زانیاری لەسەر سوڕی مانگانە

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-09-03-14:41:00 - کۆدی بابەت: 14542
زانیاری لەسەر سوڕی مانگانە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سوڕی مانگانە (بە ئینگلیزی: Menstruation، بە عەرەبی: دورة شهرية) بریتییە لە خوێنبەربوونێکی ئاسایی مانگانە ڕوودەدات لە ئافرەتاندا و ئەم خوێنبەربوونە بەهۆی هاتنە خوارەوەی ناوپۆشی ناوەوەی منداڵدانە کە بەشێوەی خوێن لە ڕێگەی  زێی خانمەکەوە دێتە دەرەوە. هەندێک لە ئافرەتان ئازارێکی زۆریان هەیە لەماوەی ئەم سوڕە هەروەها  ئازارەکە بە زۆری لە ماوەی سوڕی مانگانەدا زیاتر لە بەشی خوارەوەی سکە.

ئازاری سوڕی مانگانە

ئازاری سوڕی مانگانەی ئافرەتان بەشێوەیەکی ئاسایی ئەو سوڕە لە هەندێ لە خانمان دەردەکەوێت، ئازارەکە چەند ڕۆژێك پێش سوڕەکە یان لە هەمان ڕۆژی سوڕەکە دەست پێ دەکات و توندی و شێوازی ئازارەکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت، هاوکات لە مانگێکەوە بۆ مانگێکی تر دەگۆڕێت. ئازاری سوڕی مانگانە ئاسایی لە بەشی خوارەوەی سک  دەست پێ دەکات و هەندێک جار دەگاتە پشت و ڕان. ماوەی ئازارەکە لە ٤٨ بۆ ٧٢ کاتژمێر بەکۆتادێت لە زۆربەی حاڵەتەکاندا و لە هەندێک کەسیش تا کۆتای سووڕەکە بەردەوام دەبێت.

نیشانەکانی ئازاری سوڕی مانگانە

  • بوونی ئازار لە خوار سک.
  • هەستکردن بە پەستان و پێچخواردنەوەی سک.
  • بوونی ئازار لە ڕانەکان و خوارەوەی پشت.

لەکاتی ئازاری زۆردا لەوانەیە هەست بەم نیشانانە بکەیت:

  • تێکچوونی گەدە و هەندێک کات ڕشانەوە و نەمانی ئارەزووی خواردن.
  • تێکچوونی شێوەی ئاسایی پیسایی وەک دروستبوونی سکچوون.
  • گۆڕانکاری باری دەروونی و ئاڵۆزی و ڕاڕایی و دروستبوونی خەمۆکی کاتی.

هەندێك لەو ڕێنماییانەی کە بەسوودن بۆ کەمکردنەوەی ئازاری سوڕی مانگانە

  • دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە و خواردنانەی کە خوێ و کافایین و کهولیان زۆر تێدایە.
  • وەرزشی ڕێك و پێك بە تایبەت مەلەکردن و پیاسە کردن زۆر گرنکە.
  • پشوودانی جەستەیی و دەروونی.
  • دوورکەوتنەوە لە خواردنی خێرا و چەور و شیرین.
  • مەساج کردنی ناوچەی سك بە نەرمی و هێواشی.
  • بەکارهێنانی دێمکەی ئاوی Hot bag کەمێک گەرم (جەوەنە) بۆ سەر سك و خوارەوەی سک.

ئەو دەرمانانەی کە بەکاردێن بۆ ئازاری سوری مانگانە 

ئەم پێنج دەرمانە خوارەوە زۆر سەلامەت و بێ کێشەن بۆ کەم کردنەوەی ئازاری سوڕی مانگانە:

  • Piostan Tablet (Mefenamic acid). 1*3 or on need
  • New Razimol Tablet (Paracetamol + Pamabrom). 1*3 or on need 
  • Panadol Tablet (Paracetamol)
  • Ibuprofen tablet
  • Naproxen tablet 

تیبینی

بەکارهێنانی دەرمانی (Ibuprofen-naproxen) باش نییە و زر پەسەندکراو نییە جونکە دەبێتە هۆی خوێن مەیین. بەڵام لە حاڵەتی ناچاریدا ئاساییە بەکار بێت بەڵام بە بەردەوامی نا.


سەرچاوەکان



103 بینین