چارەسەری بێکاری

له‌لایه‌ن: - ژیوار صلاح ژیوار صلاح - به‌روار: 2024-06-24-18:50:00 - کۆدی بابەت: 13303
چارەسەری بێکاری

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چارەسەری بێکاری (بە عەرەبی: حلول البطالة، بە ئینگلیزی: Treatment of unemployment)، بریتییە لە کۆمەڵێک ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی بێکاری، چونکە کۆمەڵگاکان لە جیهاندا بە هۆی پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا و پێشکەوتنی پیشەسازییەوە تووشی کێشەی زۆری بێکاری دەبن، کە بووەتە دیاردەیەکی ئابووری کە کۆمەڵگا جیاوازەکان بە یەکسانی بەدەستیەوە دەناڵێنن، تا ئەو ڕادەیەی کە بووەتە پرسێکی نیگەرانکەر لە وڵاتانی جۆراوجۆردا.

هۆکارەکانی بێکاری

١- هۆکاری سیاسی:
 بوونی دۆخێکی سیاسی ئاڵۆز لەناو وڵاتدا، و پەیوەندییە دەرەکییە خراپەکانی لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەریدا، دەبێتە هۆی ئەوەی وڵاتەکە گرنگی بە پرسە ناوخۆییەکانی نەدات لە توخمە مرۆییەکان لە بواری کاردا، هەروەهو سیاسەتەکانی هەندێک وڵات کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی خەرجییەکان بۆ پڕۆژە گشتیەکان و پەرەپێدانی، دەبێتە هۆی لاوازبوونی بازاڕ کرێکاران و زیادبوونی ڕێژەیی بێکاری.

٢- هۆکاری ئابوری:

  • کەمبوونەوەی خواست لەسەر کرێکاران بەهۆی زۆر بوونی بەکارهێنانی ئامێرە تەکنەلۆژییەکان.
  • کەمی سەرچاوە ئابوورییەکان لە هەندێک وڵاتدا بووتە هۆی نەبوونی هەلی کار.
  • پەنابردنە بەر هاوردەکردنی هێزی کار بە هەرزان لە وڵاتانی تازەپێگەیشتوەوە کە دەبێتە هۆی دابەشکردنی کارە ناوخۆییەکان لەناو وڵاتدا.

٣- هۆکاری کۆمەڵایەتی:
ئەمانە ئەو هۆکارانەن کە پەیوەندییان بە خودی کۆمەڵگاکانەوە هەیە، وەک زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان بەتایبەتی لە کۆمەڵگا عەرەبییەکان، یەکێک بوو لەو هۆکارانەی کە بووە هۆی توندبوونەوەی بێکاری، هەروەها کوالیتی خوێندنی پێشکەشکراو لە زانکۆکان، هەروەک چۆن دەکرێت هاوتا نەبێت لەگەڵ گەشەسەندنی خێرای تەکنەلۆژیا و بەم شێوەیە پێداویستییەکانی بازاڕ دابین نەکات، هەروەها نەبوونی هۆشیاری کۆمەڵگا لە کاریگەرییەکانی بێکاری لە داهاتوودا بووەتە هۆی نەزانی لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەکە لە ئێستادا.

چارەسەری بێکاری

١-دەوڵەت گرنگی بە گروپی گەنجان دەدات بە دروستکردنی پڕۆژەیەک کە بەهۆیەوە سود لە تواناکانیان ببینێت، بەم شێوەیە گەنجانیش دەتوانن داهێنەر بن لە کارەکانیاندا.
٢-خۆبەدوورگرتن لە کرێکارانی تاراوگەیی (بیانی)، کە لە وڵاتانی تازەپێگەیشتوەوە دێن، لەبری ئەوە کرێکاری ناوخۆیی دابمەزرێندرێن.
٣-پەرەپێدانی پەروەردە لە وڵاتان تا ئاستێک کە لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی پەرەسەندوو بگونجێت بۆ ئەوەی هاوسەنگ بێت لەگەڵ پێداویستییەکانی سەردەم.
٤-چارەسەرکردنی کێشەی زیادبوونی دانیشتووان بە هۆشیارکردنەوەی دانیشتووان سەبارەت بە کۆنتڕۆڵکردنی لەدایکبوون.
٥-هاندان و ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنان لە ناوخۆی وڵاتدا کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ دروستکردنی هەلی کاری نوێ.
٦-کەمکردنەوەی مووچە و حەقدەستی بەشێک لە فەرمانبەران کە مووچەی بەرز کە لەگەڵ هەوڵەکانیان ناگونجێت، ئەمەش دەبێتە هۆی پاشەکەوتکردنی ئەم بەشە لە مووچە و وەبەرهێنانی لە بوار و کەرتێکی تردا کە یارمەتی کەمکردنەوەی بێکاری دەدات.
٧-پشتگیری، هاندان و هاوکاری لەگەڵ کەرتی تایبەت بۆ ئەوەی بتوانێت بەشداری بکات لە چارەسەرکردنی کێشەی بێکاری، هەروەها بەشداری بکات لە دابینکردنی هەلی کار بۆ گەنجان و پەرەپێدانی تواناکانیان.


سەرچاوەکان



17 بینین