ناوهڕۆك
ناساندن
مووی زیادەی جەستە (بە ئینگلیزی: Hirsutism) بریتییە لە دەركەوتنی مووی نەخوازراو لە جەستەی خانمێکدا كە بەشێوەیەكی ئاسایی لە پیاودا هەیە و لە ژندا نییە، وەك بوونی موویەكی ئەستوور و تۆخ لە دەموچاو و بن مل و چەناگە و ڕومەت و دەوری ناوک سنگ و پشتدا. مووی زیادە نەخۆشییەكی دیاریکراو نییە، بەڵكو حاڵەتێكی بۆماوەیی یان نیشانەی نەخۆشییەكی ترە كە دەبێتەهۆی بەرزكردنەوەی ئاستی هۆرمۆنی نێرینە لە جەستەی خانماندا.
هۆکاری زیادبونی مووی زیادە لە ئافرەتاندا
- تێکچوونی هۆڕمۆنات بەتایبەتی لەکاتی باڵغ بووندا.
- هۆکاری شێرپەنجە کە هۆڕمۆنی نێرینە زیاد دەکات و حاڵەێکی دەگمەنه.
- کیسی هێلکەدان PCOS کە هۆکارێکی گرنگە بۆ توشبون بە موی زیادەی ئافرەتان .
- قەڵەوی
- بۆماوەیی خێزان
- بەکار هێنانی هەندێک دەرمان وەکو (Anabolic. Steroid. Phenytoin. Androgen. Danazol. Progestin. Minoxidil)
چارەسەری
- لابردنی موو بە لیزەر باوترین ڕێگایە.
- بەکارهینانی دەرمانی گروپی Anti androgen؛ Cyproterone 10mg. 50 mg ،Spironolactone 50mg. 100mg.
- بەکار هێنانی کرێم بۆ لابردنی موو بە تایبەتی ئەم کرێمە Eflornithine 13.9%, 11.5% ( Florexa , Vaniqa ) Cream.
- دکتۆر هەندێ جار سوود لە دەرمانی دژە دووگیانی وەردەگرێت بۆ چارەسەری موی زیادە.
- Drospirenone + ethinyl estradiol ( Yasmin , Zahra , Diva , Warda , Allegria ) Tablet 1*1
- Levonorgestrel + ethinyl estradiol (Microgynon , Femexin ,Ovocept )
Tablet 1*1 - Degestrel + ethinyl estradiol ( Marvilon , Ciclomex )
Tablet 1*1 - Gestodene + ethinyl estradiol (sanya , katya ®) Tablet 1*1
- بەکارهینانی دەرمان لە گروپی (Anti androgen +progestin) بە تێکەڵی. بۆ ماوەی چەند مانگێک بەتایبەت ئەوانەی بەهۆی گۆڕانی هۆڕمۆناتەوە تووشی موی زیادە بوونە.
Cyproterone 2mg + Ethinylestradiol ( Diane 35, Clairette)
تیبینی
- دەرمانی metformin کاریگەری باشی هەیە لە کەم کردنەوەی مووی زیادەی لەش زۆر جار لەگەل دەرمانی (clairette /Diane 35) دەنوسرێت بەپێی حاڵەتەکە دکتۆر دۆزەکەی دیاری دەکات.
- دەرمانەکانی دژە دووگیانی کەمتر دەنوسرێن زۆر باو نین.
- هیچ یەکێک لەو دەرمانانەی باسکران نابێت بەبێ پرسی دکتۆر بەکار بێ.
سەرچاوەکان
170 بینین