هۆکارەکانی جیابوونەوەی زوو

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-09-22-20:02:00 - کۆدی بابەت: 14726
هۆکارەکانی جیابوونەوەی زوو

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هۆکارەکانی جیابوونەوەی زوو (بە ئینگلیزی: Causes of early divorce، بە عەرەبی: أسباب الطلاق المبكر) زوو جیابوونەوە زۆر هۆکاری جیاوزازی هەیە.

بێتوانایی لە گفتوگۆ

هەندێک لە هاوسەرەکان تووشی کێشە دەبن لە پەیوەندیان لەگەڵ یەکتردا ئەگەر هەردوو هاوسەرەکە یان یەکێکیان بەدەست خراپی لە پەیوەندیدا پێش هاوسەرگیرییەوە بناڵێنن، ئەوا ئەگەری زۆرە ئەم کێشانە لە دوای گرێبەستی هاوسەرگیری زیاتر ببن. بۆیە گرنگە هەردوو هاوسەر توانای گفتوگۆکردنیان هەبێت لەسەر هەموو لایەنەکانی ژیانی هاوسەرگیری ڕاشکاوانە و بە شێوەیەکی شایستە. 

پێچەوانەی ئەوەی کە پێش هاوسەرگیری بیری لێدەکەنەوە

هەندێک کەس پێیان وایە هاوسەرگیری بەردەوام دەبێت لە بەرامبەر ئەو چەند شتەی کە ژن و مێرد پێشکەشی دەکەن بۆ یەک بەبێ کار و قوربانیدان و بەخشین. هەندێک لە ژنان پێیان وایە هاوسەرگیری ئاهەنگی هاوسەرگیرییە و جلوبەرگێکە و هیچ بیرۆکەیەکیان نییە دەربارەی ژیانی هاوسەرگیری. تاوانبارکردنی یەکدی بەبێ ئەوەی سەیری خۆیان بکەن و بەرپرسیارێتی هەڵەکانیان لە ئەستۆ بگرن و بێ ئەوەی بەدوای ئەو گۆڕانکاریانەدا بگەڕێن کە پێویستە بیکەن بۆ پاراستنی ژیانی هاوسەرگیریی.

کێشە داراییەکان

زۆرێک لە پزیشکانی دەروونی ئاماژەیان بەوە کردووە کە کێشەی دارایی یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان کە تاکەکان پەنا بۆ ئەو دەزگایانە ببەن کە بەرپرسن لە پێشکەشکردنی ڕاوێژکاری هاوسەرگیری، ئەمەش وایکردووە کە پلاندانەری دارایی بڕوانامەدار لۆرن کۆلز پێشنیاری ئەوە بکات کە هاوسەرەکان پێش هاوسەرگیری هەموو شتێک بزانن کە پەیوەندیی بە باری داراییانەوە هەیە.


سەرچاوەکان



15 بینین