کاریگەری چالاکی حکومەت لە جێگیربوونی پیشەسازیدا

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-24-02:43:00 - کۆدی بابەت: 3639
کاریگەری چالاکی حکومەت لە جێگیربوونی پیشەسازیدا

ناوه‌ڕۆك

دیاریکردنی شوێنی پیشەسازی

دەوڵەت بە تایبەتی لە سیستەمە سۆسیالیستەکاندا دەست دەخاتە ناو هەڵبژاردنی شوێنی پیشەسازییەوە. بۆ ئەمەش چەند هاندەرێک هەیە کە پاڵی پێوە دەنێن، وەک ئەوەی بیەوێت بێکاری لە ناوچەیەکدا نەهێڵێت کە دانیشتوانی چڕە. یاخود لەبەر هەندێک هۆی سەربازیی ستراتیژی وەک دوور خستنەوەی شوێنی کارگەکان لە سنوورەوە وەک لە کاتی جەنگ لە ئەڵمانیا ڕوویدا. یاخود بۆ پێشخستنی ناوچەیەکی نوێ وەک لە یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو ڕوویدا کاتێک دەیویست ناوچەی سیبریا پێش بکەوێت، بۆ ئەوەی هەندێک ناوچەی پیشەسازی لەوە زیاتر پەرە نەسێنێت چونکە زۆری چالاکی تێدا کۆبۆتەوە. بەو ڕێگەیە هەوڵدەدات چالاکی پیشەسازی لەسەر ناوچە جیاوازەکانی وڵات دابەش بکات وەک لە عێراقدا ڕوویدەدا، چۆن یاسا هەوڵی ئەوە دەدات سنوورێک بۆ دامەزراندنی کارگە لە بەغدا دابنێ و لە ناوچەکانی تری وڵاتدا دابمەزرێت، یاخود دامەزراوەکانی دەوڵەتی وەک شاراوەنی دەست دەخەنە سەر دیاریکردنی ناوچەی تایبەتی بۆ چالاکی پیشەسازی لە ناو شارێکدا بەپێی هەندێک هۆ کە ڕەچاو دەکرێن بۆ نموونە وەک نەهێشتنی پیسی و دەنگە دەنگ و ژاوەژاو.


سەرچاوەکان



794 بینین