چارەسەرکردنی لاوازی بینین بە شێوەیەکی سروشتی

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-07-13-22:42:00 - کۆدی بابەت: 13538
چارەسەرکردنی لاوازی بینین بە شێوەیەکی سروشتی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چارەسەرکردنی لاوازی بینین بە شێوەیەکی سروشتی (بە عەرەبی: علاج ضعف النظر طبيعياً، بە ئینگلیزی: Treating weak vision naturally) چەند ڕێگایەک هەن بۆ چارەسەرکردنی لاوازی بینین لەناویاندا چارەسەری سروشتی یەکێکە لە گرنگترینیان کە بە گرنگیدانیان دەتوانن ئاستی بینین باشتر بکەن.

لاوازی بینین

زۆرن ئەو کەسانەی کە بەدەست کێشەی بینین و لاوازییەوە دەناڵێنن، بەتایبەتی لەم ڕۆژانەدا. بەهۆی بەکارهێنانی ئامرازە تەکنەلۆژییەکان؛ وەک: کۆمپیوتەر، مۆبایلە زیرەکەکان بۆ ماوەیەکی زۆر و کاتژمێرە زیرەکەکان، جگە لە زۆر هۆکار کە بریتین لە بەدخۆراکی، ماندوێتی، و مانەوە لە درەنگانێکی زۆر. چارەسەرکردنی ئەم گرفتەش زۆرجار بەکارهێنانی چاویلکەی ڕەچەتەکراوی پزیشکی یان عەدەسە واتا هاوێنەی چاوە، کە زۆر کەس پێیان باشتر نییە، تەنانەت ڕەنگە هەندێکیان پەنا بۆ نەشتەرکاری لێزەر ببەن، کەسانێک هەن کە پێیان باشە هەندێک چارەسەری سروشتی پەیڕەو بکەن کە یارمەتیان دەدات بینینیان ڕوون بکەنەوە و بەهێزتری بکەن، بەڵام شایەنی باسە کە ئەم شێوازە سروشتیانە وەک شێوازە چارەسەرییەکانی تر کاریگەر نین.

شێوازە سروشتییەکانی چارەسەری کەم بینی

خۆراک

ئەو ماددە خۆراکیانە بخۆ کە توانای بینین بەهێز دەکەن وەک:

ئاستازانسین: ماددەیەکی خۆراکییە و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکانی چاو کەمدەکاتەوە. وەک: ئاوی سپی چاو، تێکچوونی چاو و کوێربوون و دەتوانرێت لە خۆراکی دەریایی و سەلەمون بەدەستبهێنرێت.

ئۆمیگا سێ: یەکێکە لە ترشە ئەمینییە چەورەکان، کە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە پاراستن بەرامبەر بە وشکبوونەوەی چاو، هەروەها تونە و ساردین و هێرینگ لە گرنگترین سەرچاوەکانی دادەنرێت.

ڤیتامین دی: ئەم ڤیتامینە لە پێکهاتەی زۆرێک لە ماسییە چەورەکاندا هەیە، هەروەها لە جگەر و گۆشتی مانگا و پەنیر و زەردێنەی هێلکەدا هەیە. یەکێکە لەو ڤیتامینانەی کە تۆڕی چاو بەهێز دەکات و لە هەوکردنەکانیش دەیپارێزێت.

لوتین: ماددەیەکی خۆراکی زۆر گرنگە بۆ چاو، بەو پێیەی تەندروستی چاو دەپارێزێت و کێشەکانی بینین کەمدەکاتەوە، هەروەها بەهێزی دەکات دەتوانرێت لە خۆراکە ئەندامییەکانەوە بەدەستبهێنرێت بەتایبەتی مریشک و هێلکە.

ڤیتامین ئەی: ئەمەش لەبەرئەوەی ڕۆڵی کاریگەری هەیە لە بەهێزکردنی چاو و پاراستنی تەندروستی لە گرنگترین ئەو سەرچاوانەی کە دەتوانرێت ئەم ڤیتامینە لێوەی دەستبکەوێت: گێزەر و گوێز وەک بادەم و خورما.

بەکارهێنانی کلی ئەنتیمۆن

ئەنتیمۆن جۆرە بەردێکی کلە و بەکارهێنانی ئەیلاینەرەکەی دەتوانێت کاڵبوونەوەی بینین کەمبکاتەوە، هەروەها تایبەتمەندییەکی هەیە کە وا دەکات چاوەکان پاک ڕابگرێت، ئەمەش تەندروستی و هێزیان زیاد دەکات.

ئەنجامدانی ڕاهێنانی بینین

ئەم ڕاهێنانانە پەیوەستە بە سەیرکردنی شتە زۆر دوورەکان، وەکو تەنە ئاسمانییەکان و مانگ و ڕاهێنانکردنیان بۆ ماوەیەک کە لە پێنج خولەک کەمتر نەبێت، گرنگیدان بە دابەشکردنی نیگاکە بە هەموو ئاراستەکاندا، ئەمەش بەهێزی ماسولکەی چاو زیاد دەکات و پشکنینی خاڵێکی بچووک بە ڕوونی تیژی بینین زیاد دەکات.

دوور بکەوەرەوە لە سەیرکردنی هەر شتێک کە چاوەکان گرژ بکات

گرنگە چاوەکان ئاسوودە بن و بۆ ماوەیەکی زۆر ماندوو نەبن ئەمەش بە کەمکردنەوەی کاتژمێرەکانی بەکارهێنانی کۆمپیوتەر و سەیرکردنی تەلەفزیۆن تا ئەو جێگایەی کە دەکرێت، هەروەها بەرنەکەوتنیان بە سەرچاوەی ڕووناکی بەهێز.


سەرچاوەکان



294 بینین