پارێزگاریکردن لە مانەوەی برژانگێکی تەندروست

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2024-06-13-19:05:00 - کۆدی بابەت: 13172
پارێزگاریکردن لە مانەوەی برژانگێکی تەندروست

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پارێزگاریکردن لە مانەوەی برژانگێکی تەندروست (بە عەرەبی: الحفاظ على رمش صحي، و بە ئینگلیزی: Maintaining a healthy eyelash)، هەبوونی برژانگێکی درێژ و پڕ و بریقەدار خەونی هەموو خانمێکە، بەڵام پارێزگاری کردن و چاودێریکردنیان جیاوازە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە ئەمەش دەبێتە هۆی جیاوازی برژانگ لە ناو مرۆڤەکاندا. گەر هەموو کات پارێزگاری لە برژانگەکانت بکەیت و زەیت و سیرۆمی باشی بۆ بەکاربهێنیت و مەساج بکەیت بە تاڵەکانی برژانگت دڵنیابە دەبیتە خاوەن برژانگێکی پڕ و درێژ.

ئامۆژگاری بۆ چاودێریکردنی برژانگی سروشتی

یەکەم/ دوور بکەوەرەوە لە برژانگی دەستکرد
جیاوازییەکی زۆر هەیە لە نێوان درێژکردنەوەی برژانگی سروشتی خۆت و برژانگی ساختە (دەستکرد)، کاتێک دەوترێت برژانگی دەستکرد واتا ئەو سێتە برژانگەی کە زیاتر لە جارێک بەکارتهێناوە و دووبارە هەڵتگرتۆتەوە، جگە لەوەش خراپترین ڕێگا بۆ لەناوبردنی برژانگی سروشتی ئەوەیە کە برژانگی دەستکرد بە بەکارهێنانی چەسپی برژانگ بەکاردەهێنرێت. هەمیشە ئەم ڕێگایە و دانانی برژانگی دەستکرد نەگونجاوە و زیانێکی دیاریکراو بە برژانگی سروشتی و بە چاوی کەسەکەش دەگەیەنێت. هەروەها چەسپی برژانگ ماددەی کیمیایی توندی تێدایە کە نەک هەر توانای ئەوەی هەیە ببێتە هۆی کاردانەوەی هەستیاری بەڵکو لەوانەیە زیانبەخشیش بێت کاتێک دەلکێت بە برژانگی سروشتی خۆمانەوە.

دووەم/ هەمیشە ماکیاژەکەت بە نەرمی (هێواشی) لاببە
هەمیشە ئەوە بکە بە یاسا لە ژیانت ئەگەر خوازیاری درێژکردنەوەی برژانگەکانتیت ئەوا هەرگیز نابێت ماسکارا بەکاربهێنیت، هەمیشە لەوە دڵنیابە کە پێش خەوتن ماکیاژەکەت لابردووە. بەڵام ئاگاداربە لابردنی ماکیاژەکەت بە توندی و زۆر ڕشتنی چاوەکان دەبێتە هۆی ئەوەی کە برژانگی سروشتیت بکەوێتە بەر زیان و هەڵوەرین. هەروەها ئەگەر پڕۆسەی درێژکراوەی برژانگەکانت هەیە ئەوا ڕەنگە زەیتی گوێزی هیندی ببێتە یارمەتیدەرێکی باشت. 

سێیەم/ تەواوکەری ڤیتامینەکان بەکاربهێنە
هەندێک تەواوکەری ڤیتامینەکان دەبێتە هۆی گەشەکردنی تەندروست و سروشتی برژانگ. وەک ڤیتامین B3، ڤیتامین C، ڤیتامین H (یان بایۆتین) کالیسیۆم و لە هەمووی گرنگتر ڤیتامین E کە دژە ئۆکسێنەرێکی بەهێزە. هەروەها دەتوانیت تەواوکەری تایبەت بەکاربهێنیت بۆ قژ و پێست و نینۆک کە دەبێتە هۆی گەشەکردنی تەندروستانەیان هەروەها هەمیشە پێش خواردنی هەر تەواوکەرێک لە پزیشکێکی پسپۆڕ بپرسە.

چوارەم/ ماسکاراکەت بە ژیری هەڵبژێرە
زۆرێک لە ماسکاراکان ماددەی کیمیایی تێدایە کە برژانگەکانت وشک دەکەنەوە و دەبنە هۆی تێکشکاندنی خانەکانیان و هەڵدەوەرن. هەمیشە دوور بکەوەرەوە لەو ماسکارایانەی کە ماددە کیمیاییە زیانبەخشەکانی تێدایە، هەروەها هەندێک ماسکارا کە کحولی ئیتێل لەخۆدەگرێت کە دەبێتە هۆی وشک بوونەوەی برژانگەکانت. هەمیشە لەوەدا لەگەڵ خۆت ڕاستگۆبە گەر پڕۆسەی درێژکردنەوەی برژانگت هەیە ماسکارا بەکارمەهێنە چونکە پڕۆسەکەت هەڵدەوەشێنێتەوە.

پێنجەم/ چای سەوز بخۆرەوە
خواردنەوەی چای سەوزی سروشتی کۆمەڵێک سوودی تەندروستی گەورەی هەیە کە هەموو بەشەکانی جەستە سوودی خۆیان لە چای سەوز وەردەگرن. لەکاتێکدا خواردنەوەی چای سەوز دەبێتە هۆی گەشەکردنی تاڵە مووەکان هەم لەسەر سەر و هەم لەسەر برژانگەکان بەهۆی ئاوێتە گەشەپێدانێکەوە کە پێی دەوترێت EGCG.

شەشەم/ بە بەردەوامی مەساج بکە
مەساجکردن سوڕی خوێن باشتر دەکات و دەتوانێت ئەستووری قژت لەسەر پێستی سەر باشتر بکات، بۆ وەرگرتنی ئەنجامێکی هاوشێوە لەسەر برژانگەکانیشت بە بەردەوامی و بە نەرمی مەساجی سەرەوە و خوارەوەی برژانگەکانت بکە، هەروەها لەوە زۆر دڵنیابە کە هەرگیز زۆر بە توندی برژانگەکانت مەشۆ چونکە لەوانەیە ببێتە هۆی لەدەستدانی برژانگەکانت.

حەوتەم/ بە بەردەوامی فڵچەی برژانگەکانت بکە
لەکاتی مەساجکردن و لێدانی زەیت لەسەر برژانگەکانت فڵچەکردنی برژانگەکانت یارمەتیدەرە بۆ دابەشکردنی زەیتە سروشتییەکانت بە یەکسانی بەدرێژایی برژانگەکانت. ئەمەش بەهێزە و خۆراکیان پێدەبەخشێت و ڕێگری دەکات لە هەڵوەرینیان، هەروەها فڵچەکردنێکی نەرم زۆر کات لەلایەن پزیشکەکانەوە پێشنیار دەکرێت بۆ درێژکردنەوەی برژانگەکان چونکە وا دەکات زیاتر بمێننەوە. بە سادەیی ڕۆژانە دوو جار بۆ ماوەی ١٥-٢٠ چرکە برژانگەکانت بشۆ و شانەی برژانگ یان فڵچەی برژانگ بەکارنهێنە.

هەشتەم/ بەکارهێنانی سیرۆمێکی برژانگ کە تەواو سروشتی بێت
بەکارهێنانی سیرۆمی برژانگێکی تەواو سروشتی و بێ زیان ئاماژەیەکە بۆ چاودێریکردنی برژانگی سروشتی بەردەوام. بەکارهێنانی سیرۆمی برژانگ زۆر سوودی هەیە جا لە پرۆسەی درێژکردنەوەی برژانگدا بیت یان نا. هەمیشە کەمێک زیاتر گرنگیدان بە برژانگەکانت دەتوانێت ڕێگەیەکی دوور ببڕێت ئەمەش بە بەکارهێنانه سیرۆمێکی باش دەبێت. لەوانەیە بەدوای چارەسەرێکی خێرادا بگەڕێیت بە تایبەت ئەگەر تووشی لەدەستدانی لەناکاوی برژانگەکانت یان وشکبوونەوەی زۆر بوویت ئەوا یەکسەر بێ دوودڵی سیرۆمێکی باش و کوالێتی بۆ بەکاربهێنە و مەساج بۆ برژانگەکانت بکە و دەست بکە بە پڕۆسەی درێژکردنەوەیان.


سەرچاوەکان



135 بینین