چۆن لەگەڵ ژنەکەت ئاشت دەبیتەوە؟

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-05-24-14:00:00 - کۆدی بابەت: 12967
چۆن لەگەڵ ژنەکەت ئاشت دەبیتەوە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چۆن لەگەڵ ژنەکەت ئاشت ببیتەوە (بە ئینگلیزی: How do you reconcile with your wife، بە عەرەبی: كيف تتصالح مع زوجتك) ئەنجامدانی داوای لێبوردنێکی دڵسۆز و ڕاستەقینە گرنگترین کارە کە مێرد دەتوانێت بیکات بۆ ئاشتکردنەوەی ژنەکەی.

ئەو ڕێگایانەی کە دەبێتە هۆی ئاشتکردنەوەی ژنەکەت

گفتوگۆ کردن لەگەڵیدا 
دەبێت دەست بکات بە گفتوگۆ بۆ ئەوەی پەشیمانی خۆی دەرببڕێت لەو کارەی کردوییەتی بە شێوەیەکی دڵسۆزانە، بەجۆرێک پەشیمانییەکەی لە ناخی دڵیەوە بێت بۆ ئەو هەڵەیەی بەرامبەر هاوسەرەکەی کردوویەتی و ئەو ئازارەی کە پێی گەیاندووە، پاشان دەستکردن بە ڕوونکردنەوە دەربارەی ئەو هەڵەیەی کە ئەنجامی داوە و هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی تەواو دەربارەی هەڵەکەی. دەبێت هەموو ڕاستییەکان بڵێت دەربارەی ئەوەی ڕوویداوە و بۆ ئەوەی گفتوگۆیەکی باش لەگەڵ ژنەکەیدا بکات، دەبێت مێردەکە ئاگاداری هەڵبژاردنی کاتێکی گونجاو بێت واتا ئەو کاتەی کە هاوسەرەکەی ئامادەیە بە هێمنی گوێی لێبگرێت، جگە لەوەی  کە دەبێت شوێنی گونجاو هەڵببژێرێت بۆ گفتوگۆ، بەجۆرێک کە مێردەکە تەواوی سەرنجی لەسەر ئاشتبوونەوە بێت لەگەڵیدا. 
 
گۆڕینی ڕەفتارەکان 
داوای لێبوردنێکی دڵسۆزانە و ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی بەردەوام لەگەڵیدا دەکرێت پەیوەندیەکە باشتر بکاتەوە. مێرد دەتوانێت لە کاتی ئەو گفتوگۆیەدا گرنگی پێدانی خۆی بۆ هەستەکانی ژنەکەی ڕوونبکاتەوە، هەروەها دەتوانێت ئەو بڕیارانە بخاتەڕوو کە داویەتی دڵنیابێت لەوەی کەجارێکی تر هەستەکانی ئازار نادرێت لە لایەن ئەوەوە. هەروەها دەتوانێت بەڵێنی پێبدات کە ئەم هەڵەیە دووبارە نابێتەوە ئەویش بە  گۆڕینی ڕەفتارەکانی بۆ ئەوەی هەڵەکە دووبارە نەبێتەوە، جگە لەوەی پێی بڵێت دەربارەی  بڕی خۆشەویستییەکەی بۆ ئەو  واتە  دیاریکردنی  ئەو تایبەتمەندییانەی  کە خۆشیدەوێت دەربارەی ژنەکەی.
 
گوێگرتن لە قسەکانی 
مێرد هاوسۆزی خۆی بۆ ژنەکەی دەردەبڕێت، بە ڕێزگرتن لێی و دەربڕینی هەستەکانی و تێگەیشتن لەو ناڕەحەتییانەی کە پێیدا تێدەپەڕێت، واتە بە وردی گوێگرتن لە قسەکانی، دوای ئەوەی داوای لێبوردنی لێ دەکات، دەبێت وریا بێت کە دەبێت گوێی لێبگرێت و دەبێت تەماشای چاوەکانی بکات و کاتی تەواوی پێبدات بۆ ئەوەی هەموو قسەکانی بکات بەبێ ئەوەی قسەکانی پێ ببڕێت، چونکە ئامانجی گوێگرتن لێی ئاشتکردنەوەیە. 
 
بەدەستهێنانی متمانە 
مێرد دەبێت خۆڕاگر بێت و فشار نەخاتە سەر ژنەکەی ئەگەر دەستبەجێ داوای لێبوردنەکەی قبوڵ نەکات، چونکە ڕەنگە پێویستی بە کاتێکی زیاتر بێت بۆ ئەوەی ئارام بێتەوە، دەبێت ئەو ناڕەحەتییەی هەستی پێدەکات دەریببڕێت و  پێی بڵێت کە دەیەوێت شتەکان بگەڕێنێتەوە بۆ ڕێڕەوی ئاسایی خۆیان، مێرد دەبێت وا لە هاوسەرەکەی بکات کە متمانەی پێبکات لەوەی دەتوانێت پشتی پێ ببەستێت بۆ زۆر لە کارەکانی. متمانە لای ژنەکە بەدەست بهێنێت لەوەی کە بەپێی توانای خۆی پێداویستییەکانی ژنەکەی دابین بکات، پشتگوێ نەخستنی پەیوەندییەکانی مەبەست لەوەیە هەر کە کارەکەی تەواو کرد پەیوەندی پێوە بکاتەوە، بەبێ ئەوەی پەیوەندییەکەی پشتگوێ بخات. دەبێت مێرد کاتە تایبەتەکانی نێوان خۆی و ژنەکەی بگەڕێنێتەوە باری ئاسایی پێشووی. 
 
گەڕانەوەی شتەکان بۆ دۆخی ئاسایی 
گەڕانەوەی شتەکان بۆ ئاسایی خۆی پەیوەستە بە تیشک کردنە سەر ئێستا و داهاتوو، گوێنەدان بە  ڕابردوو و ئەو کێشانەی تێیدا ڕوویانداوە، ئەمە جگە لەوەی کارکردن بۆ پاراستنی سەقامگیری پەیوەندییەکە و دووبارە بنیاتنانەوەی، لە ڕێگەی پەیوەندی ڕاستگۆیانە لە نێوان هاوسەرەکاندا، دەبێت هەردوولا هیچ شتێک نەشارنەوە لە یەکتری. مێرد دەبێت پەیوەندی هاوسەرگیرییەکەیان بەهێزتر بکات بە پیشاندانی ئەوەی کە بەختەوەرە لەگەڵیدا. دەربڕینی هەستی خۆشەویستی بەرامبەری و پێشکەشکردنی دیاری بۆی. 

هەندێک ئامۆژگاری بۆ ئاشتبوونەوە 

دەتوانرێت هەندێک ئامۆژگاری جێبەجێ بکرێت کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ دڵخۆشکردنی ژن و ئاشتکردنەوەی و نەرمکردنی دڵی، بۆ ئەوەی بتوانێت لە هاوسەرەکەی خۆش بێت، کە بریتین لە:   

  • کات تەرخانکردن بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ ژنەکە بۆ چارەسەرکردنی هەر کێشەیەک کە ڕووبەڕووی پەیوەندییەکە دەبێتەوە. 
  • دروستکردنی سوپرایزی دڵخۆشکەر بۆی وەک پێشکەشکردنی گوڵ یان شوکولاتە.
  • نووسینی نامەیەک کە تێیدا  هەست و بیرۆکەکانی تێدابێت  بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نێوانیان. 
  • ڕێکخستنی چوونەدەرووەیەکی ڕۆمانسی و  تایبەت لە لایەن پیاوەکەوە. 
  • بچووکنەکردنەوەی هەستەکانی و سادەکردنەوەی کێشەکان بەمەبەستی زووتر چارەسەربوونی.
  • پێشکەشکردنی خواردن و شیرینی یان ئامادەکردنی   
    وتنی داوای لێبووردن کە وشەکانی پەیوەست بێت بە تێگەیشتنی مێردەکە لە هۆکاری ناڕەحەتی ژنەکە و دانپێدانانی بەوەی کە هەڵەی کردووە. 
    وەڵامدانەوەی هەر پرسیارێک کە لەلایەن ژنەوە دەکرێت بە هێمنی و لەسەرخۆیی. 

مامەڵەکردن لە نێوان هاوسەرەکاندا 

پەیوەندی هاوسەرگیری لەسەر بنەمای خۆشەویستی و بەزەیی دامەزراوە، کە تێیدا کارلێکی نێوان هاوسەرەکان لەسەر بنەمای خۆشەویستییە، چونکە بڕیاردان لە خێزاندا پشت دەبەستێت بە بنەمای ڕاوێژکردن لەنێوان خۆیاندا،  هەڵنەچوون کاتێک هەست بە توڕەیی دەکەن. دەربڕینی خۆشەویستی و  هەست و  سوپاسگوزاری  بۆ ئەوەی چی بۆ یەکتری ئەنجامدەدەن.


سەرچاوەکان



3237 بینین