زیانەکانی زیادبوون و کەمبوونی ڕێژەی ئیسترۆجین

له‌لایه‌ن: - دکتۆرە ڤانە دکتۆرە ڤانە - به‌روار: 2024-09-11-20:07:00 - کۆدی بابەت: 14595
زیانەکانی زیادبوون و کەمبوونی ڕێژەی ئیسترۆجین

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئیسترۆجین (بە ئینگلیزی: Estrogen) ھۆرمۆنێکە توخمە پەرەسەندن و فرمانەکانی زۆربوون لە مێیەدا ڕێکدەخات.

زیانەکانی زیادبوونی ئیسترۆجین

زیادبوونی ئیسترۆجین دەبێتە هۆی:

۱. کەمبوونەوەی ئەو هۆرمۆنانەی کە هێلکە هاندەدەن لە ژنان، ئەمەش ڕێگری دەکات لە سوڕی مانگانە، هەروەها پێنەگەیشتنی هێلکەکان کە دەبێتە هۆی نەزۆکی لای خانمان.
۲. لە منداڵاندا، زیادبوونی ئیسترۆجین دەبێتە هۆی ناپێگەیشتنی ئەندامەکانی زاوزێ، ئەمەش دەبێتە هۆی دواکەوتنی گەشەکردن.

زیانەکانی کەمبوونی ئیسترۆجین

کەمبوونەوەی ئیسترۆجین دەبێتە هۆی:

۱. کەمبوونەوەی ئاستی پڕۆتینی هەڵگری چەوری سووک (HDL) و زیادبوونی ئاستی پڕۆتینی هەڵگری چەوری (LDL) و چەوری چڕی زۆر نزم (VLDL)، کە دەبێتە هۆی ڕەقبوونی خوێنبەرەکان.
٢. کەمی ئیسترۆجین لەوانەیە ببێتە هۆی کەمبوونەوەی دروستکردنی ڤیتامین D3، کە دەبێتە هۆی پووکانەوەی ئێسک.
3. هۆرمۆنی ئیسترۆجین ناوچەی ناوەوەی زێ لە هەوکردن دەپارێزێت، بۆیە کاتێک کە ئیسترۆجین کەم دەبێت، لەوانەیە ببێتە هۆی هەوکردنی زێ لە ژنان.


سەرچاوەکان



43 بینین