جۆرەکانی کیسی هێلکەدان لە خانمان

له‌لایه‌ن: - جوانە محەمەد جوانە محەمەد - به‌روار: 2024-08-23-15:22:00 - کۆدی بابەت: 14288
جۆرەکانی کیسی هێلکەدان لە خانمان

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا  

جۆرەکانی کیسی هێلکەدان (بە ئینگلیزی: Types of ovarian cysts، بە عەرەبی: انواع کیس المبیضکیسی هێلکەدان بارستاییەکی پڕ لە شلەیە و کێشەیەکی بڵاوی خانمانە کە لە یەکێک لە قۆناغەکانی تەمەنیاندا پێیەوە دەناڵێنن، چەندین جۆری جیاوازی هەیە و بە گشتی جۆرەکەی پەیوەستە بە قەبارەکەیەوە، بەجۆرێک کە لە چەند سانتیمەترێکەوە دەستپێدەکات بۆ زیاتر، جگە لە قەبارەش کیسەکان تایبەتمەندی و هۆکاری دروستبوونیان جیاوازە و دەگۆڕێت، بەڵام قەبارەی کیسی هێلکەدان یەکێکە لەو هۆکارانەی کە بەهۆیەوە ئەگەری ئەنجامدانی نەشتەرکاری بۆ لابردنی کیسەکە دیاریدەکات.

هەندێک لە جۆرە باوەکانی کیسی هێلکەدان

  • کیسە فرمانییەکان: ئەم جۆرە کیسە بەشێکە لە سووڕی مانگانەی سروشتی، بەربڵاوترین جۆرە و ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە هێلکەدانەکان فرمانی ئاسایی خۆیان جێبەجێدەکەن، کاتێک قەبارەی ئەم جۆرە کیسە دەگاتە ٢-٣ سانتیمەتر هێلکەکە دەردەپەڕێت، هەرچەندە دەشکرێت قەبارەی هەندێکیان زیاتربێت و بگاتە ٨-١٢ سانتیمەتر، ئەمیش دوو جۆری هەیە:
  • کیسی هێلکەدان: کاتێک بە شێوەیەکی سروشتی و مانگانە هێلکەدان دەوەستێت لە دەرپەڕاندنی هێلکە، ئەم جۆرە کیسە هێلکەکان کۆگا دەکات و هۆرمۆنی ئیسترۆجینیش بەرهەمدەهێنێت.
  • کیسی تەنی زەرد: ئەم کیسە کاتێک دروستدەبێت کە هێلکە دەردەپەڕێت و لە دوای خۆیەوە پێکهاتەیەک جێدەهێڵێت کە ناودەبرێت بە تەنی زەرد، دواتر دەکرێت ئەم پێکهاتە لەناونەچێت و بە خوێن پڕبێتەوە.
  • کیسی لە پێستچوو: جۆرێکە لە گرێکانی هێلکەدان کە بە گشتی بێزیانە و هەر لە لەدایکبوونەوە کەسەکە هەیەتی، ئەم جۆرە کیسە چەند پێکهاتەیەکی جیاواز لەخۆ دەگرێت وەک چەوری و موو یاخود پێست، قەبارەکەی ساڵانە بە تێکڕا ١،٨ میللیمەتر زیاددەکات، واتە بەهێواشی گەورەدەبێت.
  • کیسی گرێی ڕژێن: یەکێکە لە گرێ بێزیانەکان کە لەسەر ڕووی هێلکەدانەکان دروستدەبێت، کیسێکی پڕ لە ئاو یاخود لینجییە، بەڵام لەبەر ئەوەی شوێنەکەی لەسەر ڕووی هێلکەدانە دەکرێت ئاسان گەورەببێت بەهۆیەوە پێویست بە نەشتەرکاری لابردنی بکات، لەوانەیە قەبارەکەی بە بچووکی بمێنێتەوە و لە نێوان ١-٣ سانتیمەتر بێت، لەکاتێکدا هەندێکی تریان دەگەنە نزیکەی ٣٠ سانتیمەتر.
  • کیسی گرێی ناوپۆشی مناڵدان: لەم دۆخەدا ناوپۆشی مناڵدان لە دەرەوەی مناڵدانەوە گەشەدەکات، پاشان دەکرێت ئەو پێکهاتە بنووسێت بە ڕووی هێلکەدانەوە و لە نێوانیاندا کیس دروستبکات، زۆرینەی جارەکانیش قەبارەی ئەم جۆرە کیسانە بچووکە.


سەرچاوەکان



100 بینین