خەمۆکی لە منداڵاندا

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-09-14-15:40:00 - کۆدی بابەت: 14634
خەمۆکی لە منداڵاندا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

خەمۆکی لە منداڵاندا (بە ئینگلیزی: Depression in children، بە عەرەبی: الاكتئاب عند الأطفال) خەمۆکی تەنها کاریگەری لەسەر کەسانی گەورە نییە بەڵکو منداڵان  دەتوانن تووشی خەمۆکی ببن. گرنگە زوو یارمەتی وەربگرن ئەگەر پێیان وایە منداڵەکەیان لەوانەیە خەمۆکی هەبێت. تا زیاتر درێژە بکێشێت ئەگەری تێکدانی ژیانی منداڵان زیاتر دەبێت و دەگۆڕێت بۆ کێشەیەکی درێژخایەن. 

نیشانەکانی خەمۆکی لە منداڵاندا 

  • دڵتەنگی 
  • بەردەوام توڕە بوون 
  • گرنگی نەدان بەو شتانەی کە پێشتر چێژیان لێ وەرگرتووە. 
  • هەستکردن بە ماندوێتی زۆرکات.
  • کێشەی خەوتن واتە زۆر خەوتن جیاواز لە کەسێکی ئاسایی. 
  • نەمانی سەرنج 
  • کەمتر مامەڵەکردن لەگەڵ هاوڕێکانی و خێزانەکەی. 
  • نەمانی توانای بڕیاڕدان 
  • خواردنی ژەمەکان زۆر زیاتر لە ڕێژەیی ئاسایی یان زۆر کەم خواردن. 
  • گۆڕانکاری گەورە لە کێشی لەشدا.
  • ئارام نەگرتن
  • بێهێزبوون 
  • هەستکردن بە تاوانباری یان بێ بەهایی 
  • بیرکردنەوە دەربارەی خۆکوشتن یان زیانگەیاندن بە جەستە وەک بڕینی پێستیان یان دەمارییان.
  • هەندێکیان نیشانەی جەستەیییان هەیە، وەک سەرئێشە و ئازاری گەدە. 
  • منداڵانی گەورەتر کە خەمۆکن لەوانەیە ماددە هۆشبەرەکان یان مەی بە شێوەیەکی خراپ بەکاربهێنن. 

هۆکارەکانی خەمۆکی لە منداڵاندا 

  • کێشەکانی خێزان 
  • قسەکردنی ناشرین 
  • دەستدرێژی جەستەیی، سۆزداری یان سێکسی 
  • بۆماوەەیی خێزانیی خەمۆکی یان کێشەی تەندروستی دەروونی تر 
  • هەندێک جار خەمۆکی بەهۆی ڕووداوێکی سەختەوە دەستپێدەکات، وەک جیابوونەوەی دایک و باوک، خەمباری یان کێشە لەگەڵ قوتابخانە یان منداڵانی تر. 
  • زۆرجار بەهۆی تێکەڵەیەک لە شتەکانەوە دروست دەبێت. بۆ نموونە لەوانەیە منداڵەکەت مەیلی تووشبوون بە خەمۆکی هەبێت و هەروەها هەندێک ڕووداوی سەختی ژیانیشی بەسەر هاتووە. 

چارەسەر لەڕێگەی دایک و باوکەوە

  • ئەگەر پێت وایە منداڵەکەت خەمۆکە گرنگە قسەی لەگەڵ بکەیت. هەوڵبدە بزانیت چی کێشەی بۆ دروست دەکات و هەستی چۆنە. 
  • چەند ئامۆژگاریەک ببینە بۆ قسەکردن لەگەڵ منداڵانی بچووکتر سەبارەت بە هەستەکانیان و قسەکردن لەگەڵ هەرزەکاران. 
  • هەرچییەک کێشەکە دروست دەکات، بە جددی وەریبگرە. لەوانەیە بۆ تۆ شتێکی گەورە نەبێت، بەڵام دەکرێت کێشەیەکی گەورە بێت بۆ منداڵەکەت. 
  • ئەگەر منداڵەکەت نایەوێت گفتوگۆت لەگەڵ بکات، با بزانێت کە تۆ خەمی ئەویت و تۆش لەوێیت ئەگەر پێویستیان پێت بوو. 
  • هانیان بدە گفتوگۆ لەگەڵ کەسێکی تر بکەن کە متمانەیان پێیەتی، وەک ئەندامێکی تری خێزانەکەی هاوڕێیەک یان کەسێک لە قوتابخانە. 
  • ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ تۆ کە قسە لەگەڵ کەسانی تر بکەیت کە منداڵەکەت دەناسن. 
  • هەروەها دەتوانیت پەیوەندی بە قوتابخانەکەیانەوە بکەیت بۆ ئەوەی بپرسیت ئایا ستافەکە هیچ نیگەرانییەکیان لە منداڵەکەت هەیە. 
  • یارمەتی پزیشکی ئەگەر پێت وایە منداڵەکەت خەمۆکە، یان نیگەرانی باشی ئەویت، کاتێک لەگەڵیدا دیاری بکە بۆ بینینی پزیشک ئەگەر پێویست بوو، پزیشک دەتوانێت منداڵەکەت ڕەوانەی خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی دەروونی منداڵان و گەنجان بکات بۆ یارمەتیدانیان لە لایەن پسپۆڕی دەروونیەوە.


سەرچاوەکان



38 بینین