چۆنیەتی هەڵبژاردنی ناوێکی بازرگانی کە گونجاوە بۆ کۆمپانیاکەت

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2024-05-13-17:47:00 - کۆدی بابەت: 12893
چۆنیەتی هەڵبژاردنی ناوێکی بازرگانی کە گونجاوە بۆ کۆمپانیاکەت

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چۆنیەتی هەڵبژاردنی ناوێکی بازرگانی کە گونجاوە بۆ کۆمپانیاکەت (بە عەرەبی: كيفية اختيار اسم تجاري مناسب لشركتك، و بە ئینگلیزی: How to choose a business name that is suitable for your company)، هەموو کۆمپانیایەکی نوێ هەمان پرسیاری هەیە کاتێک دەست پێدەکات و بۆ یەکەمین جار ویستی دروست بوونی کۆمپانیاکەی هەیە، پرسیارەکە بریتییە لە (چۆن ناوی مارکەیەک دروست دەکەیت)؟ 

لەوانەیە ناوێک لەسەر بنەمای خوداوەندێتی یۆنانی هەبێت  وەک (نیک) بێت یان (پێت) کە بتوانیت ئەو ناوانە لە کۆمپانیاکەت بنێیت، و جۆری بزنسەکەت و تایبەتمەندی بزنسەکەت بزانیت چییە وەک (Toys 'R' Us)، لەوانەیە وشەیەکی نوێی وەک سپۆتیفای بێت یان مانایەکی نادیاری هەبێت وەک ئەپڵ. 

ئەو ناوەی کە  هەڵیدەبژێریت بۆ کۆمپانیاکەت، کۆمپانیاکەت بۆ هەمیشە بەو ناوە دەناسرێت و کۆمپانیاکەت زۆر بەرز دەبێتەوە و چیرۆکی مارکەکەت ڕوون دەکاتەوە، دەربارەی بەرهەمەکەت بە کڕیارەکانت دەدوێت، دەبێت کڕیارە شیاوەکانت لەیاد بێت، لەگەڵ ئەو هەموو بەرپرسیارێتییە هیچ سەرسوڕمانێک نییە کە ناونانی بزنسەکەت دەتوانێت ئەرکێکی فشاربەخش بێت.

هەنگاوەکانی دۆزینەوەی ناوێکی مارکە بۆ کۆمپانیاکەت

  • بۆچی ناوی ڕاست گرنگە بۆ کۆمپانیاکەت
  • ڕەچاوکردنی کاتی بڕیاردان و ئەو شتانەی کە پێویستە بیری لێ بکەیتەوە بۆ ناونانی کۆمپانیاکەت
  • چەند هەنگاوێک تایبەت پێویستە دیاری بکەیت بۆ ناونانی بزنسەکەت
  • چۆنیەتی هەڵبژاردنی ناوی گونجاو بۆ کۆمپانیاکەت
  • چی بکەیت دوای ئەوەی بڕیار لەسەر ناوێک دەدەیت

بۆچی ناوی ڕاست گرنگە بۆ کۆمپانیاکەت

ناوی کۆمپانیا بریتییە لە ناساندن بە کڕیارەکانت. ئەمە ئەو شتەیە کە بەکارهێنەران ئاماژەی پێ دەکەن هەر کاتێک پەیوەندییەکیان لەگەڵ کۆمپانیاکەت هەیە. ناوی کۆمپانیاکان کاریگەری بەردەوام جێدەهێڵن ناوی براندی Catchy brand دەتوانێت جیاوازی دروست بکات لە نێوان بازرگانییەک کە بینەرەکەی دەگرێت یان لەناو خەڵکێکدا ون دەبێت. خوێندنەوەی لیستی ناوی کۆمپانیاکەت لەناو کۆمپانیا بەناوبانگەکان لەوانەیە خۆش بەختی بێت بۆت، بەڵام ئەنجامە کارەساتبارەکانی ناوی کۆمپانیایەکی خراپ دەتوانێت بزنسەکەت بکوژێت.

ڕەچاوکردنی کاتی بڕیاردان و ئەو شتانەی کە پێویستە بیری لێ بکەیتەوە بۆ ناونانی کۆمپانیاکەت

پێش ئەوەی باز بدەیت بۆ پرۆسەی ناونان، دەبێت لە ئاڵۆزییەکانی هەڵبژاردنی ناوێک و هەموو ئەو شتانە تێبگەیت کە لەخۆی دەگرێت. شارەزای براند جۆناسان بێڵ لە وتارێکیدا بە ناوی "چۆن ناوێکی براندی مەزن دروست بکەیت"، حەوت جۆری ناوی براند دیاری دەکات واتە ئەو سیفەتانەی کە پێویستە لە ناوی کۆمپانیاکەتدا هەبێت بریتییە لەمانە:
 • ناونیشاندەر (Eponymous)
 • وەسف (Descriptive)
 • کورتکراوە (Acronymic)
 • پێشنیارکراو (Suggestive)
 • هاوبەش (Associative)
 • ئینگلیزی نەبێت (Non-English)
 • پوخت (Abstract)
ئەم سیفەتانە دەتوانن خاڵی بازدانی بەنرخ بن کە دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی ناونانی بزنسەکەت. کاتێک بیر لەوە دەکەیتەوە کە چۆن ناوی کۆمپانیایەک دروست بکەیت، بیر لە پێشنیاری بەهاکەی بکەرەوە بە واتایەکی تر، چۆن کۆمپانیاکەت بەها دەهێنێت و لە پێشبڕکێدا باشتربێت لە کۆمپانیاکانی هاوشانیدا، ناوی کۆمپانیاکەت دەتوانێت پێشنیاری بەهاکەت زیاد بکات و ستانداردی ئەوە دابنێت کە کڕیارەکان دەتوانن چاوەڕوانی بکەن. ئەمە زیاتر لەوەیە کە چۆن ناوێکی مارکە دروست بکەیت، بەڵام هەروەها چۆن ئەم ناوە لەگەڵ چەند فاکتەرێکدا دەهێڵێتەوە لەوانە:
 • ناوەکە تا چەند ڕوونە؟ لە بازرگانی دەچێت؟
 • ئایا ئەمە ناوێکی لەبیرکراوە یان ناوازەیە؟
 • ئایا نووسین و خۆێندنەوەی ئاسانە؟
 • ئایا ناوەکە درێژخایەنە؟ ئایا ئەو ناوە مۆدێرنە؟ ئایا ئەو ناوە دەتوانێت بۆ ماوەی پێنج ساڵ کۆن نەبێت و کۆن بوون بە خۆیەوە نەبینێت؟
 • ئایا ئەم ناوە یارمەتی باشترکردنی گەڕان دەدات (SEO)؟
 • ئایا ئەم ناوە ڕاستەقینەیە بۆ کارەکەت؟
 • ئایا ناوەکە لەگەڵ دیمۆگرافیای بینەرەکەت دەگونجێت؟
 • ئایا ناوەکەت بە زمانەکانی تر کار دەکات؟
لەوانەیە ناوەکەت لە هەموو ستانداردەکان نەبێت ئەمەش ئاساییە لەوانەیە ئەمە ناوێکی سادە نەبێت، بەڵام ڕاستەقینەیە بۆ کەسایەتی و بەهاکانی کۆمپانیاکەت. لەوانەیە SEO پێویست بێت بۆ بزنسە بچووکەکەت بەڵام لەبیرچوونەوە لەوانەیە گرنگ بێت بۆ فرۆشگایەکی تری بازرگانی ئەلیکترۆنی. 

چەند هەنگاوێک تایبەت پێویستە دیاری بکەیت بۆ ناونانی بزنسەکەت

  • پێناسەی مارکەکەت بکە
  • پێوەرەکانی ناوەکەت دیاری بکە
  • مێشک بەکار بهێنە بۆ دۆزینەوەی ناوی کۆمپانیاکەت
  • بەکارهێنانی ئامرازەکان
  • داوای کاردانەوە (Feedback) بکە

چۆنیەتی هەڵبژاردنی ناوی گونجاو بۆ کۆمپانیاکەت

ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە بۆ ئەوەی چۆن ناوێکی مارکە دروست بکەیت و نزیک دەبیتەوە لە دۆزینەوەی هەڵبژاردەیەکی تەواو:

بەکارهێنانی براندی کۆمپانیاکەت

ئەگەر دەتەوێت کارێکی بەرفراوان بۆ کۆمپانیاکەت بکەیت ئێستا کاتی ئەوەیە ناسنامەی مارکەکەت دیاری بکەیت، کەسایەتی، تۆن، و شوێنی کارەکەت.  ئامانجی کۆمپانیاکەت دیاری بکە دەبێت ڕێگایەکی جیاوازت هەبێت لەوەی کە ئاڕاستەی دەکەیت، ئەمەش دەبێت کاریگەری لەسەر ناوی براندەکەت هەبێت. ناسنامەی مارکەکەت باشترین شوێنە بۆ دەستپێکردن لە کاتی ناونانی بزنسەکەت.

دۆزینەوەی پێوەرەکانی ناوەکەت

کۆمەڵێک پێوەر هەیە کە دەبێت بیاندۆزیتەوە بۆ ئەوەی ئامانجێکی تایبەتت هەبێت لە مێشکتدا و بیرۆکەکانت بەراورد بکەیت بەرانبەر ئامانجەکەت. هەروەها ئەو پێوەرانەی کە بۆ تۆ زۆر گرنگە وەک بێهاوتا یان سادەیی، ئەم پێوەرانە گشتی بکە و زۆر ورد نەبێت، داهێنانەکانت سنووردار مەکە بەڵام زانینی ئەوەی کە ئامانجت چییە یارمەتیت دەدات لە پرۆسەکەدا و ڕێگایەکت دەداتێ بۆ ئەوەی بزانیت ئایا ئەو ناوانەی کە لەگەڵی دێن بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکەت.

دەست بکە بە بیرکردنەوە

بیرکردنەوە دەتوانرێت بە چەندین ڕێگای جیاواز ئەنجام بدرێت، بەپێی ئەوەی چی بە باشترین شێوە کار دەکات بۆ کارەکەت لەوانەیە تیمەکەت بیەوێت کۆبوونەوەیەکی ئازادیان هەبێت بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بیرۆکەکان، یان تۆ ڕێگایەکی پێکھاتووترت پێ باشترە بۆ وۆرکشۆپی باشترین بیرۆکەکانت. لە هەر یەکێک لەو پۆلانەی کە پێشتر ئاماژەیان پێکراوە، بە ناوی خۆتەوە دەست پێ بکە. سەیری ئەو کۆمپانیایانە بکە کە حەزت لێیەتی یان ئەوانەی کە لەگەڵ کۆمپانیاکەتدا هاوشان دەبن کۆکردنەوەی ئەم ناوە پەیوەندیدارانە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی داهێنەرانە بیر بکەیتەوە و بیرکردنەوەکانت بکەیت بە کردار.

بزانە ڕکابەرەکانت ناویان چییە ئەمە نەک هەر یارمەتیت دەدات بەرەو ئاراستەیەکی تر هەنگاو بنێت، بەڵکو دەتوانێت وەک ئیلهامێک کار بکات بۆ ئەوەی داهێنەرتر بێت لە پێشبڕکێ. هەوڵبدە بیر لە وێنەکان بکەیتەوە لە جیاتی وشە دەتوانیت یاری بکەیت بە دیزاینی لۆگۆ، بزانە ئایا پلانی ڕەنگ ئیلهامت پێ دەبەخشێت یان تاقیکردنەوە لەگەڵ فۆنتی جۆراوجۆر بکە. وێناکردنی ناوی بزنسەکەت یارمەتیت دەدات کە زیاتر ڕاستەقینە بێت و ڕێگەت پێدەدات وێنەی ئەوە بکەیت کە لەوانەیە چۆن بێت لە سیناریۆی جیاوازدا، بۆ ئەوەی چەند جارێک پرۆسەی بیرکردنەوە ئەنجام بدەیت بۆ بەدەستهێنانی بیرۆکەی زۆر.  لەم قۆناغەدا زۆر ڕەخنە مەگرە لە بیرۆکەکان چونکە بیرۆکەیەکی خراپ دەتوانێت بەرەو ڕێگای ناوی تەواوت ببات.

کەڵک وەرگرتن لە ئامرازەکان 

ئینتەرنێت لەگەڵ ئامرازەکان پێگەیشتووە بۆ یارمەتیدان لە کاتی ناونانی بزنسەکەت. ئەم ئامرازانە دەتوانن سەرچاوەیەکی گەورەی ئیلهامبەخش بن بەڵام بە وریاییەوە بەکاریان بهێنە چونکە کۆمپانیاکانی تر دەستیان بە هەمان سەرچاوەوە هەیە، و ناتەوێت لەگەڵ هیچ کەسێک تێکەڵ بیت یان ناوێکت هەبێت کە لەوە نەچێت کە لە ناوی کۆمپانیایەکی ترەوە هاتبێت.

داوای یارمەتی بکە

کاتێک تۆ تۆڕێکی فراوان لە بیرۆکەی ناوەکان دەکەیت دەتوانیت دەست بکەیت بە تەسککردنی هەڵبژاردنەکانت بە یارمەتی بینەر، ئەمە دەکرێت هاوڕێ، خێزان، کارمەند یان کڕیار بێت. بیر لە ئەنجامدانی هەندێک تاقیکردنەوەی بینەر بکەرەوە بۆ ئەوەی ببینیت چۆن ناوە شیاوەکانت بڵاو دەبنەوە. لەوانەیە هەندێک واتا لە دەست بدەیت کە ناتەوێت پەیوەندی بە مارکەکەتەوە هەبێت.

هەڵبژاردنی ناوی ڕاست

کاتێک چەند بژاردەیەکی باش دیاری دەکەیت، بڕیار بدە چۆن ناوێکی مارکە هەڵبژێریت کە بە تەواوی لەگەڵ کۆمپانیاکەتدا بگونجێت. ئایا ئەو پێوەرانە دەگرێتەوە کە لە سەرەتادا داتانناوە؟ یان ئایا ناوەکە گونجاوە؟ ئەمانە ئەو پرسیارانەن کە تەنها بازرگانێک دەتوانێت وەڵامی بداتەوە. لە کاتێکدا ناونانی بزنسەکەت بڕیارێکی گەورەیە، سەرکەوتنی بزنسەکەت زیاتر دەبێت ئەگەر کاڵا یان خزمەتگوزاری جۆرایەتی پێشکەش بکەیت، ئەوا کڕیارەکان شوێنت دەکەون و دەبنە کڕیاری هەمیشەیت. بزانە کەی لە پرۆسەی ناونانەوە بەرەو پێشەوە بڕۆیت و دواتر تیشک بخەیتە سەر ئەوەی کە کۆمپانیاکەت بە باشترین شێوە بێت.

هەنگاوی دواتر دوای ناونانی بزنسەکەت

کاتێک کە سەرکەوتوو بوویت لە چۆنیەتی دروستکردنی ناوێکی مارکە ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە بەکاری بهێنیت، بڕیار بدە ئەگەر دەتەوێت ناوی خۆت نیشانەی بازرگانی بکەیت و پرۆسەی پڕکردنەوە دەست پێبکە.  دەست بکە بە کەوتنە سەرهێڵ لەگەڵ ماڵپەڕەکەت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانت، ناوی دۆمەینی بازرگانیت دەکرێت هێندە سادە بێت وەک ناوی کۆمپانیاکەت، یان دەتوانیت بیر لە کڕینی ناوی دۆمەینی جۆراوجۆر بکەیتەوە کە پەیوەندییان بە بزنسەکەتەوە هەیە، وەک ئەوەی چۆن book.com دووبارە ئاڕاستە دەکرێتەوە بۆ ماڵپەڕی Barnes & Noble. ناوی کۆمپانیاکەت هەتا کاتی کارەکەت و دواتریش دەبێت، بۆیە هەڵبژاردنی ناوی ڕاست لە سەرەتادا گرنگە.

ئەنجامدانی هەنگاوەکان و ڕێکارەکان بۆ ناونانی بزنسێک یارمەتی دەرت دەبێت و دەتوانیت باشترین ناوی براند بۆ کۆمپانیاکەت دیاری بکەیت و بڕیاری لەسەر بدەیت.


سەرچاوەکان



3986 بینین