سوڕی مانگانە

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-30-22:47:00 - کۆدی بابەت: 1813
سوڕی مانگانە

ناوه‌ڕۆك

سوڕی مانگانە

بەو سوڕانەی کە بە شێوەی بەردەوام دووبارە دەبنەوە وە تیایاندا ئەو هێلکەیەی کە لە ڕەحمدا دروست دەبێت و ناپیتێنرێت بە شێوەی خوێن لە زێی ئافرەتەوە دەڕژێتە دەرەوە دەوترێت (سوڕی مانگانە).  ماوەی هەر سوڕێک بۆ سوڕێکی تر لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت، ئەم ماوەیەش لە نێوان ١٨ بۆ ٤٠ ڕۆژە و ماوەی خوێن لێ هاتنی (٥) ڕۆژ یان زیاتر. ئە (سوڕی مانگانە)یە لە (١١ تا ١٤) ساڵی دەست پێ دەکات و لە (٤٥ تا ٥٥) ساڵی کە ماوەی وەستاندنەوەیەتی، ئەمە و جگە لە کاتی سک پڕی کە هێلکەکە دەپیتێنرێت. لە هەر سوڕێکدا نزیکەی ٣٠ میلیلیتر بۆ ١٣٠ میلیلیتر خوێن دەڕژێت. لە ١٤ هەمین ڕۆژی دوای سوڕەکە فۆلیگۆڵێک کە هەڵگری یەک هێلکەیە  لە ناو هێلکەداندا دروست دەبێت و پاشان لە ژێر کاریگەری هۆڕمۆنی ئیسترۆجین دەچێتە ناو ڕەحمەوە. وە ئەگەر نەپیتا ئەوا وردە وردە ناسک دەبێتەوە و بە خوێنی دەمارە ڕیشاڵی دێتە خوارەوە و بەمەش سوڕێکی مانگانەی تر ئەنجام دەدرێت.


سەرچاوەکان

51 بینین