هەندێک چارەسەر بۆ لابردنی مووی زیادەی دەم و چاو

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-27-22:48:00 - کۆدی بابەت: 4923
هەندێک چارەسەر بۆ لابردنی مووی زیادەی دەم و چاو

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی لابردنی مووی زیادەی دەم و چاو

بە زەیتی ڕازیانە یان ئاوەکەی ڕۆژی سێ جار لەسەر پاکی شوێنی مەبەستی پێ چەور دەکرێت وە لە زەیتەکە بە کەوچکی چا وە لە ئاوەکەی بە کەوچکی گەورە دەخورێتەوە ڕۆژی دوو جار تا سێ جار، (ڕازیانە و ڕێحانە و گژنیژ و شویت لەهەر یەکێکیان بەشێکی وەک یەک و بە کێشی هەموویان نەباتی بە زەعفەران) دوای لێکدان و هاڕین ڕۆژی دوو جار کەوچکێکی لێ دەخورێت، وە دەکرێت بەبێ نەبات دەم بکرێت و ئاوەکەی شیرین بکرێت و بخورێتەوە بۆ ماوەی دوو مانگ دەتوانیت بەردەوام بیت لەسەری، مووەکان جوان دەردێنەوە شوێنەکە بە زەیتی (روغن مورچە) چەور بکە و دوای دوو کاتژمێر بەبێ سابون بیشۆ ڕۆژی دوو تا سێ جار لێی بدە بۆ ماوەی هەفتەیەک، (ئەو ئاوەی کە لە بەر ماست دەوات پیاڵەیەک + قژی گەنمە شامی (٢) گرام + ئاوی خەیار (٥) گرام + ڕێحانەی وشک کراو (٢)گرام) وەک مەڵهەمی لێ دەکەیت و ئێوارە و بەیانی شوێنەکەی پێ چەور دەکرێت دوای دوو کاتژمێر بەبێ سابون دەیشۆرێتەوە، ئەم تێکەڵەیە (زەرنیخی کوتراو (١٠) گرام + ڕۆنی زەنبق) پێی چەور دەکرێت.

بۆ لابردنی مووی ڕوخساری ئافرەتان

  • دوای لابردنی موو (پونگ و ئەفتیمۆن و سرکە) تێکەڵ بکە و لە شوێنەکەی بدە.
  • شوکران و سرکە بەیەکەوە بکوڵێنە یان شوکرانەکە بسوتێنە و لەگەڵ سرکە تێکەڵی بکە و لەو شوێنەی بدە.
  • گڵی ئەندەلوسی لەگەڵ سپیاوی سرب لەهەر یەکەیان بەشێک وە نیو ئەوەندەی ئەوان شب هەموویان بکە بە پۆدر و لە ئاوی گیایی سەوزی بنکدا هەویرێکی لێ دروست بکە و لە شوێنەکەی بدە.
  • گەڵای وشکی توو و نەوشادر و زراوی گا هەرسێکیان لەیەکبدە و شوێنەکەی پێ چەور بکە.
  • ئاهەکی ئاو لێ نەدراو لەناو سرکە بیتوێنەوە و لەو شوێنەی بدە.
  • گەلای کونجی لە ئاودا بکوڵێنە و بەم ئاوە شوێنەکە چەور بکە.
  • پاقلە و برنج و نۆک بەیەک ئەندازە تێکەڵ بکە و لەئاودا بیکوڵێنە و لە شوێنی مەبەستی بدە.
  • یەک گرام زرنیخ + سپێنەی یەک هێلکە تێکەڵ بە ئاوی کوڵاوی بەری سنەوبەر بکە و لەو شوێنەی بدە.


سەرچاوەکان



873 بینین