ناوهڕۆك
ناساندن
تەمەنی هەرزەکاری چییە؟ (بە ئینگلیزی: What is the age of adolescence، بە عەرەبی: ما هو سن المراهقة) هەرزەکاری بە ماوەی نێوان منداڵی و گەورەیی پێناسە دەکرێت، کە لەم ماوەیەدا گەشەکردنی مرۆڤ لەسەر چەند ئاستێکی جەستەیی و دەروونی ڕوودەدات، بەزۆری هەرزەکاری لە تەمەنی دە ساڵییەوە دەست پێدەکات و لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا کۆتایی دێت.
بەشەکانی هەرزەکاران
قۆناغی هەرزەکاری لە ڕووی ماوەی کاتەوە بەسەر سێ بەشدا دابەش دەکرێت:
١. سەرەتای هەرزەکاری: ئەمە قۆناغێکە کە لە تەمەنی ١١ ساڵییەوە تا ١٤ ساڵ درێژ دەبێتەوە.
٢. هەرزەکاری ناوەڕاست: ئەمە ئەو قۆناغەیە کە لە تەمەنی ١٥ ساڵییەوە تا ١٧ ساڵ درێژ دەبێتەوە.
٣. درەنگانی هەرزەکاری: ئەمە قۆناغێکە کە لە نێوان تەمەنی ١٨ بۆ ٢١ ساڵدا درێژ دەبێتەوە.
گۆڕانکاری لە تەمەنی هەرزەکاریدا
- گۆڕانکارییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان: ئەو گۆڕانکارییە هۆرمۆنانەی کە لە تەمەنی هەرزەکاریدا ڕوودەدەن، دەبنە هۆی گۆڕانکاریی دەروونی و کۆمەڵایەتی و سۆزداری لە هەرزەکاراندا و ئەم گۆڕانکارییانە بەردەوام دەبن تا هەرزەکار توانای بیرکردنەوەی لۆژیکی و ئەخلاقی خۆی پەرەپێبدات و توانای زیاتری هەبێت لە بڕیاردانی عەقڵانیدا.
- گۆڕانکارییە جەستەییەکان: هەرزەکاری بە یەکێک لە خێراترین قۆناغەکانی گەشەکردن دادەنرێت لە ژیانی مرۆڤدا، خێرایی ئەم گەشەکردنە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە، ڕەگەز و ژینگە و خۆراکیش کاریگەرییان لەسەر خێرایی گەشەکردن هەیە.
- گۆڕانکاری دەماری: لە تەمەنی هەرزەکاریدا پەرەسەندنێکی گرنگ لە خانەکانی دەماردا ڕوو دەدەن کە ئەو پەرەسەندنانەی لە ناوچەی مێشکدا ڕوو دەدەن کە بەرپرسە لە کاردانەوەی دەماری و خەو و خواردن و شتی تر و هەروەها گۆڕانکاری لە توێکڵی پێشەوەی مێشک کە ئەو ناوچەیەیە کە بەرپرسە لە کارەکانی جێبەجێکردن وەک بڕیاردان، رێکخستن، کۆنتڕۆڵکردن و پلاندانان بۆ داهاتوو.
کێشەکانی هەرزەکاری
- سەرلێشێواوی، کەمتەرخەمی و ئەنجامدانی کاری مەترسیدار.
- لێکدانەوەی هەڵە بۆ ئامۆژگاری کۆمەڵایەتی.
- بەرکەوتنی جۆراوجۆری ڕووداو.
- کەوتنە ناو کێشەوە.
سەرچاوەکان
304 بینین