پشكنينی گونجاندن

له‌لایه‌ن: - دکتۆرە ڤانە دکتۆرە ڤانە - به‌روار: 2024-09-19-17:34:00 - کۆدی بابەت: 14705
پشكنينی گونجاندن

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پشكنينێکی خوێنە دەکرێت پێش ئەوەی خوێن لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بگوازرێتەوە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئەو دوو کەسە خوێنیان بۆ یەۆ دەگونجێت یاخود ناگونجێت، بەسەر چوار گرووپدا دابەش دەکرێت کە بریتین لە (group A/ group B ./group AB/groupO)
هەروەها لەسەر بنەمای (RH)
دوو جۆر دابەش دەکات
(RH+, RH-)

جۆرەکانی گواستنەوەی خوێن

• خوێن (A) دەتوانرێت لە (A,O) وەربگیردرێت.
• خوێن (B) دەتوانرێت لە (B) وەربگیردرێت.
• خوێن (AB) خوێن وەردەگرێت لە
(AB, B, A, O), (AB) بە وەرگری گشتی دادەنرێت.
• خوێن (o) خوێن وەردەگرێت تەنها لە
(0) ie (0) بە بەخشەری گشتی دادەنرێت

فرمانی cross match test
١- بۆ دڵنيابوون لە چوونيەكی جۆری گروپی خويێن لە نێوان خوين وەرگر و بەخشەر.

٢- بۆ دياريكردنی هەبوونی ئەنتى بەدی (دژه تەن)
لەناو سيرەمی نەخوش.

چی كاتێك پێويستە ئەم تێستە ئەنجام بدرێت؟

١- پێش گواستنەوەی خوێن.

٢- پێشکردنی نەشتەرگەرييەکی گەورە كە گومان بكرێت نەخوشەکە پێويستی بە گواستنەوەی خوێن دەبێت.

٣- پێشكردنى نەشتەرگەری چندنەوەی ئەندامەکانی جگەر و گورچیلە.

٤- ئەو کەسانەی کە نەخۆشی خوێنی درێژخایەنیان هەیە که بەردەوام پێویستیان بە گواستنەوەی خوێن هەیە وەک نەخۆشانی تالاسیما و هیمۆفیلیا.

جۆرەکانی

دوو جۆرى croos match test:

١-(MAJOR CROSS MATCH TEST)
بەتێکەڵکردنی خوێنی بەخشەر لەگەڵ سیرەمی نەخۆش.

٢- (MAINOR CROSS MATCH TEST)
بەتێکەڵکردنی سیرەمی بەخشەر لەگەڵ  RBC وەرگر.


سەرچاوەکان



17 بینین