جۆرەکانی چاویلکە

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-07-17-18:25:00 - کۆدی بابەت: 13558
جۆرەکانی چاویلکە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

جۆرەکانی چاویلکە (بە عەرەبی: أنواع النظارات، بە ئینگلیزی: Type of sunglasses) چاویلکە یەکێکە لەو کەلوپەلانەی بەکارهێنانی جیاوازی هەیە،هەروەها چەندین جۆری جیاوازیشی هەیە کە تایبەتمەندی جیاوازییان هەیە.

چاویلکەکان

کێشەی چاو یەکێکە لە کێشە تەندروستییە باوەکانی نێو مرۆڤەکان کێشەی چاو بریتییە لە کورتبینی یان دووربینی، لاوازی تۆڕی چاو، یان هەستیاری چاو بۆ تیشکە جیاوازەکان، چ تیشکی خۆر بێت یان تیشکی دەرچوو لە ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان و تەلەفزیۆنەکانەوە بۆ چەند بەشێک. بنەمای ئەم دابەشکردنانەش دەستنیشانکردنی نیشانەکان و لێکەوتەکانیانە لە لایەن پزیشکەوە. کە دواتر پزیشکی پسپۆڕی چاو چارەسەری گونجاوی چاوەکە دەکات. چاویلکەش یەکێکە لەسەرەکیترین ئەو چارەسەرییانەی بۆ کێشەکانی چاو دادەنرێت.

جۆرەکانی چاویلکە

چاویلکە چەندین جۆری جیاوازی هەیە کە بریتین لە:

  • چاویلکەی ڕەچەتە بۆ دووربینی و کورتبینی.
  • چاویلکەیەک کە بۆ چارەسەرکردنی لاوازی تۆڕەی چاو دروستکراوە.
  • چاویلکەی خۆر بۆ پاراستنی چاو لە تیشکی زیانبەخش.
  • چاویلکە بۆ پاراستنی بینین.

جۆرەکانی هاوێنە

ئەو هاوێنەیەی کە چاویلکەکانی لێدروستدەکرێت چەندین جۆری جیاوازی هەیە کە بۆ مەبەستی جیاواز بەکاردەهێنرێت، جۆرە جۆرە جیاوازەکانی هاوێنە بریتین لە:

هاوێنەی فرە کاربۆنی: ئەم جۆرە هاوێنەیە لە پلاستیک دروستکراوە، هەروەها ئەم هاوینانە لە چەند کاربۆنێک دروستکراون، هەروەها تایبەتمەندییان هەیە بە مانەوەیەکی زۆر و بەرگرییەکی زۆر لە شکاندن، چاویلکەی دروستکراوی لەم جۆرە هاوێنەیە زۆر گونجاوە بۆ وەرزشوانان، منداڵان، و خوێندکارانی قوتابخانەش بە هەمان شێوە.

هاوێنەی ترای فیکس: ئەم جۆرە هاوینەیە لە پلاستیک دروستکراوە هەروەها ئەم هاوینانە بە کێشی سووک و بەرگرییەکی زۆر لە شکاندن دەناسرێتەوە ئەم جۆرە هاوینەیە بینینی ڕوونتر لە هاوینەی فرە کاربۆنیش دابین دەکات.

هاوینەی ئاسفێریک: ئەم جۆرە عەدەسەیە شێوەی نزیکە لە شێوەی گۆشەیی، و بە پلەی جیاوازی کێشانی ڕووی خۆی دروست دەکرێت بۆیە ئەم عەدەسانە بە بەراورد لەگەڵ ئەوانی تر تەنکتر و تەختترن.

هاوێنەی ڕەنگاوڕەنگ: ئەم جۆرە هاوینەیە بەزۆری لە پلاستیک یان شووشە دروست دەکرێت. چاویلکەی لەم جۆرە هاوێنە دروستکراوە توانای گۆڕینی ڕەنگیان هەیە کاتێک بەر تیشکی خۆر دەکەوێت بەم شێوەیە ئەم هاوینەەیە جێگەی پێویستی بەکارهێنانی چاویلکەی خۆر دەگرێتەوە لەوانەیە ئەم هاوینانە ڕەنگی ئۆتۆمبێلەکە نەگۆڕێت ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە شووشەی ئۆتۆمبێلەکە ڕێگری دەکات لە چوونە ژوورەوەی تیشکی سەروو بنەوشەیی.

هاوێنەی جەمسەری: ئەم هاوێنانە توانای کەمکردنەوەی ڕەنگدانەوەی ڕووناکی لە ڕووی بریقەدار یان ڕووی ئاوەوە هەیە. لەبەر ئەوەی ئەم ڕووناکی ڕەنگدانەوەیە زۆرجار دەدرەوشێتەوە و ئەم درەوشانەوەیە زیان بە چاوەکان دەگەیەنێت، ئەم جۆرە هاوێنەیە زۆر گونجاوە بۆ شۆفێرانی ئۆتۆمبێل.

هاوێنەی فرە سەرنج

هاوێنەی فرە سەرنج یان فرە فۆکەس جۆرێکی تری هاوێنەیە کە لە دروستکردنی چاویلکەکان بەکاردێت. ئەم جۆرە هاوێنەیەش لە ناو خۆیدا چەندین جۆری هەیە کە بریتین لە:

هاوێنەی دووانە سەرنجی: ئەم جۆرە هاوێنەیە بەسەر دوو بەشدا دابەشکراوە، بەشی خوارەوە تایبەتە بە بینینی تەنەکانی نزیک، لە کاتێکدا بەشی سەرەوە تایبەتە بە بینینی شتە دوورەکان.

هاوێنەی سیانە سەرنجی: ئەم جۆرە هاوێنەیە بەسەر سێ بەشدا دابەشکراوە بەشی یەکەم تایبەتە بە ڕاستکردنەوەی بینینی دوور، بەشی دووەم تایبەتە بە ڕاستکردنەوەی بینینی نزیک، بەشی سێیەم تایبەتە بە بینینی دووری مامناوەند.


سەرچاوەکان



128 بینین