چۆن وا لە هاوسەرەکەم بکەم گرنگیم پێ بدات؟

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-05-29-23:09:00 - کۆدی بابەت: 13061
چۆن وا لە هاوسەرەکەم بکەم گرنگیم پێ بدات؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چۆن وا لە هاوسەرەکەم بکەم گرنگیم پێ بدات (بە ئینگلیزی: How to get my husband to care about me، بە عەرەبی: كيف اجعل زوجي يهتم بي) هاوسەرگیری  دەبێت لە سەر بنەمای خۆشەویستی و بەزەیی و ئاڵوگۆڕی سەرنجی نێوان ئەو دوو لایەنە بێت. لە ژیانی هاوسەرگیری سەرکەوتوودا ژنان دەیانەوێت ببنە جێگەی سەرنجی مێردەکەیان، چونکە گرنگیدانی مێرد بە ژنەکان بەڵگەی خۆشەویستییەکەی و پێزانینی ئەوە بۆ هەوڵەکانی. 

چۆن ژن وا لە مێردەکەی بکات گرنگی پێبدات؟

١- دابینکردنی پێداویستییەکانی مێرد 
بۆ ئەوەی ئافرەت خۆشەویستی و بایەخی مێردەکەی بۆی بەدەست بێت، سەرەتا دەبێت فێری ئەوە ببێت کە چۆن پێداویستیەکانی دابین بکات، بۆیە بەرژەوەندییەکانی دەخاتە لیستی ئەولەویەتەکانی خۆیەوە، هاوبەشی بەرژەوەندییەکانی دەکات تەنانەت ئەگەر زۆریش چێژیان لێ وەرنەگرێت. 

٢- ستایش کردنی 
بەپێی بۆچوونی زۆرێک لە پسپۆڕانی دەروونناسی، پیاو ئارەزووی ئەوە دەکات هەست بکات کە لێهاتووە، بۆیە ئافرەت دەبێت ستایشی مێردەکەی بکات کاتێک مێردەکەی هەر کارێک دەکات کە پەیوەندی بەوەوە هەبێت، و پێی بڵێت کە ئەو کارێکی نایابی بۆ دەکات، لەهەر ئاستێک بێت لە ئاستی سۆزداری یاخود دارایی بێت. دەبێت خۆشەویستی خۆی بۆ ئەو دەرببڕێت و گرنگی بوونی ئەو کارانەی کە بۆی دەکات دەربببڕێت، چونک  وادەکات بە تەواوی  پەیوەندییەکە پتەوتر ببێت. 
 
٣- گرنگیدان بە ڕواڵەت 
گرنگیدان بە ڕواڵەتی دەرەکی یەکێکە لەو شتانەی کە ئارەزووی پیاو بۆ ژنەکەی زیاد دەکات، بۆیە دەبێت وریا بێت لە هەڵبژاردنی جلوبەرگی جوان، هەروەها ماکیاژێک بکات کە لەگەڵ خۆی و کەسایەتییەکەیدا بگونجێت، لە هەمان کاتدا لەگەڵ سەلیقەی هاوسەرەکەیدا بگونجێت، بە مەرجێک زیادەڕەوی نەکات تێیدا، چونکە پیاوان زیاتر ڕوخساری سروشتی ژنانیان خۆشدەوێت، بۆ ئەوەی ئاسانتر بێت بۆی دەتوانێت لەبیری بێت کە لە سەرەتای پەیوەندییەکەی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا چی دەکرد و چی وایلێکردووە کە سەرنجڕاکێش دەربکەوێت لای.
 
٤- متمانە بەخۆبوون 
پیاوان ئارەزووی ئەو ژنانە دەکەن کە بوێریان هەیە و متمانەی زۆریان بەخۆیان هەیە، بۆیە دەبێت بەدوای ئەو سیفەتانەدا بگەڕێن کە تایبەت دەریان دەخات و کەسایەتییان بەهێز دەکات.  
 
٥- چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی هاوسەرگیری 
ناکۆکی نێوان هاوسەرەکان دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەیان لە یەکتر، هەروەها تێکچوونی پەیوەندی نێوانیان، بۆیە پێویستە ژن هەوڵی چاککردنی ئەو جیاوازیانە بدات هەر کە ڕوویانداوە، ئەو جیاوازیانەش دەکرێت بە هەندێک گاڵتەکردن، یان چالاکییەک کە لەگەڵ هاوسەرەکەیدا ئەنجامی بدات، وەک سەیرکردنی فیلم، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی بەهێز کردنی پەیوەندی نێوانیان. 

پیاو چۆن وابکات ژن گرنگی پێبدات؟ 

١- دروستکردنی ژینگەیەکی سەلامەت 
دکتۆر جودیس سیڵز دەڵێت، زۆربەی ژنان هەنگاوی هاوسەرگیری دەنێن بۆ گەڕان بەدوای ئەو ئاسایش و ئارامیەی کە چاوەڕێی دەکەن لە ماڵی هاوسەرگیریدا بیدۆزنەوە، لەم ڕوانگەیەوە پیاو دەبێت  ژینگەیەکی سەلامەت و خۆشەویستی بۆ هاوسەری و منداڵەکانی دابین بکات، بەجۆرێک کە لە ڕووی سۆزداری و داراییەوە پشتگیری بکات، و گرنگی بە کار و کردارەکانی بدات لە ماڵەوە و فشار دروست نەکات لە کارەکانی ماڵەوە. 
 
٢- یارمەتی دان لە کارەکانی ماڵەوە 
پیاو دەتوانێت حەز و ئارەزووی خۆی بۆ ژنەکەی نیشان بدات بە وازهێنان لە بیرکردنەوە بەو چەشنە تەقلیدییە ئاساییە، کە لەسەر بنەمای ئەوە دامەزراوە کە ئەو پیاوە و ئەو کەسەیە کە بەرپرسیارێتی تایبەتی ماڵەوەی هەیە، بەو پێیەی دەبێت یارمەتی هاوسەرەکەی بدات لە ئەنجامدانی کارەکانی ماڵەوە و پەروەردەکردنی منداڵ. 
 
٣- دەربڕینی خۆشەویستی  
پیاو دەتوانێت لە ڕێگەی دەربڕینی زارەکی خۆشەویستی و سەرسامی خۆی بۆ ژنەکەی نیشان بدات، بە جۆرێک کە هەموو ڕۆژێک ڕێگەیەکی نوێ دابهێنێت بۆ ئەوەی پێی بڵێت کە عاشقیەتی هەندێک جار کردارەکان بەس نین بۆ نیشاندانی خۆشەویستی و خەمخۆری و ئەم خۆشەویستییەش دەتوانرێت بە شێوەیەکی نازارەکی دەرببڕدرێت، وەک ئەوەی لەسەر کاغەزێک بۆی بنووسێت کە خۆشی دەوێت، دواتر لەسەر ئاوێنە دەیچەسپێنێت، یان لە گیرفانی جلەکانیدا بەجێی بهێڵێت بەجۆرێک دواتر دەتوانێت بیدۆزێتەوە و پێی دڵخۆش بێت.   
 
٤- قەدرزانین

مێرد دەبێت پێزانینی خۆی بۆ ژنەکەی نیشان بدات، سەرنجی لەسەر توخمە ئەرێنییەکانی ژنەکەی بێت و هەمیشە هۆکارەکانی خۆشەویستییەکەی بۆ ژنەکەی و ئەو هۆکارانەی کە وای لێدەکات بە نرخی بزانێت دەریببڕێت. دەبێت تا دەتوانێت ژنەکەی دڵخۆش بکات، و ئەو کارانە بکات کە وا دەکات هەست بە خۆشەویستی و گرنگیدان بکات و ئاگاداری بێت کاتێک هەست بە فشار دەکات بەهۆی کارکردن لە ناو ماڵ یان دەرەوەی ماڵەوە و ئاگاداری بێت کاتێک نەخۆشە، جگە لەوەی گرنگی بە خولیاکانی و پلانەکانی داهاتوی بدات.

٥- پاراستنی پەیوەندی نێوانیان 
هاوسەرگیری دەبێت بە پاراستنی پەیوەندی نێوان پیاو و ژن پارێزراو بێت، چونکە دەرکەوتنی خەمخۆرییە بۆ ژنەکەی ئەمەش بە وریابوون لە قسەکردنی ڕاشکاوانە و ڕێگریکردن لە هەر هۆکارێکی دەرەکی نەرێنی لە کاریگەری لەسەر هاوسەرگیری. پیاوێک کە دڵسۆز بێت بۆ هاوسەرەکەی بە مێردێکی باش دادەنرێت بۆ هاوسەرەکەی، چونکە لە ڕێگەی دڵسۆزییەوە ئارەزووی خۆی بۆ پاراستنی یەکگرتوویی خێزانەکەی و سەقامگیری ژیانی هاوسەرگیرییەکەی و پاراستنی منداڵەکانی دەخاتەڕوو. 
 
٦- قسەکردن بە تۆنێکی ئارام  
پێویستە مێرد تا دەتوانێت هەوڵبدات بە تۆنێکی ئارام و نەرم و نیان لەگەڵ هاوسەرەکەی قسە بکات، تەنانەت ئەگەر هەست بە ناڕەحەتیش بکات لە شتێک. پەنابردن بۆ هاوارکردن و دەنگێکی بەرز دەتوانێت توڕەیی ئەو دەربخات کە نەگونجاوی ئەو دەردەخات لە ماڵەکەدا و لە لایەکی دیکەوە ئارامگرتن لە مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەکان و هەڵبژاردنی وشەی میهرەبان وا لە ژن دەکات هەست بکات کە شتەکان هێشتا باشن. 
 
٧- مامەڵەکردن لەگەڵی بە شێوەیەکی تایبەت  
یەکێک لە دەرکەوتەکانی حەز و ئارەزووی پیاو بۆ ژن ئەوەیە کە جیای دەکاتەوە لە شێوازێکی تایبەتی مامەڵەکردن لەگەڵیدا، بەو پێیەی یەکێکە لەو شتانەی خۆشەویستی نێوانیان بەرز دەکاتەوە، وەک چۆن پیاو دەبێت وا بکات ئەو ژنەی کە گرنگی پێدەدات هەستی پێبکات جیاواز لەوانی تر، لە ڕوانگەی سۆزدارییەوە، بە بیرهێنانەوەی هەموو بۆنە تایبەتەکانی، وەک ڕۆژی لەدایک بوون و ئامادەکردنی دیاری و سوپرایز بۆی کە گوزارشت لە بەهای ئەو دەکات لە دڵیدا. 
 
٨- گوێلێگرتن 
پیاو دەبێت گوێ لە وتەکانی ژنەکەی بگرێت کە خۆشی دەوێت و هەوڵبدات بە نەرمی سەرنج بدات لەسەر قسەکانی، لە هەمان کاتدا نیشان بدات کە قسەکانی بۆ ئەو گرنگە. هاوسەرگیری پەیوەندییەکی پێویستە لە نێوان ژن و پیاودا، دەبێت لە سەر بنەمای خۆشەویستی و بەزەیی و ئاڵوگۆڕی سەرنج نێوان ئەو دوو لایەنە بێت لە ژیانی هاوسەرگیری سەرکەوتوودا ژنان دەیانەوێت ببنە جێگەی سەرنجی مێردەکەیان، چونکە گرنگیدانی مێرد بە ژنەکان بەڵگەی خۆشەویستییەکەی و پێزانینی ئەو بۆ هەوڵەکانی.


سەرچاوەکان



196 بینین