ئایا دارچین زیانی بۆ سوڕی مانگانە هەیە؟

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-07-18-22:31:00 - کۆدی بابەت: 13577
ئایا دارچین زیانی بۆ سوڕی مانگانە هەیە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئایا دارچین زیانی بۆ سوڕی مانگانە هەیە؟ (بە عەرەبی: أضرار القرفة للدورة الشهرية، بە ئینگلیزی: Benefits of cinnamon for the menstrual cycle) هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە سەبارەت بە کاریگەرییە زیانبەخشەکانی دارچین لەسەر سوڕی مانگانە، بەڵام بە گشتی شایەنی باسە کە پێویستە پێش خواردنی ڕاوێژ بە پزیشک بکرێت بۆ دڵنیابوون لە پلەی سەلامەتی و دەستێوەردانەکانی دەرمان بۆی. 

ئاستی سەلامەتی دارچین

دارچینی کاسیا، و دارچینی سیلۆن، زۆربەی کات سەلامەتن کاتێک بە ڕێژەیەکی مامناوەند بەکاردەهێنرێن لە دارچین بۆ گروپە جیاوازەکان دەتوانرێت بەم شێوەیە ڕوون بکرێتەوە:

دووگیانی و شیرپێدان

زانیاری پێویست نییە سەبارەت بە پلەی سەلامەتی بەکارهێنانی دارچینی چینی لە کاتی دووگیانی و شیرپێدان. سەبارەت بە دارچینی سیلۆن زیاتر سەلامەتە لە کاتی دووگیانی و شیرپێدان ئەگەر بە ڕێژەیەکی کەم بخورێت وەک ئەوانەی لە خۆراکەکاندا هەیە و بۆ شتێکی دیاریکراو بەڵام ئەگەر بە بڕی دەرمانسازی بەکاربهێنرێت سەلامەت نییە.

منداڵان

دارچینی کاسیا بە ژەمی یەک گرام زیاتر بە سەلامەت دادەنرێت بۆ زۆربەی منداڵانی نێوان تەمەنی ١٣ بۆ ١٨ ساڵ.

هۆشداری لە بەکارهێنانی دارچین

پێشنیار دەکرێت لە هەریەکێک لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا بە وریاییەوە دارچین بەکاربهێنرێت:

نەخۆشی شەکرە

خواردنی هەردوو جۆری دارچین لەوانەیە ئاستی شەکری خوێن لە کەسانی تووشبوو بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو کەم بکاتەوە. بۆیە ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە پێویستە گرنگی بە نیشانەکانی دابەزینی شەکری خوێن بدەن و بە وردی چاودێری بکەن لەکاتی بەکارهێنانی دارچین.

نەشتەرکارییەکان

دارچین دەتوانێت کاریگەری لەسەر ئاستی شەکری خوێن هەبێت، وەک پێشتر باسمان کرد، ئەمەش کاریگەری لەسەر توانای جەستە هەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاستی شەکری خوێن لە کاتی نەشتەرکاری و دوای نەشتەرکاری، بۆیە دەبێت لانیکەم دوو هەفتە پێش بەرواری نەشتەرکارییەکە خواردنی دارچین بوەستێنیت.

نەخۆشیەکانی جگەر

دارچین مادەی تێدایە کە دەکرێت ببێتە هۆی زیانگەیاندن بە جگەر، بۆیە ئەو کەسانەی نەخۆشی جگەریان هەیە پێویستە خۆیان لە خواردنی دارچین بە ڕێژەیەکی گەورەتر لەو خواردنانە بەدوور بگرن کە لە خۆراکدا هەیە.

نزمە پەستانی خوێن

دەکرێت دارچینی سیلۆن پەستانی خوێن دابەزێنێت، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە پەستانی خوێنیان نزمە، بۆیە پێویستە لەکاتی خواردنیدا وریا بیت و بە بەردەوامی پەستانی خوێن بپێویت.

کارلێکەکانی دەرمان لەگەڵ دارچین

ڕەنگە دارچینی سیلۆن دەستوەردان بکات لە دەرمانی نەخۆشی شەکرە بە گشتی و باوترینیان لەم دەرمانانە ئەمانەن: 

  • گلیمێپیراید.
  • گلیبوراید.
  • پیۆگلیتازۆن
  • ڕۆسگلیتازۆن.
  • ئەنسۆلین.
  • گلیپیزید
  • تۆلبوتامید.

سەبارەت بە دارچینی چینی، ئاماژە بەوە دەکرێت کە زۆرجار کارلێک لەگەڵ ئەم دەرمانانەدا دەکات: 

  • ئەو دەرمانانەی کە پێشتر باسمان کرد و بۆ نەخۆشی شەکرە بەکاردێن.
  • ئەو دەرمانانەی کە لە جگەردا زیندەپاڵ دەکرێن، وەک پاراسیتامۆڵ، کیتۆکۆنازۆڵ، فینیتۆین و دەرمانەکانی تر.

توێژینەوەکان لەسەر سوودەکانی دارچین بۆ سوڕی مانگانە

دارچین ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی هەندێک نیشانەی سوڕی مانگانە، وەک نیشانەکانی پێش سوڕی مانگانە، ناڕێکی سوڕی مانگانە هەروەها دارچین یارمەتی کەمکردنەوەی سکچوون و ڕشانەوە دەدات کە پەیوەندی بە سوڕی مانگانەوە هەبێت، بەپێی توێژینەوەیەکی کلینیکی کە لە گۆڤاری (Iranian red) بڵاوکراوەتەوە.

بەهای خۆراکی دارچین

ئەم لیستەی خوارەوە بەهای خۆراکی نیشان دەدات کە لە ١٠٠ گرام دارچینی وردکراودا هەیە.

پێکهاتەی خۆراکی: بەهای خۆراکی

  • ئاو: ١٠.٦ گرام
  • کالۆری: ٢٤٧ کالۆری
  • پرۆتین: ٣.٩٩ گرام
  • چەوریەکان: ١.٢٤ گرام
  • خۆڵەمێش: ٣.٦ گرام
  • کاربۆهیدراتەکان: ٨٠.٦ گرام
  • ڕیشاڵ: ٥٣.١ گرام
  • ئاسن: ٨.٣٢ میلیگرام
  • مەگنیسیۆم: ٦٠ میلیگرام
  • پۆتاسیۆم: ٤٣١ میلیگرام
  • سۆدیۆم: ١٠ ملیگرام
  • زینک: ١.٨٣ میلیگرام

پوختەی بابەت

دارچین گیایەکی سروشتییە و یارمەتی کەمکردنەوەی نیشانەکانی هەندێک نەخۆشی ئافرەتان دەدات، وەکو نیشانەکانی پێش سوڕی مانگانە و وەستانی سوڕی مانگانە و کێشەی تری تەندروستی، چونکە چەندین توخمی خۆراکی گرنگی تێدایە. ئاماژە بەوە دەکرێت کە پێویستە پێش بەکارهێنانی ڕاوێژ بە پزیشک بکرێت دڵنیابە لە پلەی سەلامەتی و ئەوەی کە دەستوەردان ناکات لە هیچ دەرمانێک کە پێشتر بۆ هەندێک کەس نووسراوە بەکاریبهێنیت.


سەرچاوەکان



99 بینین