درێژترین زنجیرە چیای جیهان کامەیە؟

له‌لایه‌ن: - ئەژی یاسین ئەژی یاسین - به‌روار: 2024-08-31-17:53:00 - کۆدی بابەت: 14511
درێژترین زنجیرە چیای جیهان کامەیە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

درێژترین زنجیرە چیاکانی جیهان بریتییە لە ئەندێس کە زیاتر لە ٨٠٤٦.٧٥ کیلۆمەتر درێژ دەبێتەوە و بە حەوت وڵاتی ئەمریکای باشووردا تێدەپەڕێت، کە بریتین لە: ئەرجەنتین، ئیکوادۆر، ڤەنزوێلا و ئۆخۆس دێل سالادۆ کە دەکەوێتە سەر سنووری نێوان ئەرجەنتین و چیلی، وە بەرزترین چیای چالاکە. چیای ئەندێس بە بارودۆخی کەشوهەوای جۆراوجۆر دەناسرێتەوە، لە کەشوهەوای ساردەوە تا گەرمیی پڕووکێنەر؛ چیاکە چەندین چالاکی و یاری پێشکەش بە گەشتیاران دەکات و وایکردووە لە سەرانسەری جیهانەوە خەڵک ڕووی تێبکات، نموونەی ئەو چالاکییانەش پاسکیلسواری و پیادەڕەوی و شاخەوانیی ماوە درێژە.

چیای ئەندێس

چیای ئەندێس لە زنجیرەیەکی گەورەی بەرزە دەشت پێکهاتووە کە لوتکەی زۆر بەرزتر لەسەروویانەوە هەیە، ڕێڕەوێکی لەیەکنەبڕاو پێکدەهێنن بۆ مەودای نزیکەی ٨٩٠٠ کیلۆمەتر لە کۆتایی باشووری ئەمریکای باشوورەوە تا کەنارەکانی باکووری کیشوەرەکە لە دەریای کاریبی. چیای ئەندێس، جیاکەرەوەیە لە نێوان ناوچەی تەسکی کەناری ڕۆژئاوا و باقیی کیشوەرەکە، ئەمەش کاریگەری هەیە لەسەر ڕەخساندنی هەلومەرجی ژیان لە ناوەوە و دەوروبەری ناوچەکەش. ئەندێس، بەرزترین لوتکەی شاخەکانی نیوەگۆی ڕۆژئاوای زەوی لەخۆدەگرێت کە بەرزترینیان چیای "ئاکۆنکاگوا"یە کە بەرزییەکەی نزیکەی ٦٩٥٩ مەترە و دەکەوێتە سەر سنووری نێوان ئەرجەنتین و چیلی. تایبەتمەندی چیای ئەندێس ئەوەیە کە کۆمەڵێک چیای هاوتەریب و لە هەمان کاتیشدا کۆمەڵێک چیای یەکتربڕی کۆکردووەتەوە و هەمەچەشنییەتی دروستکردووە لە تایبەتمەندییەکانی بوون بە چیا، وەکو بوونی نزمە دەشت و زنجیرە چیای بەیەکداچوو، کە بە خاڵی جیاکەرەوە دادەنرێت لە نێوان بەرزیی و نزمییەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا.  

کەشوهەوای ئەندێس

ئەندێس بە دیوارێکی گەورەی نێوان زەریای هێمن و کیشوەری ئەمریکای باشوور دادەنرێت، هەر بۆیەش کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر کەشوهەوای ناوچەکە هەیە. بەشی باکووری ئەندێس بەزۆری باراناوی و گەرمە، هەروەها بەشی ڕۆژهەڵاتی، بە کەشوهەوا شێدارەکەی دەناسرێتەوە؛ لە هەمان کاتتدا، لە ناوچەی ڕۆژئاوا کەشوهەوا وشکە، بەتایبەتی لەسەر بیابانی "ئەتاکاما" لە باکووری چیلی. شاخەکان لەلایەکی دیکەوە، بەربەستێک بۆ بارانبارین لە دەشتەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەرجەنتین دروست دەکەن, کە کەشوهەواکەی بە زۆر وشک دادەنرێت. ئەندێس بە مەڵبەندی نزیکەی 99%ی سەهۆڵبەندان و ئاوبەستی جیهان دادەنرێت، ئەم سەهۆڵ-ڕووبارانەش ناکەونە ژێر کاریگەری گۆڕانەکانی پلەی گەرمییەوە؛ لەمەش زیاتر، ئەم چیایانە بە مەڵبەندی بەرزترین بورکانەکانی جیهان دادەنرێن، وەک بورکانی "ئۆجۆس دێڵ ساڵدۆ" و زیاتر لە پەنجا بورکانی دیکە کە بەرزییەکەیان دەگاتە نزیکەی ٦٠٠٠ مەتر.


سەرچاوەکان



66 بینین