چەند ڕێگایەکی باو بۆ ڕێگریکردن لە دووگیانی

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-06-29-20:39:00 - کۆدی بابەت: 13380
چەند ڕێگایەکی باو بۆ ڕێگریکردن لە دووگیانی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ڕێگاکانی ڕێگریکردن لە دووگیانی (بە عەرەبی: وسائل منع الحمل، بە ئینگلیزی: Contraceptive)، کاتێک هاوسەرگیری دەکەیت و ناتەوێت کە منداڵت ببێت، دەبێت یەکێک لە ڕێگاکان بەکاربهێنیت بۆ ڕێگریکردن لە دووگیانی، چەندان ڕێگای جیاواز هەیە بۆ ڕێگریکردن.

گرنگترین ڕێگا باوەکان

  • رێگریکردنی سروشتی، سەلامەتترین جۆری ڕێگای ڕێگریکردنە لە دووگیانی. کە نەهێڵدرێت تۆوی نێرینە بچێتە ناو ئەندامی زاوزێی ئافرەت.
  • بەکارهێنانی کۆندۆم لەلایەن پیاوەوە، رێگری لە دووگیانی دەکات و لە نەخۆشیە سێکسییە  گوازراواوەکان ئەتپارێزێت.
  • بەکارهێنانی حەبی ڕێگریکردن لە دووگیانی. بەپێی حاڵەتەکە لەلایان دکتۆری پسپۆر بۆ خانمەکە ئەنوسرێت، لەهەمان کاتدا ڕۆژانە دەخورێت، بۆ چەند مەبەستێکی تریش بەکاردێت نموونەی رێکخستنەوەی سووڕی مانگانە و زیپکە. نموونەی جۆرە ناودارەکان: yasamin، Zahra. بەکارهێنانیان بۆ ماوەیەکی زۆر کاریگەری خراپ لەسەر ئافرەتەکە جێدێڵت.
  • بەکارهێنانی ئامێری IUD لەلایەن دکتۆری پسپۆرەوە copper یاخود دەرمانی تر ئەکرێتە ناو ڕەحمی ئافرەت و ڕێگری لەدروست بوونی منداڵ ئەکات بەرێژەی 99.8%.
  • بەکارهێنانی دەرزی مەنعی سێ مانگی medroxyprogestrone 150mg.
  • Implant ئامێرێکە دەخرێتە ژێر پێست هۆرمۆنی تێدایە و بۆ ماوەی سێ ساڵە.
  • Contraceptive ringe ئامێرێکی پلاستیکیە هۆرمۆنی تێدایە دەخرێتە ڕەحمەوە بۆ ماوەی سێ هەفتە ئیش ئەکات.
  • نەشتەرکاری ڕەحم وەرگێران یان دەرهێنانی ڕەحم.
  • نەشتەرکاری بڕینی بۆڕی تۆوی پیاو.
  • بەکارهێنانی  شاف لە ڕەحم نزیکی نیوکاتژمێر  پێش جووت بوون،  بۆ نموونەجۆری نوکسینول.


سەرچاوەکان



51 بینین