بەرزترین چیا لە جیهاندا

له‌لایه‌ن: - ئەژی یاسین ئەژی یاسین - به‌روار: 2024-08-31-17:33:00 - کۆدی بابەت: 14510
بەرزترین چیا لە جیهاندا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چیای ئێڤرێست (بە ئینگلیزی: Mount Everest) بە بەرزترین چیای جیهان دادەنرێت، بەرزییەکەی نزیکەی ٨٨٤٨ مەترە لە ئاستی ڕووی دەریاوە. دەکەوێتە بەشی مەهالانگوڕ لە زنجیرە چیاکانی هیمالایا کە بەدرێژایی سنووری نێوان نیپاڵ و چین درێژدەبێتەوە. خودی چیاکە دەکەوێتە نێوان تبت و نیپاڵەوە؛ لە بەشی تبتەوە، دەکەوێتە دەڤەری “تینگری"ییەوە کە سەر بە هەرێمی "شیگاتس"ە. لە بەشی نیپاڵیشەوە، دەکەوێتە ناوچەی "سۆڵۆکەمبۆ" کە دەکەوێتە ناو "ساگەرماثا ناشناڵ پاڕک"ەوە.

جیۆلۆجیای چیای ئێڤرێست

چیای ئێڤرێست لە ژمارەیەکی زۆر بەردی لاروخوار و ناڕێک پێکدێت کە لەسەر یەکتری نوشتاونەتەوە و چەندین چینیان دروست کردووە. بەشی سەرەوەی ئەم چینانە پێكهاتووە لە نیشتەبەرد، ئەم جۆرە بەردانە لە پاشماوەی دەریای "تاثس"ەوە هاتوون. چینەکانی خوارەوەی چیایەکە پێکهاتووە لە بەردی گۆڕاو و بەردی بلووری بنەچە ئاگریی (ئەم بەردە ماددەکانی کوارتز و فلدسپاری لەخۆگرتووە)، لە بەشی سەرەوەی ئەم چینەشەوە بەردەکانی "گرانایت" هەیە. کە بەردەکانن خۆیان دەچەمێننەوە، لە بەشی سەرەوەی ئەم چینانەدا، بەردی نیشتوو هەن کە سەرچاوەکەی دەریایە، پاشماوەی بنی دەریای تێتیس و بەردی گۆڕاو و بەردی گنیسە و لە سەرووی ئەوانەشەوە بەردی گرانایت هەیە؛ لە بەشی بناغەی چیا هەڕەمییەکە، پێکهاتەیەکی بەرچاو و گرنگ هەیە ئەویش "بەردەقسڵ"ە کە بە ئینگلیزی "Yellow Band" پێ دەوترێت.

کەشوهەوای چیای ئێڤرێست

پلەی گەرما لەسەر چیای ئێڤرێست لە ڕۆژە گەرمەکانی مانگی تەمموزدا نزیکەی -١٩ پلەی سەدییە، لەکاتێکدا لە مانگی یەک دا تێکڕای پلەی گەرما -٣٣ پلەی سەدییە، وە ڕەنگە هەندێکجار بۆ -٦٠ پلەی سەدی دابەزێت؛ دیاریکردنی کەشوهوای چیای ئێڤرێست کەمێک سەختە لەبەر ناجێگیربوون و هاتنەخوارەوەی لەناکاوی پلەی گەرما و زریانی زۆر بەهێز و چاوەڕواننەکراو و هەروەها بای توند و خێرا، کە هەندێکجار خێراییەکەیان دەگاتە ١٦٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

ژیان لەسەر چیای ئێڤرێست

بەرزی چیای ئێڤرێست و لوتکەکانی دەوروبەری ڕێخۆشکەر نین بۆ ژیانی ڕووەک و ئاژەڵ، بەڵام هەندێک جۆری ئاژەڵ لە بەرزییەکی کەمدا لە چیای ئێڤرێستدا دەژین، وەک: پڵنگی بەفری، ورچی ڕەش، پاندای سوور، ئاسکی میسکی و گایە کێوییەکان؛ هەروەها گورگی هیمالایا و تار (بزن ئاسا)ی هیمالایا و لانگوری ڕەساسی (مەیموونێکی کلک درێژی دەنگ بەرزە). ڕووەکەکانیش لەم چەشنەن: سنەوبەر، دار بێتولە (دارێکی گەڵاوەریووە) و هەروەها دار حەیزەرانیش دەبینرێت لە چینە نزمەکانیدا، بەڵام لەسەرو بەرزی ٥٧٥٠ مەترەوە، هیچ درەختێک ناڕوێت و گەشە ناکات.


سەرچاوەکان



57 بینین