هەندێك زانیاری گرنگ دەرباری قەترەی چاو

له‌لایه‌ن: - هێلین گەردی هێلین گەردی - به‌روار: 2024-09-12-22:32:00 - کۆدی بابەت: 14610
هەندێك زانیاری گرنگ دەرباری قەترەی چاو

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بەکارهێنانی قەترەی چاو بە یەکێک لە خێراترین و کاریگەریترین ڕێگاکانی چارەسەرکردنی وشکبوون و خورانی چاو دادەنرێت. لەبەرئەوەی شێداری لەناو چاودا کەمە یان نییە، بەکارهێنانی یارمەتی شێدارکردنی چاوەکان دەدات. دەکرێت ئەم هەڵبژاردەیە بەبێ ڕێنمایی پزیشک بەکاربهێنرێت و لە دەرمانخانەکان بەدەست بهێنرێت، بەڵام ئەو کەسانەی هاوێنەی چاو بەکاردەهێنن، دەبێت ئاگاداربن و ئەو جۆرانە بکڕن کە لە کاتی بەکارهێنانی هاوێنەش گونجاوە. 

هەندێك  زانیاری گرنگ دەرباری قەترەی چاو

  • ئەگەر تۆ  مەڵهەمی چاو و قەترەی چاوت بەیەکەوە بۆ نووسراو بوو، ئەوا پێویستە سەرەتا  قەترەی چاوەکەت بەکاربهێنیت دوای ٥ بۆ ١٠ خولەک ئینجا مەرهەمی چاوەکەت بەکاربهێنە تا سوود لە هەردووکیان وەربگریت.
  • ئەگەر چەند قەترەیەکی جیاوازت بۆ نووسراو  ڕاستەوخۆ دوای یەکتر بەکاریانمەهێنە، دەبێت ٥ بۆ ١٠ خولەک نێوانیان هەبێت.
  • پاش کردنەوەی قەترەی چاوەکەت بەرواری کاتی یەکەم بەکارهێنانی لەلای خۆت بنووسە، چونکە زۆربەی ئەو قەترانەی کە ماددەی پارێزەریان تێدایە ئەتوانی هەتا ٣ مانگ بەکاریانبهێنیت، بەڵام ئەو قەترەی چاوانەی کە ماددەی پارێزەریان تێدا نییە ئەتوانی هەتا ١ مانگ بەکاریانبهێنیت هەرچەندە بەرواری بەسەرچوونیشیان مابێت.
  • لابردنی عەدەسەی چاو پێش بەکارهێنانی قەترەی چاو، چونکە  ئەو ماددە پارێزەرەی کە لەناو  قەترەی چاو هەیە ئەتوانێت کارلێک بکات لەگەڵ عەدەسەی چاوت و ببێتە هۆی هەستیاری چاو.
  • ئەوانەی کە وشکی چاویان هەیە دەبێت ئەو قەترەی چاوانە بەکاربهێنن کە ماددەی پارێزەریان تێدانییە، چونکە زۆربەیان خودی خۆیان دەبنە هۆی وشکی چاو واتا (preservative free).
  • قەترەی چاو ئەتواندرێت بۆ لووت و گوێ بەکاریبهێنین، بەڵام قەترەی لووت و گوێ ناتواندرێت بۆ  ناو چاو بەکاربهێندرێت مەگەر خۆی لەسەری نووسرابێت.
  • کاتێک قەترەی چاو بەکاردەهێنیت پێویستە نووک و سەری قەترەکە بەر ناو چاوت نەکەوێت، چونکە ئەگەری چوونەژوورەوەی بەکتریای هەیە لە چاوتەوە بۆ ناو بوتڵی قەترەی چاوەکەت و دەکرێت ببێتە هۆی پیسبوونی قەترەی چاوەکەت.
  • ئەگەر پێت گوترابوو کە مەڵهەمی چاوەکەت یەک جار بەکاربهێنە ئەوا شەوان پێش خەوتن بەکاریبهێنە.
  • قەترەی Timolol کە بۆ ئەو کەسانە بەکاردێت کە زەختی چاویان هەیە، نابێت بەکاربهێندرێت لەو کەسانەی کە ڕەبۆیان هەیە.


سەرچاوەکان



54 بینین