زانیاریی لەسەر چەورییەکانی لەشی مرۆڤ

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-08-14-14:27:00 - کۆدی بابەت: 14073
زانیاریی لەسەر چەورییەکانی لەشی مرۆڤ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چەورییەکان (بە ئینگلیزی: lipid، بە عەرەبی: الدهون) سەرچاوەیەکی گرنگی وزەن لە لەشی مرۆڤدا. هەر گرامێک چەوری خاوەنی نۆ کالۆری وزەیە لەگەڵ ئەوەش کە چەورییەکان سەرچاوەی وزەی گرنگن دەبێت وریای ڕادەی چەوری بین لە لەشماندا و بزانین چەندە چەوری بەکاردەهێنین لە لەشماندا ڕۆژانە.

پێکهاتە و جۆرەکانی چەوری

پێکهاتەی چەوری lipid profile پێک دێت لە:

  • s.triglyceride چەوری سیانەی
  • S. clolestrol چەوری ناوخوێن
  • HDL چەوری سوودبەخش
  • LDL چەوری زیانبەخش

نیشانەکانی بەرزبوونەوەی چەوری

  • هەستکردن بە قورسی لە خەو.
  • هیلاکی و ماندوویی جەستە.
  • بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە بەتایبەت پێیەکان.
  • سەر ئێشە.
  • ووشک بوونی دەم.
  • سڕبوونی پشتە سەر و دەست.
  • ئاوسانی دەم و چاو.

پشکنینی چەورییەکان

باشترین کات بۆ ئەم پشکنینە ئەوەیە پێش هەشت کاتژمێر نابێ هیچت خواردبێت و هەموو کەسێک پێوستە شەش مانگ جارێک ئەم پشکنینە ئەنجام بدات.

ڕێژەی ئاسایی چەورێیەکان

S.TG 150 to 199mg\dL
cholesterol 125mg/dL to 200mg/dL
LDL کەمترلە 100 mg/dL
HDL 40mg/dL 

هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی چەوری

  • بۆماوەیی بەتایبەت لە  کۆلیسترۆڵ.
  • خواردنی ناتەندروست وەکو زۆر گۆشت خواردن و ڕۆن و شیرینی.
  • نەخۆشییەکانی دڵ و زەخت و شەکرە.
  • زۆر خواردنەوەی ماددەی کهولی.
  • قەڵەوی.

چارەسەری

  • خۆبەدوورگرتن لەو هۆکارانەی چەوری بەرز ئەکەنەوە.
  • بەکارهێنانی گوێز و بادەم و فستق و بیبەری تیژ.
  • بەکارهێنانی دەرمانی چەوری.

گرنگترین دەرمانەکانی چارەسەر

چەندان جۆری دەرمان هەیە کە لەژێر چاودێری پزیشک بەکاردێن و وەردەگیرێن، گرنگترینیان بریتین لە:

گرووپی یەکەم

  • Atrovastatin 10 20 40
  • Rousvastatin (crestor) 10 20 40
  • Simvastatin 10 20 40
  • Lovastatin
  • Pravastatin

ئەم گرووپە زیاتر بۆ چەوری ناو خوێن و HDL  و LDL بەکاردێت

گرووپی دووەم

  • finofibrate (lipanthyl)
  • 145 200mg
  • Gemfibrozil  300 600

بۆ چەوری  سیانی  بەکاردێن.

گروپی سێیەم 

Ezetimibe( zetex) لەکاتی سوود وەرنەگرتن لە گرووپی یەکەم ئەمە بەکاردێت یاخود بە تێکەڵی لەگەڵ  rosvatatin.

گرووپی چوارەم

Omega 3 ئەمەش بۆ چەوری  سیانەیی بەکاردێت.

 تێبینی 

  •  چەوری  سیانەیی  یەکسان نییە بە چەوری  ژێر پێست.
  • باشترین کات بۆخواردنی حەبی چەوری کاتژمێرێک پێش خەوتنە.
  • بەرزبوونەوەی LDL تووشبوون بە نەخۆشی دڵ زیاد دەکات.


سەرچاوەکان



75 بینین