حەوت چارەسەری ماڵەوە بۆ وشکبوونی چاو

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-05-25-18:28:00 - کۆدی بابەت: 12984
حەوت چارەسەری ماڵەوە بۆ وشکبوونی چاو

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

حەوت چارەسەری ماڵەوە بۆ وشکبوونی چاو (بە ئینگلیزی; seven home remedies for dry eyes، بە عەرەبی; سبعة العلاجات المنزلية لجفاف العين) هەستیاری و گۆڕانی کەشوهەوا دەتوانن کاریگەری لەسەر چاوەکانت دروست بکەن بۆ خۆچارەسەرکردنیش لەم دۆخانە دەتوانیت ئەم چارەسەرییانە بۆ وشکبوونی چاوەکان هەر لە ماڵەوە تاقی بکەیتەوە. بۆ هەندێک لە چاوەکان وشکبوونەوە لەگەڵ ئازاری زۆر دایە و بۆ هەندێکی تر ئەم وشکبوونەوەیە بێ ئازارە و تەنها بێزارکەرە. بەگوێرەی جۆنز هۆپکینس، وشکبوون و خورانی چاو بەزۆری بەهۆی هەستیارییەوە دروست دەبێت، بەڵام هۆکاری دیکەش هەن، لە بەرامبەر هەر هۆکارێکیش پێویستە چارەسەری تەواو بگیرێتە بەر لە پێناو پاراستنی چاوەکان.

بۆچی چاوەکان تووشی خوران و وشکبوونەوە دەبن؟ 

لەوانەیە لەبەر چەند هۆکارێک تووشی وشکبوونی چاو یان خورانی چاو بیت. لە کاتێکدا ئەمە لەوانەیە بێ ئازار و تەنها بێزارکەر بێت، بەڵام هێشتا دەکرێت کێشە و گرفتێکی تەندروستی گەورە بێت کە پێویستە چارەسەری بکەیت. لەوانەیە چاوەکان وشک بن بەهۆی ئەم هۆکارانەوە:

  • هەستیاری
  • کێشەکانی هاوێنەی بەرکەوتن
  • هەوکردنی چاو
  • چاوی پەمەیی
  • سوتانەوەی چاو
  • وشکبوونەوەی درێژخایەنی چاو

هەموو ئەم کێشانە لەوانەیە بە جدی گەشە بکەن ئەگەر بۆ ماوەیەکی درێژ بێ چارەسەر بمێننەوە، لەم کاتەدا دەکرێت ببنە هۆی زیان گەیاندن بە چاوەکان.

نیشانە باوەکانی وشکبوونی چاو 

جگە لە وشکبوون و خوران، نیشانەکانی تری وشکبوونی چاو لەوانەیە بریتیبن لە:

  • سووربوونی ناو چاو
  • تێکچوونی بینایی 
  • هەستیاری بۆ ڕووناکی
  • سوتانەوە
  • بوونی مادەیەکی لینج باو لە دەوری چاو

چۆن چارەسەری وشکی چاو دەکرێت لە ماڵەوە؟

بەشێک لەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی وشکبوونی چاو و خورانی چاو دەتوانرێت لە ماڵەوە چارەسەر بکرێت. ئەو چارەسەرییانە کە هەر کەسێک دەتوانێت لەماڵەوە و بەبێ ڕێنمایی پزیشک ئەنجامی بدات بریتین لە:

زۆر خواردنەوەی ئاو

مانەوە بە شێداری یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی چاوەکان شێدار بن و فرمێسکی تەندروست دروست بکەن. بەپێی زانیارییەکانی کلینیکی مایۆ، پیاوان پێویستە ڕۆژانە ١٥.٥ کوپ ئاو بخۆن، ئافرەتان ١١.٥ کوپ. هەروەها ئەو خواردن و میوانەی ئاودارن دەکرێت بەکاربهێنرێن بۆ دەستکەوتنی بڕی پێویستی ئاوی ڕۆژانە. 

بەکارهێنانی شێدارکەرەوە 

چاوەکان وشک دەبن کاتێک هەوای دەوروبەر زۆر وشک دەبێت. بەکارهێنانی شێدارکەرەوە لە ماڵەوە دەتوانێت هەندێک شێ زیاد بکات بۆ ناو هەوا، کە بەمەش دەتوانێت یارمەتی کەمکردنەوەی هەندێک لەو وشکبوونەوەیە بدات کە لە چاوەکاندا ئەزموون دەکرێت. هەروەها ئەمە دەکرێت یارمەتیدەر بێت بەتایبەتی لە مانگە ساردەکانی ساڵدا و کاتێک هەوا وشک دەبێت.

خواردنی ترشە چەوری ئۆمێگا ٣  

توێژینەوەیەک دەریخستووە کە ترشە چەوری ئۆمیگا ٣ دەتوانێت یارمەتی کەمکردنەوەی وشکبوونی چاو بدات. دەتوانرێت ئۆمیگا ٣ لە تەواوکەرەکان یان خۆراکەکانی وەک ماسی سەلمۆن و تۆنا وەربگیرێت. ئۆمێگا ٣ دەتوانێت ئەو هەوکردنانە کەم بکاتەوە کە لەوانەیە هەتبێت. هەوکردنەکانیش دەتوانرێت بە وشکبوونەوەی چاو و خورانی چاوەوە ببەسترێنەوە، هەر لەمەشەوە توێژینەوەکان ئەوە بەیان دەکەن کە بە کەمکردنەوەی هەوکردنەکان دەتوانێرێت لە بەرامبەریشیدا خوران و وشکبوونەوەی چاوەکان کەم بکرێتەوە.

شۆرینی پێڵووی چاوەکان بە نەرمی

هەمیشە گرنگە کە بە نەرمی پێڵووی چاوەکان بشۆرێت، چونکە زۆر نزیکە لە چاوەکان و لەوانەیە ببێتە هۆی زیان گەیاندن ئەگەر وریا نەبیت. ئەگەر ڕاکێشانی پێڵووی چاوت کردووە یان بەباشی ئاگاداری پێڵووی چاو نابیت، ئەگەری ئەوەت زیاترە کە تووشی گرفت و کێشەی چاو بیت، چونکە ئەم پێڵووانە دەکرێت پیسی یان بەکتریا بهێنن بۆ ناو چاوەکان. توێژینەوەکان ڕاکێشانی پێڵووی چاویان بەستووەتەوە بە نەخۆشییەکانی چاو وەک وشکبوونی چاو، بۆیە دڵنیابە لەوەی کە پێڵووەکان و ناوچەکانی دەوروبەری چاوەکان بە پاکی دەهێڵیتەوە.

بە خێرایی چاو تروکاندن

خێرا تروکاندنی چاوەکان دەتوانێت هەندێک یارمەتی بۆ چاوەکان ئەنجام بدات. ئەم چاو تروکاندنانە دەتوانن باشتر چاوەکان خاوێن بکەنەوە و یارمەتی کردنە دەرەوەی پیسی و وردەی ناو چاوەکان دەدەن. کە بوونی ئەم پیسیانەیە وا دەکات چاوەکان بخورێن و زیاتر وشک ببنەوە، هەر بەم هۆکارەشە خێرا تروکاندنی چاوەکان یارمەتی شێدار مانەوەی چاوەکان دەدات. کاتێک بەرکەوتن دەبێت بە هەوا، چاوەکان بە شێوەیەکی سروشتی وشک دەبن، بەڵام چاو تروکاندن شێیەکە دەگەڕێنێتەوە و چاو لە هەر شتێکی نەخوازراو پاک دەکاتەوە.

پەستانێکی گەرم یان سارد تاقیبکەرەوە 

دانانی پەستانێکی (یاخود پەستێنەر) گەرم لەسەر چاوەکانت دەتوانێت یارمەتی کەمکردنەوەی سوتانەوەی چاو بدات. بەگوێرەی تەندروستی هارڤارد، پەستانی گەرم هانی ڕژێنەکانی فرمێسکەکان دەدات بۆ ئەوەی زیاتر کار بکەن بۆ بەرهەمهێنانی فرمێسک. بە هەمان شێوەش، پەستانی سارد دەتوانێت هەر هەوکردنێک یان سوتانەوەیەک ئارام بکاتەوە کە دەکرێت تووشی چاوەکان ببن و ئەزموونی بکەیت.

بەکارهێنانی دڵۆپی چاو یان دەرمان 

بەکارهێنانی دەرمان تەنها بژاردەیەکە کاتێک وشکبوونەوە و خورانی چاوەکان بە ڕێژەیەکی زۆر هەبن. دڵۆپەکانی چاو دەتوانن یارمەتی شێدارکردنی چاوەکان بدەن، لە ڕووی سوور بوونەوە و ئاسانکردن و کەمکردنەوەی خورانەکە. ئەگەر سەردانی پزیشک بکەیت، لەوانەیە دەرمانێکی ڕەچەتەدار وەربگریت کە هاندەری زیاتر بەرهەمهێنانی فرمێسکە. پزیشک لەوانەیە پێشنیار بکات لە ڕەگەوە چارەسەری وشکی چاوەکان بکرێت وەک چارەسەر کردنی ئەو هەستیارییەی بۆتە هۆی وشکبوونی چاوەکان.

چی نەکەیت؟

چەند شتێک هەن کە دەتوانیت خۆت بەدووربگریت لە ئەنجامدانی، چونکە دەبنە هۆی خراپتر کردنی چاوە وشکەکان. هەر بۆیە  هەوڵبده خۆت دوور بکەی لەم هۆکارانە:

  • هەڵکۆڵینی چاوەکان
  • ڕێگەدان بە هەوا ڕاستەوخۆ بچێت بۆ ناو چاوەکان
  • جگەرە کێشان
  • شوێنی بەرز
  • ئەو شوێنانەی کە هەوای وشکیان تێدایە وەک بیابان یان فڕۆکە
  • بەکارهێنانی هاوێنەی بینین بۆ ماوەیەکی زۆر

چ کاتێک سەردانی پزیشکێکی چاو بکرێت؟

ئەگەر وشکبوونی چاو ببێتە هۆی نیشانەی توندتر وەک هێڵنجدانەوە، هەڵئاوسان یان لەدەستدانی بینین، ئەو کات پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت. وشکبوونی چاو دەکرێت لە ماڵەوە چارەسەر بکرێت، بەڵام کاتێک دەست دەکات بە کاریگەری لەسەر بەشەکانی تری جەستە، نیشانەی کێشەیەکی گەورەتری تەندروستییە. ئەگەر بینینت گۆڕاوە بۆ نموونە ئەزموون کردنی دوو بینین، خاڵ لە بینین، هتد. ئەوا پێویست بە وەرگرتنی چارەسەر دەکات لە لای پزیشکی پسپۆڕی چاو.


سەرچاوەکان



2280 بینین