پشکنینی کێشەکانی دووگیانی

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-08-14-11:50:00 - کۆدی بابەت: 14047
پشکنینی کێشەکانی دووگیانی

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

پشکنینی کێشەکانی دووگیانی (بە عەرەبی: فحوصات مشاكل الحمل، بە ئینگلیزی: Pregnancy Problems Test) زۆرجار ئافرەت  منداڵی لەبارئەچێت بەهۆی هەندێک جۆری نەخۆشی کە تووشی دایکی دووگیان ئەبێت و ئەگوازرێتەوە بۆ منداڵەکە لەرێگەی وێڵاشەوە، وائەکات منداڵەکە بە کێشەی جەستەیی بێتە دونیاوە یاخود تووشی لەبارچونی بکات یاخود لەدایکبوونی کۆرپەلە بەمردوویی بێتە دونیاوە. لەزۆربەی حاڵەتەکان هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییان نییە.

پشکنینی کێشەکانی دووگیانی

باشتر وایە هەموو ئافرەتێک کە دووگیان ئەبێت ئەم پشکنیانە ئەنجام بدات لە دوای 1٥ هەفتەی دووگیانییەوە:

toxoplasma نەخۆشی پشیلە کە مشەخۆرە

CMV ڤایرۆسی سایتۆمیگالۆ

Rubella ڤایرۆسی روبێلای کە بە روبێلای ئەڵمانی ناسراوە

HPV ڤایرۆسی هێرپەس،

چارەسەری نەخۆشیەکە پێوستە لە ژێر رێنمایی دکتۆری پسپۆری ئافرەتاندا چارەسەر وەربگیرێت.

  • بۆ نموونە چارەسەری toxoplasma بریتیە لە pyrimethamine+ sulfadiazine+ folinic acid،
  • چارەسەری  Herpas بریتییە لە acyclovir.


سەرچاوەکان



86 بینین