بۆچی جگەرەکێشان ئەبێتە هۆی زیاد بوونی ڕێژەی خوێن

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2024-10-01-22:40:00 - کۆدی بابەت: 14787
بۆچی جگەرەکێشان ئەبێتە هۆی زیاد بوونی ڕێژەی خوێن

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بێگومان جگەرەکێشان وەک دەزانین دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی O2 لە خوێندا و زیادبوونی CO2 بۆیە شانەکانی ناو لەش ئۆکسجینی پێویستیان دەست ناکەوێت.

چۆن ڕێژەی خوێنی جگەرەکێش بەرز دەبێتەوە؟

کەمبوونەوەی ئاستی ئۆکسجین دەبێتە هۆی هاندانێک بۆ گورچیلەکان بۆ دەردانی هۆرمۆنی 
ئێریترۆپۆئیتین erythropoietin، ئەمەش کاریگەری لەسەر مۆخی ئێسک دەبێت و دەبێتە هۆی زیادکردن خێراکردنی بەرهەمهێنانی خڕۆکە سوورەکانی خوێن، کە دەبێتە هۆی گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ شانەکان و قەرەبووکردنەوەی کەمی ئەو ئۆکسجینەی کە دروست بووە، بەم شێوەیە ئاستی خوێن زیاد دەکات و هەندێکجار دەبێتە هۆی ڕوودانی مەیینی خۆێنبەرەکان و نەخۆشییەکانی تر.

چارەسەری ئەم حاڵەتە چییە؟ 

یەکێک لە ڕێگاکانی چارەسەرکردنی ئەوەیە کە بە تەواوی واز لە جگەرەکێشان بهێنیت، خوێن ببەخشیت، یان دەرمانی
 ئەسپرین بەکاربهێنیت بۆ زیادکردنی شلەی خوێن.


سەرچاوەکان



79 بینین