بازاڕگەری سۆشیالیزم

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-05-16-11:00:00 - کۆدی بابەت: 12914
بازاڕگەری سۆشیالیزم

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بازاڕگەری سۆشیالیزم (بە عەرەبی؛ التسويق الاشتراكي، بە ئینگلیزی؛ Socialism Marketing) بازاڕگەری سۆشیالیزم چەشنێکی زانستی بازاڕگەرییە کە لەسەر تیۆرییەکانی کاڕڵ مارکس دامەزراوە. کە لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمدا ناوبانگی زۆری بەدەستهێنا و نزیک بوو لەوەی هەموو جیهان بگرێتەوە. 

ناوەڕۆک

بازاڕی سۆشیالیزمی بریتییە لە فەلسەفەیەکی بازاڕگەری کە دانەرەکەی کاڕڵ مارکسە و ئابووریزان و بازاڕکارە ڕووسەکان درێژەیان پێداوە و پێناسی تریان بنەما principle یان بۆ داناوە. بنەما سەرەکییەکانی (بەرهەم، نرخ، شوێن، ساغکردنەوە) یە کە بە زمانی ئینگلیزی (Product, Price, Place, Promotion) دەگرێتەوە. ئابووریزانە سۆڤێتییەکان (ڕووسیای جاران) بەم جۆرە پێناسەی بازاڕگەری بە فەلسەفەی مارکس دەکەن: بەرلەوەی بیر لە قازانج بکەیتەوە دەبێت بیر لە کوالێتی بکەیتەوە. واتا کەسی بەرهەمهێنەر (Producer) کاتێک کاڵا و خزمەتگوزاری Product/Service دەخاتە بازاڕەکان پێویستە لەسەری گرنگی بە کوالێتی بدات بە جۆرێک بەکاربەر Customer و بەکاربەری کۆتایی Consumer کاتێک کاڵاکە دەکڕن بیر لە گۆڕینی نەکەنەوە لەبەر بەرزی کوالێتییەکەی. بە شێوەیەکی گشتی ئەم کاڵایانە لە ئامێرە کارەباییەکاندا بە ڕوونی دەردەکەوێت یان ئامێرەکان. لێرەدا چەند نموونەیەک دەخەینە ڕوو. 

چەند نموونەیەکی دیاری ئەم فەلسەفەیە

لە بواری پیشەسازی ئۆتۆمبیل
ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەکانی سەدەی بیستەم کە لەسەر فەلسەفەی بازاڕگەری سۆڤێتی یان سۆشیالیزمی دروستکراون پارچەی یەدەگییان نەبووە لە بازاڕەکاندا! هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بە کوالێتی بەرز بەرهەم هاتوون. نموونەش (IFA، Ural) و مۆدێلە کۆنەکانی بارهەڵگری مێرسیدس بێنز و سکانیا. وەک دەوترێت تەنها بۆ چەند شتێک میکانیکیان بینیوە "ڕۆن گۆڕین، گۆڕینی تایە، ئەگەر لە حاڵەتێک پەنچەر بووبن هەوا کراوەتەوە تایەکانی. لەگەڵ ئەوەی پارچەی یەدەگیان نەبووە لە بازاڕدا بەڵام لە ڕووی فرۆش بێ ڕکابەربوون. عێراق لە ١٩٥٠ تا سەرەتای ١٩٩٠ پارچەی ئەم بارهەڵگرانەی دەکڕی و لە عێراقدا دەبەسترانەوە یەکێک لەو مۆدێلانە بارهەڵگری مارسیدس بێنز مۆدێل ١٩٦٧ بوو کە بە ئاخچەم ناسراوە لە کارکردن نەوەستاون بە هەمان بزوێنەر و پارچەی بەستراوی ڕەسەن کاردەکەن.

بازاڕی مۆبایل و ئامێری کۆمپیوتەر
لە بازاڕی مۆبایلدا نموونەی دیار NOKIA و KONKA یە کە بە شێوازی بازاڕگەری سۆشیالیزم خراونەتە بازاڕ. مۆدێلێکی مۆبایلی نۆکیا کە لە جیهاندا زۆر ناوبانگ بوو NOKIA 3310 بوو کە پلێتێکی تۆکمە و بەهێز و پاترییەکی زۆر بەهێزی هەبوو کە بیرگەی پاترییەکە بەرگەی هەفتەیەک بۆ دوو هەفتەی دەگرت بێ بارگاوی کردنەوە کە ئەمەش لە هیچ مۆبایلێکی تردا نەبوو. هەندێک کۆمپانیای ژاپۆنی و کۆری سەرەڕای ئەوەی پەیڕەوی دیموکراسیزم و فەلسەفەی بازاڕگەری سەرمایەداریان دەکرد بەڵام هەندێک جار پەیڕەوی سۆشیالیزمیان کردووە نموونە سامسۆنگ و سۆنی کاتێک هاتنە بازاڕی کۆمپیوتەر و ئامێرە زیرەکەکان بە بەرزترین کوالێتی کاڵایان دروست دەکرد بێ ئەوەی خراپ بێت. 

بازاڕی ئامێرە کارەباییەکان
کۆمپانیای شینکۆی سۆڤێتی کە فێنکەرەوە، گەرمکەرەوە، کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵی دروست دەکرد لە ساڵی ١٩٢٢ دامەزرا و لە ١٩٩٣ داخرا کاڵاکانی بە یەک شێواز دروست دەکرد کە هەمان کوالێتی و تایبەتمەندی بوو کاتێک کاڵاکەی لە بازاڕنەدەما ئەوا وەجبەیەکی تری بەرهەمدێنا. هۆکاری ئەمەش ئەوەبوو پەیڕەوی لە شێوازی کلاسیک دەکرد. 


سەرچاوەکان



2836 بینین