ڕێزگرتن لە یاساکانی هاتوچۆ

له‌لایه‌ن: - ژیوار صلاح ژیوار صلاح - به‌روار: 2024-08-02-21:55:00 - کۆدی بابەت: 13878
ڕێزگرتن لە یاساکانی هاتوچۆ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ڕێزگرتن لە یاساکانی هاتوچۆ (بە عەرەبی: احترام قوانين المرور، بە ئینگلیزی: Respect traffic laws)، بەبێ گوێدانە ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆ،  زۆرێک لە کۆمەڵە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و حکومییەکان هەوڵدەدەن تا دەتوانن هۆشیاری هاتوچۆ بڵاوبکەنەوە، ئەمەش پێویستە بۆ ڕێکخستنی کارپێکردنی سەلامەتی هەموو ئامرازەکانی گواستنەوە، بەم شێوەیەش ئەم ڕووداوە زیانبەخشانە کەمبکرێتەوە یان ڕەنگە سنووردار بکرێت، کە زیانێکی زۆریان لەسەر ئاستی ماددی و مرۆیی هەیە، بە هەمان شێوە خولی هۆشیاری بە ئامانجی دروستکردنی شۆفێرێک کە پابەند بێت بە یاساکانی هاتوچۆوە، چونکە ڕێزگرتن لە یاساکانی هاتوچۆ پێکدێت لە جێبەجێکردنیان و سەرپێچی نەکردن ئەوان.

ڕێگاکانی خۆپاراستن لە ڕووداوەکان

دەتوانرێت بە چەند هەنگاوێکی سادە ڕووداوی هاتوچۆ کەم بکرێتەوە و ڕێگری لێ بکرێت، وەک ئەم ڕێگانەی خوارەوە: 
١-دۆخی لێخوڕینی گونجاو جێبەجێ بکرێت و شۆفێرەکە بتوانێت بە ئاسانی ئۆتۆمبێلەکە کۆنتڕۆڵ بکات.
٢-ڕێکخستنی ئاوێنە بۆ ئەوەی دیمەنێکی ڕوون لە پشت ئۆتۆمبێلەکەوە ببینرێت.
٣-دڵنیابوون لە سەلامەتی ئۆتۆمبێلەکە و ئەنجامدانی چاککردنەوەی بەردەوام.
٤-هەمیشە گرنگی بە هاتوچۆی دەوروبەری ئۆتۆمبێلەکە بدە.
٥-لەبەرچاوگرتنی خاڵە کوێرەکانی ئۆتۆمبێلەکە.
٦-زانینی توانای ئۆتۆمبێلەکە بۆ ئەوەی لە کاتی پێویستدا ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر.
٧-تا دەتوانیت بە هێڵی ڕاستدا بڕۆن و هێڵی چەپ مەگرن تەنها لەو حاڵەتانە نەبێت کە پێویستی بە زیادکردنی خێرایی هەیە.
٨-پاراستنی مەودای سەلامەت لە نێوان ئۆتۆمبێلەکاندا.
٩-کەمکردنەوەی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لە شەودا یان لە بارودۆخی کەشوهەوای خراپدا مەگەر پێویست بکات.

هۆکارەکانی ڕووداوی هاتوچۆ

لێرەدا هەندێک لە هۆکارە باوەکانی ڕووداوی هاتوچۆ دەخەینەڕوو:
١-هەڵەی مرۆیی هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکانی هاتوچۆیە کە لە ئەنجامی بێباکی لەلایەن شۆفێرانەوە سەرهەڵدەدات.
٢-سەرقاڵکردنی شۆفێر، کاتێک شۆفێر سەرقاڵی شتێکی ترە لەکاتی لێخوڕیندا، وەک مۆبایل و ڕادیۆ و قسەکردن لەگەڵ سەرنشینەکان و چەندین شتی تر، کە سەرنجی شۆفێر لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا سەرقاڵ دەکات.
٣-لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لەژێر کاریگەری کحولیدا، بەو پێیەی مادەی کحولی دەبێتە هۆی لەدەستدانی دەرونی، ئەمەش دەبێتە هۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵی شۆفێر، لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی ڕودانی ڕووداوی هاتووچۆ ئەمەش تەنها بە کحولەوە سنوردار نییە، بەڵکو مادەی هۆشبەر و هەر جۆرە مادەیەکی تر دەگرێتەوە کە کاریگەری مادەی هۆشبەری هەبێت لەسەر جەستە.
٤-بارودۆخی پزیشکی، لەوانەش گرژبوون و جەڵتەی مێشک و هەموو ئەو حاڵەتە پزیشکیانەی کە کاریگەرییان لەسەر مرۆڤ هەیە، بەو پێیەی شۆفێر لەوانەیە لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا بەر هەریەکێکیان بکەوێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ.
٥-ئاشنا نەبوون بە یاساکانی هاتووچۆ.
٦-تێکچوونی کارکردنی ئۆتۆمبێلی میکانیکی.
٧-ئەنجام نەدانی چاککردنەوەی ئاسایی ئۆتۆمبێل.
٨-وازهێنان لە گڵۆپی سوور و پابەندنەبوون پێی.
١٠-خێرایی زیادە.
١١-بەربەستی لەناکاو لەسەر ڕێگاکە دەردەکەون، وەک ئاژەڵی کێوی.


سەرچاوەکان



63 بینین