کار و پیشەسازی

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-24-02:38:00 - کۆدی بابەت: 3638
کار و پیشەسازی

ناوه‌ڕۆك

کار

مەبەست لە کارکەران کارگێڕی ڕێک و پێکە. کاریش دادەنرێت بە ڕەگەزێکی گرنگ بۆ گشت کردارەکانی پیشەسازی، بەڵام دەوری ئەم ڕەگەزە بۆ هەڵبژاردنی شوێنی پیشەسازییەکە لە پیشەسازییەکەوە جیاوازە تا یەکێکی تر، وە لە کارگەیەکەوە بۆ کارگەیەکی تر کارکەرانیش لەبارەی بڕەوە یاخود ژمارەی کرێکارانەوە تەنها سەیر ناکرێن، بەڵکو سەیری پلەی شآرەزایی و لێزانینی هونەری دەکرێت کە دەیزانن. مەرجیشە بۆ دامەزراندنی هەندێک پیشەسازی کرێکاری ئەوتۆی هەبێت زۆر بەتوانا و کارامە بن لە بەرهەمهێنانیدا، بەڵکو زۆربەی دەوڵەتە تازە پێگەیشتوەکان ژمارەیەکی زۆر کرێکاری تێدایە، بەڵام سکاڵا لەوە دەکەن ژمارەی کرێکارانی شارەزایان کەمە. کاتێکیش دێینە سەر باسی گیر و گرفتی پیشەسازی لەم وڵاتانەدا لەوە دەدوێین تێچوونی کار ڕێژەیەکی جیاواز پێکدەهێنێت لە سەرجەمی تێچوونی بەکارهێنراو لە بەرهەم هێناندا کە دەگاتە نێوان ٧٪-١٦٪ـی پیشەسازی هەمەجۆردا. دەشتوانرێت بەپێی گرنگی کرێی کرێکار و جۆری ئیشەکە لە بڕیارەکانی دەست نیشانکردنی جێگەی کارگەکەدا دیاری کراوە، 

پۆلێنکردنی پیشەسازییەکان

  1. ئەو پیشەسازیانەی لە جێگیر بوونیدا (شویندا) دابەشبوونی کارکەران کاری تێناکات چونکە یان بە مەکینە دەکرێت وەک پیشەسازی پاڵاوتنی نەوت، یاخود چەند هۆیەکی تر بەپێی شوێن ڕای دەکێشێت وەک کەرەستەی سەرەتایی وەک پیشەسازی شەکر یاخود بەرەو سووتەمەنی وەک ئەلەمنیۆم. 
  2. ئەو پیشەسازیانەی بە پلەی یەکەم بایەخ دەدەن بە جۆری کار. ئەوەش جۆری زۆرە، هەمووشیان بە گشتی بەو پیشەسازیانەوە پێکهاتوون کە دەست ڕەنگینییەکی زۆر یاخود شارەزاییەکی وردی دەوێت، وەک پیشەسازی خشڵ و سەعات و پێستە و ئامێری مۆسیقا و ئامێری ئەلەکترۆنی. ئەمەش دانامەزرێت ئەگەر ژمارەیەکی زۆر کرێکاری ڕاهاتوو لەسەر ئەم کارە نەبێت، بە زۆریش لە نزیک شارە گەورەکان یاخود لەناویدا دەبێت.
  3. ئەو پیشەسازیانەی بایەخ دەدا بەوەی ژمارەیەکی زۆر کرێکاری هەبێت وەک پیشەسازی ئۆتۆمبێل کە بە هەزارەهایان لێ بەکار دەهێنێت، هەروەها پیشەسازی چنین و ئامێری کارەبایی و جگەرە و پێستە کە دەگەڕێن بە دوای ئەو شوینانەدا کە کاری هەرزانی تێدایە. بە زۆریش لە شارە گەورەکاندا هەیە کە کۆچکردنی دانیشتوان ڕووی تێدەکات.


سەرچاوەکان



1266 بینین