ناوهڕۆك
مەولانە خالید
شاعیر: شێرکۆ بێکەس
بەرهەم: مێرگی زام مێرگی ھەتاو
شیعر: مەولانە خالید
مەولانە نمەی وەجدی خوایی وەکوو فرمێسک
لە پێڵودا هەڵگرتبوو.
بۆیە وەختێ کە بەسەر شەودا ئەگریا و
لە دوو ئاوانی ئیشراقا ئەتوایەوە
دڵۆپەکان
لە خەڵوەتا
ئەبوون بە ڕیزە چرای نوور!
سەرچاوەکان
517 بینین