کۆلاجین

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-08-18-13:50:00 - کۆدی بابەت: 14196
کۆلاجین

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کۆلاجین (بە عەرەبی: كولاجين، بە ئینگلیزی: collagen) زۆربەی زۆری پڕۆتینی لەشی مرۆڤ پێکدەھێنێت، نزیکەی ١/٣ پڕۆتینی لەشی مرۆڤ بریتییە لە کۆلاجین، بنچینەی سەرەکی پێکهاتنی ئێسک، پێست، ماسولکە، ژێی ماسولکە و بەستەری نێوان ئێسکەکانە، هەروەها کۆلاجین لە چەندین بەشی دیکەی لەشدا دۆزراوەتەوە وەک دەمارەکانی خوێن، ددان و بیلبیلەی چاو، دەتوانرێت وەک بەستەرێک ببینێرێت کە هەموو ئەو شتانە بەیەکەوە دەبەستێت، لە ڕاستیدا وشەی کۆلاجین لە وشەی (کۆلا) (kólla)ـی یۆنانییەوە هاتووە کە بە واتای بەستەر دێت، تاکوو تەمەنی مرۆڤ زیادبکات ڕێژەی بەرهەمهێنانی کۆلاجین لەلایەن جەستەوە کەم دەکات. 

 

کۆلاجین یەکێکە لە گرنگترین ئەو پڕۆتینانەی لەشی مرۆڤ کە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە هێشتنەوەی پێست بە گەنجی و ڕێگریکردن لە چرچبوون و بەخشینی پێستێکی ڕوون جوان و سپی. لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەنمان بەرهەمهێنانی کۆلاجینمان بە شێوەیەکی سروشتی کەم دەبێتەوە و دەبێتە هۆی چرچبوونی پێست یان چەوربوونی پێست، هەر بۆیە پێویستمان بە بەرزکردنەوەی ئاستی کۆلاجینە لەرێگای خواردنی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە کۆلاجین وەکو شۆربای نیسک و ماسی و توو و شاتووو گۆشتی سوور. یاخود بەکارهێنانی دەرمان کە پێک هاتبێت لە کۆلاجین بەشێوازی  حەب، مەڵحەم، کرێم، سابوون، سیرۆم، شەراب.

جۆرەکانی کۆلاجینی ڕیشاڵی

جۆری یەکەم: ئەم جۆرە نزیکەی ٩٠٪ کۆلاجینی جەستە پێکدەهێنێت و لە ڕیشاڵی چڕی بەیەکەوە بەستراو پێکدێت، جۆری یەکەمی کۆلاجین شێوە دەدات بە ئێسک، پێست، ژێی ماسولکە، کڕکڕاگە و ددان.

جۆری دووەم: ئەم جۆرەی کۆلاجین ڕیشاڵەکانی بە شلی بەیەکەوە بەستراون و لەو کڕکڕاگانەدا بوونیان هەیە کە ئێسکەکان بە یەکەوە دەبەستن.

جۆری سێیەم: پشتیوانی پێکهاتەی ماسولکە و ئەندام و دەمارەکانی لەش دەکات.

جۆری چوارەم: ئەم جۆرە یارمەتی کرداری پاڵاوتن دەدات و لە چینەکانی پێستدا بوونی هەیە.

جۆری پێنجەم: لە ڕووکاری خانەکان و موو و وێڵاشدا بوونی هەیە.


سەرچاوەکان



76 بینین