ناوهڕۆك
شکاندنەوەی منداڵ لە ناو دۆست و هاوڕێیانیدا
هەڵەیەکی دیکە لەو هەڵە باوانەی کە زۆرێک لە دایکان و باوکان دەرهەق بە منداڵەکانیان ئەنجامی دەدەن، بریتییە لە شکاندنەوەی منداڵەکانیان لە ناو دۆست و هاوڕێیانیاندا، ئەم کارەش بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، لەوانە:
- هەستنەکردن بە بەرپرسیارەتی.
- ئاشنانەبوون بە شێوازە ڕاست و دروستەکانی پەروەردە و فێرکردن و تێگەیاندن و پێگەیاندن.
- نەبوونی ئارامی و پشوودرێژی.
- هەبوونی هەستی خۆبەکەمزانین.
- بەنگخواردنەوەی ڕق و قین لە ناخیاندا.
- پەنابردن بۆ توندوتیژی
- خۆدەرخستب و خۆسەپاندن و تاکڕەوی.
- زاڵبووبی حەزی تۆڵەسەندنەوە لە ناخیاندا.
- چاولێکەری و کڵکایەتی.
- خۆ گەورەبینی.
- بە چاوێکی کەم سەیرکردنی منداڵ.
بێگومان شکاندنەوە و تەریقکردنەوەی منداڵ، بەتایبەتی لە ناو دۆست و هاوڕێیانیدا، زیانێکی زۆری دەروونی و رۆحی و کەسایەتی و زانستی بە منداڵ دەگەیەنێت، کە گرنگترینیان ئەمانەن:
- منداڵ هەست بە خۆبەکەمزانین دەکات.
- بڕوا و متمانەی بەخۆی نامێنێ.
- ناتوانێ پشت بە خۆی ببەستێت.
- کەسێکی گۆشەگیر و لاپەڕ و دوورەپەرێزی لێ دەردەچێت.
- هەست بە لاوازی دەکات.
- دووچاری دڵتەنگی و نیگەرانی و دڵەڕاوکێ دەبێت.
- ناتوانێ وەک کەسێکی دلێر و بوێر، بەرگری لە مافەکانی خۆی بکات.
- توانا زەینی و زانستی و هزرییەکانی وەک پێویست گەشە ناکەن.
- لە هاوڕێیانی دوا دەکەوێت.
- ناتوانێ خەون و ئامانجەکانی خۆی دەستەبەر بکات.
- ڕق و قین لەناو دڵ و دەروونیدا پەنگدەخواتەوە.
- هەستی تۆڵەسەندنەوە لای منداڵ چەکەرە دەکات.
- لە ژیاندا سەرکەوتوو نابێت.
چارەسەرکردنی ئەم هەڵەیە
بۆ ئەوەی دایکان و باوکان چیتر منداڵەکانیان نەشکێننەوە و لەسەر ئەم هەڵەیە بەردەوام نەبن، پێویستە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بهاوێژن:
- خۆیان لە جوێندان و وشەی هەستبریندارکەر بپارێزن، بە تایبەتی لە حزوری ئەوانی دیکەدا.
- ڕێز لە منداڵەکانیان بگرن، بە تایبەتی لە ناو دۆست و هاوڕێکانیاندا.
- خۆیان لە هەر جۆرە توندوتیژییەک بەدوور بگرن.
- ئەگەر منداڵ هەڵەیەکی هەبوو، دەبێ ڕەخنە لە هەڵەی بگیرێت، نەک خۆی.
- دەبێ مافەکانی منداڵ پارێزراو بن.
- دەبێ منداڵ مافی ئەوەی هەبێت قسە بکات و بەرگری لە خۆی بکات.
- نابێ دایک و باوک ڕقئەستوور بن بەرامبەر بە منداڵەکانیان، بەڵکو دەبێ لێبوردە و بەخشەر بن.
- دەبێ دایک و باوک، ئارامی ئاسوودەیی بە منداڵەکانیان ببەخشن.
- پێویستە بە تەنیا دوور و جەنجاڵی و قەڵەباڵغی، لێپرسینەوە و لێپێچینەوە لەگەڵ منداڵەکانیان بکەن.
سەرچاوەکان
1677 بینین