هەڵوەرینی قژ

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-08-21-14:45:00 - کۆدی بابەت: 14231
هەڵوەرینی قژ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بریتییە لە هەڵوەرینی بەشێک یان هەموو تاڵە مووکانی سەر یان بەشێکی جەستە، ئاشکرایە کە موو گەشە دەکەن لە هەموو شوێنەکانی جەستە جگە لە ناو لەپ و ژێر پێیەکان، ئەم تاڵانە دروست دەبن لە ئەنجامی پڕۆتینێک کە پێی دەگوترێت keratin. کاتێک خانەکانی کیراتین دەمرن خانەی نوێ دروست دەبێت و خانە مردووەکانی کیراتین بە شێوەی موو دەردەکەوێت لەسەر جەستە. 

هەڵوەرینی ئەم تاڵانە زیاتر لە پێستی سەر یان قژ دەردەکەوێت کە هەریەکێک لەم تاڵانە ساڵانە ١٥ سانتیم درێژ دەبێت. کۆی ئەم تاڵانە لە کەسێکی گەنجی ئاساییدا  نزیکەی (١٠٠٠٠٠-١٥٠٠٠٠) تاڵە، قژە ئاساییە ڕۆژانە بەشێک لەم تاڵانە هەڵبوەرێت، ئەم هەڵوەرینەش تا کاتێک بە ئاسایی دادەنرێت کە ڕێژەی قژ هەڵوەرینەکەی لە ٥٠-١٠٠ تاڵ بێت.

هۆکارەکانی قژ هەڵوەرین 

  • کەمی خوێن و کەمی ئاسن iron deficiency anemia
  • هۆکاری بۆ ماوەیی
  • هەندێک لە جۆرەکانی دەرمان و چارەسەری کمیایی 
  • کەمی پڕۆتین 
  • گۆڕانی هۆڕمۆنەکان وەکو هۆڕمۆنی Androgen 
  • نەخۆشییەکانی غودە  thyroid disease
  • هەوکردنی خوێن 
  • کەمی ڕێژەی ڤیتامین لە لەش 
  • بە تەماندا چوون و بەتایەت لەدوای ٣٥ ساڵی 
  • دووگیانی
  • ناتەواوی و ئاڵۆزییە دەروونییەکان

چارەسەر

بۆ چارەسەر کردنی هەڵوەرینی قژ گرنگترین شت ئەوەیە هۆکارەکەی بزاندرێت. لەڕێگەی پشکنین  یاخود هیستری نەخۆش. بەڵام گرنگترینیان بەکار هێنانی ئەو خۆراکانەیە کە بۆ تەندروستی قژ باشن. یان ڤیتامیناتی باشیان تێدایە وەکو هێلکە، ماسی، گوێز، سەوزەواتەکان، میوە.      

هەروەها چەندین شامپۆ و سپڕا هەیە سوودبەخشن بۆ ئەم حاڵەتە وەکو minoxidil shampo. حەپی finastride کە پێویستە دکتۆری تایبەت بینوسێت، هاوکات نەشتەرگەری چاندنی قژ یەکێکە لە چارەسەرەکان. 

تێبینی 

ئەو کەسانەی کە بەهۆی ریجێم یان دابەزاندنی کێشی لەشیان تووشی قژ هەڵوەرین دەبن، بە پێی کات قژیان گەشە دەکاتەوە.


سەرچاوەکان



193 بینین