نەخۆشی ماسولکەکانی دڵ

له‌لایه‌ن: - هێلین گەردی هێلین گەردی - به‌روار: 2024-09-25-20:37:00 - کۆدی بابەت: 14743
نەخۆشی ماسولکەکانی دڵ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن 

نەخۆشی ماسولکەکانی دڵ (بە ئینگلیزی: Cardiomyopathy) حاڵەتێکی تەندروستی ترسناکە کە لە ئەنجامدا دڵ ناتوانێت خوێنی پێویست بۆ ئەندامەکانی جەستە پەمپ بکات.

نیشانەکانی

نیشانەکانی لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا  بریتین لە:

  • ماندووبوون و لاوازی بەردەوام.
  • تەنگەنەفەسی و هەوڵدان بۆ هەناسەدان تەنانەت لە کاتی پشوودان.
  • ئازار لە سنگ

هۆکار

  • لاوازبوونی ماسولکەکانی دڵ و زیادبوونی ئەستووری.
  • هەندێک نەخۆشی دڵ وەکو هەوکردنی ماسولکەکانی دڵ و زیادبوونی ماسولکەکانی دڵ.
  • ڕەقبوونەوە و کیسی خوێنبەرەکان و کەمخوێنی.

دەستنیشانکردن

  • لە ڕێگەی Echocardiography  و ECG
  • تیشکی ئێکس سنگ و بایۆپسیی Endocardium   بۆ دڵنیابوون لە تەندروستی شانەکانی

چارەسەر

چارەسەرکردن بەندە بە دەستنیشانکردنەوە:

  • دەرمانەکان

وەک چارەسەری دابەزاندنی بەرزی کۆلیسترۆڵ،
Hypertrophic Cardiomyopathy چارەسەر دەکرێت بە دەرمانی ڕێکخستنی هەناسەدان و ئازاری سنگ.
هەوکردنی ماسولکەکانی دڵ بە هەندێک دەرمانی وەک Digoxin چارەسەر دەکرێت.

  • نەشتەرگەری
  • لە هەندێک حاڵەتا ئامێری Pacemaker بەکاردەهێنرێت.
  • پەیڕەوکردنی ڕێجیمێکی تەندروست.


سەرچاوەکان



31 بینین