چاو

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-21-20:11:00 - کۆدی بابەت: 1462
چاو

ناوه‌ڕۆك

چاو

چاوەکان ئەندامێکی بنەڕەتی بینینن، چاوەکان بەکامێرای وێنەگرتن پێناسە دەکرێن بەڵام تا ئێستا هیچ کامێرایەک بە ناسکی و جوانی و وردەکاری وەک چاو دروست نەکراوە، پێشەوەی چاو بە پەردەیەکی ناسک داپۆشراوە کە پێی دەوترێت پێڵو، کە چاو لە تەپوتۆز یان کارتێکەری دەرەکی دەپارێزێت.

لە پێشەوەی خڕی چاودا (کۆریە) هەیە کە لەلایەکی ناسکە و تیشک لێوەی تێدەپەڕێت، لە دەوروبەری ئەویشدا سپێنەی چاو هەیە کە پارێزگاری دەکات لە هەر شتێک کە ئازار بە چاو بگەیەنێت، لە پشتی (کۆرینە)وە هاوێنە هەیە کە ڕەنگەکانی چاو پەیوەندییان بەم بەشەوە هەیە، فرمانی هاوێنە وەک فرمانی (دیافراگیم) وایە لە کامێرای وێنەگرتندا، بەم شێوەیە بۆ ئەوەی ڕێژەی چوونەژوورەوەی ڕووناکی ڕێک بخات کونێک کە لەسەر هاوێنە هەیە و پێی دەوترێت (بیلبیلە) تەسک یان فراوان دەبێت، ئەو تیشکەی کە لە بیلبیلەوە دەچێتە ژوورەوە دەگات بە هاوێنەی چاو لەوێشەوە بۆ شەبەکەی چاو، کاتێک دەمانەوێت ماددەکانی کە دووریەکی مامناوەند لە چاومانەوە دوورن ببینین دەمارە بچوکەکانی کە بە هاوێنە بەستراون دەی کشێنن و ناسکتری دەکەنەوە، بۆ ئەوەی ئەو تیشکەی کە لێوەی دەچێتە ناوەوە بگاتە شەبەکەی چاو هەروەها کاتێک دەمانەوێت ماددەی نزیک لە چاومانەوە ببینین، ئەم دەمارانە دەچنەوە یەکو هاوێنە ئەستورتر دەبێت و شل دەبێت بۆ ئەوەی وێنەکە بکەوێتە سەر شەبەکەی چاو بەم کردارە دەوترێ هاوشێوە، پەردەی شەبەکە بە تیشک حەساس دەبێت و شیتەڵ کراوی تیشکەکان بە دەمارە ڕاگەیاندندا بۆ دەماری بینین لە بەشی بینینی مێشکدا دەگوازرێتەوە.

لە پەردەی شەبەکەدا ملیۆنەها دەماری وردی حەساس بە تیشک هەیە کە بەدوو شێوە خانەی خڕ و خانەی کەوانەیی دەبینرێن، خانەکانی کە خڕن لەڕۆشنایی زۆر و خانەکانی کە کەوانەین لە ڕۆشنایی کەمدا یان تاریکدا حەساس دەبن، خانە خڕەکان بەرپرسیشن لە جیاکردنەوەی ڕەنگەکان.


سەرچاوەکان



4208 بینین