سوراوی گونجاو بۆ ڕەنگە جیاوازەکانی پێست

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-04-23-04:51:00 - کۆدی بابەت: 4773
سوراوی گونجاو بۆ ڕەنگە جیاوازەکانی پێست

ناوه‌ڕۆك

سوراوی گونجاو

هەڵبژاردنی ڕەنگی سووراو بۆ خانم قورسە و توشی قەلەقی دەبنەوە لە هەڵبژاردنیدا، ئەگەر سووراوێکی گونجاو لەگەڵ ڕەنگی پێستتدا هەڵبژێریت ئەوا جوانی ڕووخسارت زۆر زیاتر دەکات.

هەڵبژاردنی سوراوی گونجاو لە ڕەنگی پێستت

هەر وەک دەزانن سووراو جۆرەها ڕەنگی زۆر و جیاوازی هەیە و هەر ئەمەش وای کردووە کە خانمان بکەونە کێشەوە لەکاتی کڕینیدا، ئەگەر تۆش وەک ئەو خانمانەی کە گوومانت هەیە و لەکاتی کڕینی سووراودا کێشەت بۆ دروست دەبێت ئەوا باشترە بە پێی ڕەنگی پێستت هەڵیبژێرێت.

ئەگەر ڕەنگی دەماری مەچەکی دەستت وەنەوشەیی یان ئاوی بوو واتە ڕەنگی پێستت ساردە، بەڵام ئەگەر ڕەنگی دەمارەکە سەوز یان شین بوو ئەوا واتە ڕەنگی پێستت گەرمە.

سووراو بۆ پێستی ڕوون و سپی

ئەو خانمانەی کە ڕەنگی پێستیان سپییە هەست بە ڕەنگ پەڕیوی دەکەن هەر بۆیە باشترە ڕەنگی پەمەیی و پیازی، و ئەگەریش حەزت لە ڕەنگی تۆخترە ئەوا دەتوانیت سووراوی سوور بەکاربهێنیت.

سووراو بۆ ڕەنگی پێستی گەنمی یان ئاسایی

ئەگەر ڕەنگی پێستت لەم جۆرەیە ئەوا سووراوی شەرابی، نارنجی، وەنەوشەیی و ژەنگی گونجاوە و جوانی ڕووخسارت چەند بەرامبەر دەکات، سووراوی ڕەنگی ئەرخەوانی و ماڕۆنی جوانییەکی تایبەتت پێ دەبەخشێت.

سووراو بۆ ڕەنگی پێستی ئەسمەر و تۆخ

ئەو کەسانەی کە پێستێکی ئەسمەر یان تاریکیان هەیە با سووراوی بریقەدار و ڕەنگاوڕەنگ سووراوی وەک: قاوەیی، شەرابی، زرشکی، جەرگی، ماڕۆنی بەکاربهێنن.


سەرچاوەکان



1310 بینین