بەرزترین چیا لە ئەفریقا لە کوێیە؟

له‌لایه‌ن: - بەهار محمد بەهار محمد - به‌روار: 2024-09-18-14:01:00 - کۆدی بابەت: 14684
بەرزترین چیا لە ئەفریقا لە کوێیە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بەرزترین چیا لە ئەفریقا لە کوێیە؟ (بە ئینگلیزی: Where is the highest mountain in Africa، بە عەرەبی: أين يقع أعلى جبل في أفريقيا)، چیای کیلیمانجارۆ بەرزترین چیای ئەفریقایە

چیای کیلیمانجارۆ 

بەرزترین چیای ئەفریقایە، بەرزییەکەی ٥٨٩٥ مەتر دەبێت، یەکێکە لەو گڕکانە گەورانەی کە نزیکەی ملیۆنێک ساڵ لەمەوبەر دەستی پێکردووە دەکەوێتە تانزانیا لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا. چیای کیلیمانجارۆ بەشێکە لە پارکە نەتەوەییەکەی کیلیمانجارۆ و ئەم چیایە سێ کونە گڕکانی سەرەکی لەخۆدەگرێت کە ئەمانەن: کیبۆ، ماوێنزی و شیرا. لوتکەی ئوهورو بەرزترین لوتکەیە لەسەر لێوارەکەی ئەم لوتکانە کە خەوتوون، کە بریتین لە ماوێنزی و شیرا، لە کاتێکدا لوتکەی کیبۆ لوتکەیەکی چالاکە و دەتوانێت دووبارە بتەقێتەوە، وەک دوا تەقینەوەی گەورە ٣٦٠ هەزار ساڵ لەمەوبەر بووە، لە کاتێکدا دوا چالاکییەکەی پێش ٢٠٠ ساڵ بووە. 

سەرکەوتن بەسەر چیای کیلیمانجارۆ 

ساڵانە نزیکەی سی هەزار کەس بەسەر چیای کیلیمانجارۆدا سەردەکەون و تەنها نزیکەی سێ لەسەر چواریان دەگەنە لوتکەی چیاکە، یان بەهۆی بەرزییەکەیەوە، یان بەهۆی کەشوهەوای زۆر ساردەوە پلەی گەرمی لوتکەی چیاکە دەتوانێت بگاتە ناقس ١٨  پلەی سیلیزی، ئەگەر با هەڵبکات ئەوا بای سارد دەبێتە مەترسیدار لەسەر چیاکە، باشترین کات بۆ سەرکەوتن بەسەر چیاکەدا لە هاوین و سەرەتای پایزدایە. 

بارۆن کارل کلاوسی ئەڵمانی و زانای جیۆلۆجی ڕیچارد تۆرنتن یەکەم هەوڵی خۆیان لە کیبۆ دا، بەڵام لە ساڵی دواتردا بارۆن کارل جارێکی تر هەوڵی دایەوە، لەگەڵ ئۆتۆ کێرستن، بەرزییەکەی گەیشتە ٢٥٠٠ مەتر لە ساڵی ١٨٨٧، جیۆلۆجی ئەڵمانی هانس مێیەر بۆ یەکەمجار گەیشتە بنکەی کیبۆ، بەڵام بە باشی ئامێری پێویستی نەبوو بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بەفر و سەهۆڵێکی قووڵدا پاشان گەڕایەوە دواوە و لە ٥ی تشرینی یەکەمی ١٨٨٩دا، مێیەر و لودڤیگ لودڤیگ پورتشێلەری نەمسایی و سکاوتەکەی مارانگو یۆاناس کینیالا لاوۆ بوون یەکەم کەس کە گەیشتە لوتکەی کیبۆ. 

واتای ناوی کیلیمانجارۆ 

واتای ناوی کیلیمانجارۆ نادیارە و پێدەچێت ناوەکە تێکەڵەیەک بێت لە وشەی سواحیلی کیلیما کە بە واتای چیا دێت و وشەی کیچاگا کە ناجارۆیە کە وەرگێڕانی بۆ سپیاییە. (کە کیلیمانجارۆ بێژەکردنی ئاروبانییە بۆ دەستەواژەی کیچاگا) بە واتای شکستهێنانە لە سەرکەوتن بەسەریدا دێت. 


سەرچاوەکان



26 بینین