ناوهڕۆك
مەهێڵە
شاعیر: شێرکۆ بێکەس
بەرهەم: مێرگی زام مێرگی ھەتاو
شیعر: مەهێڵە
نەء مەهێڵە، ئەی گیانی من، تۆ مەهێڵە لە باوەشی پڕ پرشنگ و لە بەهاری ئەو سنگەتا
زریانی زەرد بمفڕێنێ
نەء مەهێڵە و بەهەردوو دەست
وەکو کەوێکی کەسیرە
سەرم بگرە و
لە ژووری گەرمی مەمانتا
لە بێزاری و
لە وەڕسی و
لە پیرێتیم.. بشارەوە!
سەرچاوەکان
444 بینین