ناوهڕۆك
گیر و گرفتی گەورەبوونی شارەکان و جێگیربوونی پیشەسازی تێیاندا
دابەش بوونی دەزگا پیشەسازییەکان بە ناڕێکی یەکێکە لەو گیر و گرفتانەی کە وڵاتە تازە پێگەیشتووەکان بە دەستیەوە دەناڵێنن، چونکە گرنگترین پیشەسازی و گرنگترین دەزگای پیشەسازی لە شآرێک یان لە دوو شاری وڵات جێگیر دەبێ، لە کاتێکدا لە ناوچەکانی تری دەزگای پیشەسازییان تێدا نییە، ئەمەش بە دەوری خۆی دەبێتە هۆی زۆربوونی تێکڕآی کۆچکردن بەرەو ئەو شارانە کە هەلی کارکردنیان تێدایە، بەڵام گەورەبوونی قەبارەی ئەو شارانە دەبێتە هۆی داواکارییەکی بەرز بۆ خزمەتگوزاریی شآرەزایی نیشتەنی و فێرکردن و ڕێگەی گواستنەوە کە وای لێدێت پێویستییەکانی شآر جێبەجێ نەبێت. دیارترین نموونەش لەسەر ئەوە ناوچەی بەغدایە کە زیاتر لە ٢٥٪ـی دانیشتوانی کاری تێدا ناکەن و نزیکەی ٦٠٪ سەرجەمی دەزگا پیشەسازییەکان و نزیکەی ٢/٣ـی هەموو کرێکارانی پیشەسازی عێراقی تێدایە. ئەم ناوچەیەش تەنیا خۆی ٧٧.٢٪ـی نرخی بەرهەمهێنانی پیشەسازیی ولاتی لە ساڵی ١٩٧٠ـدا بەرهەمهێناوە. ئەم کۆبوونەوەیە بە دیارترین گیر و گرفتی دابەشبوونی پیشەسازی دادەنرێت لە وڵاتە تازە پێگەیشتووەکاندا، جگە لەوەی کە ئەم شآرانە بە زۆری پایتەختی ڕامیار و بەڕێوەبردنی پێک دەهێنن، دەبنە ژینگەیەکی ناتەندروستی و پیس لە لایەکەوە و هەرێمەکانی تری وڵات بە دواکەوتوویی دەمێننەوە و دانیشتوان سکاڵای بێکای و نزمی ئاستی ژیان دەکەن لە لایەکی ترەوە. ئەمەش لاسەنگی بێکاری و نزمی ئاستی ژیان دروست دەکات کە دەبێتە هۆی لاسەنگی لە دابەشبوونی داهات و دانیشتواندا. بەڵکو لەوانەیە ئەو هەرێمانە بەهۆی زۆری تێکڕای کۆچکردنەوە دانیشتوانیان هەر نەمێنێ.