ناوهڕۆك
نیشتمانی ئاگر
شاعیر: شێرکۆ بێکەس
بەرهەم: مێرگی زام مێرگی ھەتاو
شیعر: نیشتمانی ئاگر
دەروونم دارستانێ بووهێندەی شەوانی تەنیاییم پان و بەرین
وەک مەراقیشم چڕو پڕ
ئێوارەیەک.. لە پەناوە
تیلەی چاوی شۆڕە ژنێ
پریشکێکی تێهاویشت و
من لەوساوە
بەهەشتێکم ئەسوتێم و
بووم بە نیشتمانی ئاگر!
سەرچاوەکان
844 بینین