sharqawy، بە عەرەبی: ادهم الشرقاوي) نووسەرێکی گەنجی بە ڕەگەز فەلەستینییە و لەو وڵاتە لەدایکبووە. لە ئێستادا لە وڵاتی لوبنان دەژی. بە پێی هەندێک سەرچاوە نووسەر و ئەدیب ئەدهەم شەرقاوی لە ساڵی ١٩٨٠ لە دایکبووە. خاوەنی زیاتر لە ٣٢ کتێبە. لە سەرەتادا نووسینەکانی لەژێر ناوی "قەس بن سەعد" بڵاودەکردەوە. هەروەها ئەدهەم شەرقاوی یەکێکە لە کەسایەتییە دیارەکانی سۆشیاڵ میدیایی عەرەبی.

بڕوانامەکانی

بڕوانامەی دبلۆمی ماڵی مامۆستایانی هەیە لە یونسکۆ، هەروەها دبلۆمی پەروەردەی جەستەیی لە یونسکۆ و بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە ئەدەبیاتی عەرەبی لە زانکۆی لوبنانی لە بەیروت و بڕوانامەی ماستەری لە ئەدەبیاتی عەرەبی وەرگرتووە. لە ئێستادا بڕوانامەی دکتۆرای لە زمانی عەرەبیدا هەیە.

ژیانی تایبەتی

ئەدهەم شەرقاویی نووسەر ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی کوڕێک و سێ کچە. هەرچەندە نووسەر کەمترین زانیاری کەسی تایبەتی ژیانی خۆی بڵاوکردۆتەوە.

بەرهەمەکانی نووسەر

  • عندما التقيت عمر بن الخطاب
  • كش ملك
  • خربشات خارجة عن القانون
  • حديث الصباح
  • حديث المساء
  • عن شيء اسمه الحب
  • تأملات قصيرة جداً
  • رواية نبض
  • رواية نطفة
  • للرجال فقط
  • أضغاث أقلام
  • وإذا الصحف نشرت
  • مع النبي
  • عن وطن من لحم ودم
  • وتلك الأيام
  • نبأ يقين
  • طرائف العرب
  • الأم في أدب غسان كنفاني
  • يحكى أن «مجموعة قصص قصيرة»
  • على منهاج النبوة
  • رسائل من القرآن
  • رواية ليطمئن قلبى
  • رواية ثاني اثنين
  • على خطى الرسول صلى الله عليه وسلم
  • السلام عليك يا صاحبي
  • أنتِ أيضاً صحابية

بەرهەمە وەرگێڕدراوەکانی بۆ کوردی

  • ئەوێ ڕۆژێ
  • کورتە ڕمان
  • لەگەڵ پەیامبەر 
  • تەنها بۆ پیاوان
  • گفتی بەیانی
  • گفتی ئێوارە
  • ئەو دەمەی گەشتم بە عومەر
  • ئەو دەمەی گوڵ دەپشکوێ
  • با دڵنیابم
  • دەگێڕنەوە
  • ترپە
  • پەیامی دڵنیایی
  • لە بارەی پێغەمبەر  بۆتان دەدوێم
  • تۆش یەکێکیت لە هاوەڵان

بەشێک لە کتێبەکانی نووسەر و ئەدیبی عەرەب لەلایەن ئەیاد فەهمییەوە وەرگێڕدراون بۆ سەر زمانی کوردی. خوێنەرێکی زۆری کورد خوێنەری بەرهەمە وەرگێڕدراوەکانی ئەدهەم شەرقاوین و بەمەش ئەدهەم شەرقاوی توانیوویەتی هەوادارێکی زۆری کورد لە خۆی کۆبکاتەوە. هەروەها ئەم نووسەرە گرنگییەکی زۆری بە بابەتی ئایینی و باسکردنی قورئان و دانانی ئایەتە پیرۆزەکانی قورئان داوە لە نێو نووسینەکانیدا. لە ڕوانگەی ئیسلامەوە نووسەر توانیوویەتی خزمەتێکی زۆر بە کۆمەڵگایی عەرەبی و هەروەها کوردیش بگەیەنێت.


سەرچاوەکان



1036 بینین