ناوهڕۆك
ناسینەوە
شاعیر: شێرکۆ بێکەس
بەرهەم: مێرگی زام مێرگی ھەتاو
شیعر: ناسینەوە
بە ڕێکەوت لەناو هەولێرا «قەڵا»م بینی لاواز.. لاواز
ڕیشی هاتوو
دەستێکم خستە سەر شانە خۆڵاوییەکەی
- ئەمناسیتەوە؟ ! لێم پرسی.
- ئەی تۆ نەبووی هەموو جارێ
حەزرەتی نالیی ئەیناردی و
کە ئەگەیشتی.. بەرامبەرم
لە دوکانی
«عبدالخالق»ی گلێنەم
دائەنیشتی!
سەرچاوەکان
481 بینین