گرنگترین نیشانەکانی کەمی کالیسیۆم لە ئافرەتان

له‌لایه‌ن: - هێلین گەردی هێلین گەردی - به‌روار: 2024-09-29-14:01:00 - کۆدی بابەت: 14772
گرنگترین نیشانەکانی کەمی کالیسیۆم لە ئافرەتان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ماددەی کالسیۆم یان کالیسیۆم بۆ ژنان زۆر گرنگە، كالسیۆم  یە‌كێكە‌ لە‌ پێكھاتە‌ تە‌ندروستە‌كانی ڕۆژانە‌ بۆ بە‌ھێزكردنی ئێسك و ددانە‌كان و ڕێگرتن لە‌ پوكانە‌وە‌ی ئێسك لە‌دوای تێپە‌ڕینی تە‌مە‌ن، بە‌شێوە‌یە‌كی گشتی منداڵ پێویستی بە‌ خواردنی ٥٠٠ ملیگرام كالسیۆم ھە‌یە‌ ڕۆژانە‌ بە‌تایبە‌تی لە‌ تە‌مە‌نی ١-٣ ساڵیدا، بە‌ ھە‌مان شێوە‌ گە‌نجان و گە‌ورە‌كانیش ڕۆژانە‌ پێویستیان بە‌ بڕی ١٠٠٠ بۆ ١٣٠٠ ملیگرام لە‌ خواردنە‌ كانزایە‌كان ھە‌یە‌. ئەم ماددەیە لە ژناندا بە تایبەتی دوای تەمەتی نائومێدی ڕوو لە کەمبوونەوە دەکات.

گرنگترین نیشانەکانی کەمی کالیسیۆم لە ئافرەتان

  • شکانی ئێسک
  • ئازار و هەوکردنی جومگەکان.
  • پێستی وشک و درز و کاڵ.
  • گرژبوونی ماسولکەکان و ئازار لە ماسولکەکانی ڕان و قاچەکاندا.
  • نەمانی ئارەزووی خواردن و دابەزینی کێش.
    سڕبوونی دەست و پێ و کەمی چڕی ئێسک و زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە پووکانەوەی ئێسک. 
  • شکانی نینۆک و لاوازی.
  • خراپبوونی ددان و زەردبوونی ددان و دەرکەوتنی نەخۆشی پووک.
  • تووشی گرژبوونی پێش سووڕی مانگانە و ئازار لە کاتی سووڕی مانگانەدا.  
  • کەمبوونەوەی بەرگری و تووشبوون بە هەڵامەت و قورگ ئێشە و کۆکە.
  • هەستکردن بە ماندوێتی و تەمبەڵی و بەگشتی لاوازی زۆربەی کاتەکان.
  • کەمخەوی و نەتوانینی خەوتن بە بەردەوامی. 
  • وشکبوونەوەی قژ و هەڵوەرینی قژ.
  • لە هەندێک حاڵە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لە خوێنبەرەکاندا


سەرچاوەکان



83 بینین