ڕێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشان

له‌لایه‌ن: - ژیوار صلاح ژیوار صلاح - به‌روار: 2024-09-10-23:22:00 - کۆدی بابەت: 14586
ڕێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ڕێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشان (بە عەرەبی: طرق مكافحة التدخين، بە ئینگلیزی: Ways to combat smoking)، جگەرەکێشان دیاردەیەکی مەترسیدارە لە جیهاندا، بەهۆی زۆری کاریگەرییە نەرێنییەکانی ساڵانە لەسەر ئاستی جیهان ٧ ملیۆن کەس گیان لەدەست دەدەن هەروەها ساڵانە ١.٢ ملیۆن کەس بەهۆی جگەرەکێشانی پاسیڤەوە گیان لەدەستدەدەن، ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی هەموو جگەرەکێشەکان ئامۆژگاری دەکرێن بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان بە زووترین کات.

باشترین ڕێگاکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشان چین؟

١-جێگرەوەی نیکۆتین تاقی بکەرەوە
ئێستا زۆر بەدیل هەیە بۆ نیکۆتین کە دەتوانن لەلایەن ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت واز لە جگەرەکێشان بهێنن بەکاربهێنرێت، بەدیلێکی پزیشکی پەسەندکراون و بە پشتبەستن بە ئامۆژگاری پزیشکی دابین دەکرێن ئەم بەدیلانە لەوانەیە لە شێوەی سپرا، ئامێری هەناسەدان، پەچەی نیکۆتین، پووک، یان لۆزنج بن ، بەزۆری ئەم بەدیلانە دەتوانرێت بکڕدرێن بەبێ پێویستی بە ڕەچەتە، ئەم بەدیلانە کاریگەریی سەلمێنراویان هەیە لە یارمەتیدانی ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت واز لە جگەرەکێشان بهێنن

٢-دوور بکەوەرەوە لە هۆکارەکانی جگەرەکێشان
ئەو کەسەی کە دەیەوێت واز لە جگەرەکێشان بهێنێت دەبێت وریا بێت لە هەر هۆکارێک یان خوویەک کە پاڵنەری بێت بۆ جگەرەکێشان، لەم قۆناغەدا ئامۆژگاری جگەرەکێشەکە دەکرێت خۆی لە بەشداریکردن لەو ئاهەنگانە بەدوور بگرێت کە بەزۆری جگەرەکێشانێکی زۆرە لە باڕ و خواردنەوەی کحول، چونکە هۆکاری زۆر پاڵنەرن بۆ جگەرەکێشان. هەندێک کەس لە کاتی هەندێک لە خووەکانی ڕۆژانەیان جگەرە دەکێشن، وەک جگەرەکێشان لەکاتی خواردنەوەی قاوە یان جگەرەکێشان لەکاتی قسەکردن بە تەلەفۆن بۆیە ئامۆژگاری جگەرەکێش دەکرێت لە کاتی ئەو خووانەدا خۆی بە هۆکار تر لە جێگەی جگەرەکێشان سەرقاڵ بکات، وەک بەکارهێنانی قەڵەم و کاغەز یان دەستەکانی.

٣-دواخستنی جگەرەکێشان
پرۆسەی وازهێنان لە جگەرەکێشان بەزۆری وردە وردە دەبێت و یەکێک لە گرنگترین هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان بریتییە لە بەرەنگاربوونەوەی ئارەزووی جگەرەکێشانی کەسەکە و چاوەڕێکردنی چەند خولەکێک پێش داگیرساندنی جگەرە ئەم بەرگرییە، لە هەموو حەز و ئارەزوویەکدا بۆ جگەرەکێشان دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ژمارەی ئەو جگەرەیەی کە کەسەکە ڕۆژانە دەیخوات.

٤-ئەنجامدانی چالاکیی جەستەیی
چالاکیی جەستەیی مێشکی مرۆڤ سەرقاڵ دەکات دووری دەخاتەوە لە ئارەزووی چڕ و پڕی جگەرەکێشان، هەر بۆیە ئەو کەسانەی دەیانەوێت واز لە جگەرەکێشان بهێنن، ئامۆژگاری دەکرێن پابەندبن بە چالاکییەکی جەستەیی ڕۆژانە کە سەرقاڵیان دەکات، وەک پیاسەکردن، ڕاکردن، یان هەندێک وەرزشی تر، یان ئەنجامدانی کاری دەستی وەک پاککردنەوەی ماڵ، دارتاشی.

٥-سەوزە و میوە بخۆ
ئامۆژگاری ئەوانە دەکرێت کە دەیانەوێت واز لە جگەرەکێشان بهێنن لە کاتی وازهێنان لە جگەرەدا ڕێجیمێک پەیڕەو نەکەن، چونکە بێبەشبوون لە خۆراک ڕەنگە ئەنجامێکی تەواو پێچەوانە بۆ جگەرەکێشان بەدوای خۆیدا بهێنێت، بەڵام هەمیشە پێشنیار دەکرێت جگەرەکێشەکان لە قۆناغی وازهێنان لە جگەرەکێشان وریا بن بۆ خواردنی بڕێکی گونجاو لە سەوزە و میوە ڕۆژانە، بەهۆی سوودە زۆرەکانیان لەسەر جەستە.

٦-مەشقی ئیسراحەت و ئارام بوونەوە بکە
زۆر کەس جگەرە دەکێشن وەک هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و فشارەکانیان، هەر بۆیە پێشنیار دەکرێت جگەرەکێشان بگۆڕدرێت بە وەرزشی ئیسراحەت و کەمکردنەوەی فشاری دەروونی وەک یۆگا و هەناسەدانی قووڵ.

٧-هەبوونی ژینگەیەکی پشتیوان
هەندێک کەس پێویستیان بە هاندانی بەردەوام هەیە لە کاتی گەشتەکەیاندا بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان، جا لە هاوڕێیانەوە بێت یان خێزانەکەی، هەروەها پێشنیار دەکرێت هەوڵبدەن پەیوەندی بە تەواوی گروپێکەوە بکەن کە دەیانەوێت واز لە جگەرەکێشان بهێنن بۆ پێکهێنانی گروپێکی پشتیوانی کە بەردەوام پاڵنەری یەکتر بن، چاودێری پێشکەوتنەکانی ئەندامان بکەن و ئەمەش هانیان دەدات.


سەرچاوەکان



33 بینین